Surah Al-Qasas — The Stories
Surah Al-Qasas (The Stories) is chapter 28 of the Quran, with 88 verses. This page presents the Arabic text with a Kurdish translation, verse by verse.
طسٓمٓ
سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقره) بده
Ayah 1تِلۡكَ ءَايَٰتُ ٱلۡكِتَٰبِ ٱلۡمُبِينِ
ئه‌وه چه‌ند ئایه‌تێكه له ئایه‌ته‌كانی ئه‌م قورئانه ڕوون و ئاشكرایه
Ayah 2نَتۡلُواْ عَلَيۡكَ مِن نَّبَإِ مُوسَىٰ وَفِرۡعَوۡنَ بِٱلۡحَقِّ لِقَوۡمࣲ يُؤۡمِنُونَ
ئێمه هه‌ندێك له هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتی گرنگی ڕاست و نه‌گۆڕی مو‌سا و فیرعه‌ون ده‌خوێنینه‌وه به‌سه‌رتدا، بۆ ئه‌وه‌ی سوود بگه‌یه‌نین به گه‌لێك كه بڕوا ده‌هێنن (تا ببێته په‌ندو ئامۆژگاری)
Ayah 3إِنَّ فِرۡعَوۡنَ عَلَا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَجَعَلَ أَهۡلَهَا شِيَعࣰ ا يَسۡتَضۡعِفُ طَآئِفَةࣰ مِّنۡهُمۡ يُذَبِّحُ أَبۡنَآءَهُمۡ وَيَسۡتَحۡيِۦ نِسَآءَهُمۡۚ إِنَّهُۥ كَانَ مِنَ ٱلۡمُفۡسِدِينَ
بێگومان فیرعه‌ون زاڵ و دڕنده بوو له وڵته‌كه‌یدا، خه‌ڵكه‌كه‌ی پارچه پارچه كرد (جیاوازی خسته نێوانیانه‌وه)، ده‌سته‌یه‌كیانی ده‌چه‌وسانده‌وه و لوازی ده‌كردن، منداڵه نێرینه‌كانی سه‌رده‌بڕین، كچان و ئافره‌تانی (به‌زه‌لیلی ده‌هێشته‌وه)، به‌ڕاستی ئه‌و سته‌مكاره یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی تۆوی خراپی ده‌چاند
Ayah 4وَنُرِيدُ أَن نَّمُنَّ عَلَى ٱلَّذِينَ ٱسۡتُضۡعِفُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَنَجۡعَلَهُمۡ أَئِمَّةࣰ وَنَجۡعَلَهُمُ ٱلۡوَٰرِثِينَ
ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت ده‌روو بكه‌ینه‌وه له چه‌وساوه‌كان و منه‌تی خێر بكه‌ین به‌سه‌ر لوازكراوه‌كاندا له وڵتداو ده‌مانه‌وێت بیانكه‌ینه پێشه‌واو بیانكه‌ینه میراتگری سامان و ده‌ساڵتی سته‌مكاران
Ayah 5وَنُمَكِّنَ لَهُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَنُرِيَ فِرۡعَوۡنَ وَهَٰمَٰنَ وَجُنُودَهُمَا مِنۡهُم مَّا كَانُواْ يَحۡذَرُونَ
هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت پایه‌داریان بكه‌ین و ده‌سه‌ڵتیان بچه‌سپێنین له وڵتداو، ئه‌وه پێش بهێنین بۆ فیرعه‌ون و هامان و سه‌ربازانیان كه‌لێی ده‌ترسان (ئه‌م به‌ڵێنه خواییه به‌ویستی په‌روه‌ردگاری باڵده‌ست دووباره ده‌بێته‌وه بۆ ئیمانداران له بارودۆخی تایبه‌تی و گونجاو‌دا)
Ayah 6وَأَوۡحَيۡنَآ إِلَىٰٓ أُمِّ مُوسَىٰٓ أَنۡ أَرۡضِعِيهِۖ فَإِذَا خِفۡتِ عَلَيۡهِ فَأَلۡقِيهِ فِي ٱلۡيَمِّ وَلَا تَخَافِي وَلَا تَحۡزَنِيٓۖ إِنَّا رَآدُّوهُ إِلَيۡكِ وَجَاعِلُوهُ مِنَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ
ئێمه دایكی موسامان ئاگاداركرد، كه شیری بداتێ و (پێمان وت) جا كاتێك مه‌ترسیت پایدا كرد له‌وه‌ی كه پێی بزانرێت فڕێی بده‌ره ڕووباری (نیله‌وه) نه بترسه (له‌وه‌ی تووشی به‌ڵ ببێت) نه خه‌فه‌تیشی بۆ بخۆ، چونكه ئێمه به‌ڕاستی ده‌یگێڕینه‌وه بۆ ڵت و له‌ئاینده‌شدا ده‌یكه‌ین به‌یه‌كێك له پێغه‌مبه‌ره په‌یامداره‌كان
Ayah 7فَٱلۡتَقَطَهُۥٓ ءَالُ فِرۡعَوۡنَ لِيَكُونَ لَهُمۡ عَدُوࣰّ ا وَحَزَنًاۗ إِنَّ فِرۡعَوۡنَ وَهَٰمَٰنَ وَجُنُودَهُمَا كَانُواْ خَٰطِـِٔينَ
ئه‌وسا ئیتر دار‌و ده‌سته‌ی فیرعه‌ون هه‌ڵیان گرته‌وه، تا سه‌ره‌نجام ببهێته دوژمن و خه‌فه‌ت بۆیان، به‌ڕاستی فیرعه‌ون و هامان و سه‌ربازه‌كانیان گوناهكارو تاوانبار و هه‌ڵه بوون
Ayah 8وَقَالَتِ ٱمۡرَأَتُ فِرۡعَوۡنَ قُرَّتُ عَيۡنࣲ لِّي وَلَكَۖ لَا تَقۡتُلُوهُ عَسَىٰٓ أَن يَنفَعَنَآ أَوۡ نَتَّخِذَهُۥ وَلَدࣰ ا وَهُمۡ لَا يَشۡعُرُونَ
(كاتێك فیرعه‌ون موسای ساوای بینی فه‌رمانی كوشتنی ده‌ركرد) خێزانه‌كه‌ی نه‌یهێشت و وتی: هیوادارم ببێته مایه‌ی خۆشحاڵی و چاوروونی بۆ منیش و بۆ تۆش، مه‌یكوژن، به‌ڵكو له‌ئاینده‌دا سوودمان پێ بگه‌یه‌نێت، یان ده‌یكه‌ینه كوڕی خۆمان، له كاتێكدا ئه‌وان هه‌ر پێی نازانن و هه‌ستی پێ ناكه‌ن
Ayah 9وَأَصۡبَحَ فُؤَادُ أُمِّ مُوسَىٰ فَٰرِغًاۖ إِن كَادَتۡ لَتُبۡدِي بِهِۦ لَوۡلَآ أَن رَّبَطۡنَا عَلَىٰ قَلۡبِهَا لِتَكُونَ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
ئه‌وسا دایكی مو‌سا هه‌ستی به‌بێتاقه‌تی و به بۆشاییه‌كی زۆر ده‌كرد له دڵ و ده‌رونی خۆیدا، به‌ڕاستی خه‌ریك بوو ڕازه‌كه ئاشكرا بكات، ئه‌گه‌ر ئێمه دڵیمان دامه‌زراو نه‌كردایه تا له‌و كه‌سانه بێت كه بڕوایان به به‌ڵێنی خوا هه‌یه
Ayah 10وَقَالَتۡ لِأُخۡتِهِۦ قُصِّيهِۖ فَبَصُرَتۡ بِهِۦ عَن جُنُبࣲ وَهُمۡ لَا يَشۡعُرُونَ
پاشان به‌خوشكه‌كه‌ی موسای وت: بڕۆ به شوێنی‌دا، (دوای تاوێك) له كه‌نارێكه‌وه (موسای به‌باوه‌شی ئافره‌تێكه‌وه) بینی، ئه‌وان هه‌ستیان به‌وه نه‌كرد (كه خوشكه‌كه‌ی چاودێری ده‌كات)
Ayah 11۞وَحَرَّمۡنَا عَلَيۡهِ ٱلۡمَرَاضِعَ مِن قَبۡلُ فَقَالَتۡ هَلۡ أَدُلُّكُمۡ عَلَىٰٓ أَهۡلِ بَيۡتࣲ يَكۡفُلُونَهُۥ لَكُمۡ وَهُمۡ لَهُۥ نَٰصِحُونَ
ئێمه پێشتر هه‌رچی ئافره‌تی شیرده‌ره له‌ومان حه‌رام كرد، خوشكه‌كه‌ی (به‌مه‌ی زانی حه‌كیمانه له كۆشك نزیك بۆوه) وتی: ئایا ناونیشانی ماڵێكتان پێ بڵێم كه ئه‌و مناڵه‌تان بۆ به‌خێو بكه‌ن، دڵسۆز‌و میهره‌بانیش بن بۆی
Ayah 12فَرَدَدۡنَٰهُ إِلَىٰٓ أُمِّهِۦ كَيۡ تَقَرَّ عَيۡنُهَا وَلَا تَحۡزَنَ وَلِتَعۡلَمَ أَنَّ وَعۡدَ ٱللَّهِ حَقࣱّ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ
به‌و شێوه‌یه گێرامانه‌وه بۆ لای دایكی تا دڵنیاو دڵ ئارام بێت و چاوی به‌دیتنی ئاسوده ببێت ئیتر خه‌فه‌ت نه‌خوات و لای ڕوون بێت كه به‌ڵینی خوا حه‌ق و ڕاسته، به‌ڵام زۆربه‌ی (ئه‌و خه‌ڵكه) نازانن و هه‌ستی په ناكه‌ن
Ayah 13وَلَمَّا بَلَغَ أَشُدَّهُۥ وَٱسۡتَوَىٰٓ ءَاتَيۡنَٰهُ حُكۡمࣰ ا وَعِلۡمࣰ اۚ وَكَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡمُحۡسِنِينَ
(دوای چه‌ند ساڵ) كاتێك ته‌مه‌نی گه‌یشته ئه‌وپه‌ری هێزو توانایی، ئێمه‌ش حیكمه‌ت و دانایی و زانیاریمان پێبه‌خشی، هه‌ر به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاكه‌كاران ده‌ده‌ینه‌وه
Ayah 14وَدَخَلَ ٱلۡمَدِينَةَ عَلَىٰ حِينِ غَفۡلَةࣲ مِّنۡ أَهۡلِهَا فَوَجَدَ فِيهَا رَجُلَيۡنِ يَقۡتَتِلَانِ هَٰذَا مِن شِيعَتِهِۦ وَهَٰذَا مِنۡ عَدُوِّهِۦۖ فَٱسۡتَغَٰثَهُ ٱلَّذِي مِن شِيعَتِهِۦ عَلَى ٱلَّذِي مِنۡ عَدُوِّهِۦ فَوَكَزَهُۥ مُوسَىٰ فَقَضَىٰ عَلَيۡهِۖ قَالَ هَٰذَا مِنۡ عَمَلِ ٱلشَّيۡطَٰنِۖ إِنَّهُۥ عَدُوࣱّ مُّضِلࣱّ مُّبِينࣱ
(مو‌سا) له‌كاتی غه‌فڵه‌تی خه‌ڵكی شاردا خۆی كرد به شه‌قام و بازاردا، بینی دوو پیاو شه‌ڕ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یان له تایفه‌ی خۆیه‌تی و ئه‌مه‌شیان له ده‌سته‌ی دوژمنه‌كه‌یه‌تی (سه‌ربازی فیرعه‌ونه)، ئه‌وه‌ی خزمی خۆی بوو موسای بینی هاواری لێ‌كرد كه فریای بكه‌وێت و زاڵی بكات به سه‌ر دوژمنه‌كه‌یدا، موساش به‌په‌له چوو به‌ده‌میه‌وه بۆكزه‌كی ماڵی به كابرای (قبطی دا)و كوشتی، مو‌سا په‌شیمان بۆوه له‌به‌ر خۆیه‌وه وتی: ئه‌م كاره شه‌یتان پێی كردم (من نه‌مده‌ویست بیكوژم) به ڕاستی شه‌یتان دوژمنێكی گومڕاو ئاشكرایه
Ayah 15قَالَ رَبِّ إِنِّي ظَلَمۡتُ نَفۡسِي فَٱغۡفِرۡ لِي فَغَفَرَ لَهُۥٓۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلۡغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ
(ئینجا ده‌سته‌كانی به‌رز كرده‌وه و) وتی: په‌روه‌ردگاره من به‌ڕاستی سته‌مم له خۆم كرد كاتێك له ده‌ستم ده‌رچوو ئه‌و كابرایه‌م كوشت، لێم ببووره و بمبه‌خشه، جا خوای میهره‌بانیش لێی خۆش‌بوو، بێگومان ئه‌و زاتێكی لێخۆش‌بوو میهره‌بانه
Ayah 16قَالَ رَبِّ بِمَآ أَنۡعَمۡتَ عَلَيَّ فَلَنۡ أَكُونَ ظَهِيرࣰ ا لِّلۡمُجۡرِمِينَ
(مو‌سا هه‌ستی كرد په‌روه‌ردگاری نزای گیرا كردوه بۆیه) وتی: په‌روه‌ردگارا ماده‌م ئاوا نازو نیعمه‌تی لێ‌خۆش بوونت به سه‌ردا ڕژاندم، من ئیتر هه‌رگیز نابمه پشتیوان بۆ تاوانكاران
Ayah 17فَأَصۡبَحَ فِي ٱلۡمَدِينَةِ خَآئِفࣰ ا يَتَرَقَّبُ فَإِذَا ٱلَّذِي ٱسۡتَنصَرَهُۥ بِٱلۡأَمۡسِ يَسۡتَصۡرِخُهُۥۚ قَالَ لَهُۥ مُوسَىٰٓ إِنَّكَ لَغَوِيࣱّ مُّبِينࣱ
به‌هۆی ئه‌وه‌و ترس و بیم دایگرت و به‌شاردا ده‌سوڕایه‌وه و چاودێری ده‌كرد، كوتوپر كابرای كه دوێنێ فریای كه‌وت، هاواری لێ‌كرد فریام بكه‌وه! مو‌سا چوو به هاواریه‌وه‌و پێی وت: به‌ڕاستی تۆ كابرایه‌كی شه‌ره‌نگێز و گێچه‌ڵ گێڕی ئاشكرایت
Ayah 18فَلَمَّآ أَنۡ أَرَادَ أَن يَبۡطِشَ بِٱلَّذِي هُوَ عَدُوࣱّ لَّهُمَا قَالَ يَٰمُوسَىٰٓ أَتُرِيدُ أَن تَقۡتُلَنِي كَمَا قَتَلۡتَ نَفۡسَۢا بِٱلۡأَمۡسِۖ إِن تُرِيدُ إِلَّآ أَن تَكُونَ جَبَّارࣰ ا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَمَا تُرِيدُ أَن تَكُونَ مِنَ ٱلۡمُصۡلِحِينَ
كاتێك مو‌سا ویستی هێرش بكاته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دوژمی هه‌ردووكیانه (واته قبطیه‌كه، كابرا) وتی: ئه‌ی مو‌سا ده‌ته‌وێت منیش بكوژیت وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی دوێنێ كوشتت، دیاره تۆ هه‌ر ده‌ته‌وێت ببیته زۆردار له زه‌ویدا ناته‌وێت بچیته ڕێزی ئه‌و كه‌سانه‌وه كه چاكه‌كارن
Ayah 19وَجَآءَ رَجُلࣱ مِّنۡ أَقۡصَا ٱلۡمَدِينَةِ يَسۡعَىٰ قَالَ يَٰمُوسَىٰٓ إِنَّ ٱلۡمَلَأَ يَأۡتَمِرُونَ بِكَ لِيَقۡتُلُوكَ فَٱخۡرُجۡ إِنِّي لَكَ مِنَ ٱلنَّٰصِحِينَ
(دوای ماوه‌یه‌ك) له‌وپه‌ڕی شاره‌وه پیاوێكی (ئیماندار كه له خزمانی فیرعه‌ون بوو) به په‌له هات و وتی: ئه‌ی مو‌سا (فریای خۆت بكه‌وه) به‌ڕاستی دار‌و ده‌سته‌ی فیرعه‌ون دانیشتوون و نه‌خشه ده‌كێشن تا بتكوژن، تا زووه ده‌رچۆ و ئێره به‌جێ بهێڵه، بێگومان من له دڵسۆزانم بۆ تۆ
Ayah 20فَخَرَجَ مِنۡهَا خَآئِفࣰ ا يَتَرَقَّبُۖ قَالَ رَبِّ نَجِّنِي مِنَ ٱلۡقَوۡمِ ٱلظَّٰلِمِينَ
مو‌سا له شار ده‌رچوو به‌ترس و بیمه‌وه، هه‌ر سه‌یری ئه‌ملاو ئه‌ولای خۆی ده‌كرد، له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌یوت: په‌روه‌ردگارا له ده‌ست قه‌ومی سته‌مكار ڕزگارم بكه
Ayah 21وَلَمَّا تَوَجَّهَ تِلۡقَآءَ مَدۡيَنَ قَالَ عَسَىٰ رَبِّيٓ أَن يَهۡدِيَنِي سَوَآءَ ٱلسَّبِيلِ
كاتێك ڕووی كرده شاری مه‌دیه‌ن (دووباره ڕووی كرده په‌روه‌ردگاری و) وتی: ئومێده‌وارم كه په‌روه‌ردگارم ڕێنموویم بكات بۆ شوێن و جێگه‌یه‌كی ڕاست و دروست (دوور له كێشه و ناخۆشی)
Ayah 22وَلَمَّا وَرَدَ مَآءَ مَدۡيَنَ وَجَدَ عَلَيۡهِ أُمَّةࣰ مِّنَ ٱلنَّاسِ يَسۡقُونَ وَوَجَدَ مِن دُونِهِمُ ٱمۡرَأَتَيۡنِ تَذُودَانِۖ قَالَ مَا خَطۡبُكُمَاۖ قَالَتَا لَا نَسۡقِي حَتَّىٰ يُصۡدِرَ ٱلرِّعَآءُۖ وَأَبُونَا شَيۡخࣱ كَبِيرࣱ
كاتێك گه‌یشته ئاوه‌كه‌ی مه‌دیه‌ن خه‌ڵكێكی بینی ماڵاته‌كانیان ئاوده‌دا، له‌ولاشه‌وه دوو ئافره‌تی بینی كه به‌خۆیان و مه‌ڕه‌كانیانه‌وه دووره په‌رێز وه‌ستا بوون، بۆیه‌لێیان چووه پێشه‌وه و پرسی و وتی: ئه‌وه ئێوه بۆچی لێره وه‌ستاون؟ كێشه‌تان چیه وادووره‌په‌رێزن؟ ئافره‌ته‌كان وتیان: ئێمه ناتوانین ماڵاته‌كه‌مان ئاوبده‌ین، هه‌تا شوانه‌كان نه‌رۆن و چۆڵی نه‌كه‌ن، باوكیشمان پیره‌مێردێكی به‌ساڵا چووه
Ayah 23فَسَقَىٰ لَهُمَا ثُمَّ تَوَلَّىٰٓ إِلَى ٱلظِّلِّ فَقَالَ رَبِّ إِنِّي لِمَآ أَنزَلۡتَ إِلَيَّ مِنۡ خَيۡرࣲ فَقِيرࣱ
مو‌سا مه‌ردانه، شوانه‌كانی بڕدا و ماڵاته‌كه‌یانی ئاودا و به‌ڕێی كردن، دوایی پشتی تێكردن و چووه ژێر سێبه‌ره‌كه و نزای كرد‌و وتی: په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی تۆ خێر‌و بێری زۆرت به‌سه‌ردا ڕژاندووم، به‌ڵام هێشتا هه‌ژارم و ئاتاجی به‌خششی زیاترم
Ayah 24فَجَآءَتۡهُ إِحۡدَىٰهُمَا تَمۡشِي عَلَى ٱسۡتِحۡيَآءࣲ قَالَتۡ إِنَّ أَبِي يَدۡعُوكَ لِيَجۡزِيَكَ أَجۡرَ مَا سَقَيۡتَ لَنَاۚ فَلَمَّا جَآءَهُۥ وَقَصَّ عَلَيۡهِ ٱلۡقَصَصَ قَالَ لَا تَخَفۡۖ نَجَوۡتَ مِنَ ٱلۡقَوۡمِ ٱلظَّٰلِمِينَ
دوای تاوێك یه‌كێك له كچه‌كان هات بۆ لای مو‌سا زۆر به‌شه‌رم و حه‌یاوه ده‌رۆیشت به ڕێگه‌دا، كه گه‌یشته لای پێی وت: باوكم بانگت ده‌كات و حه‌ز ده‌كات پاداشتی ئه‌و چاكه‌و ئاودانی ماڵاته كه بۆ ئێمه‌ت ئه‌نجامدا، بداته‌وه...، كاتێك مو‌سا گه‌یشته لای باوكیان، دوای حه‌وانه‌وه هه‌موو به‌سه‌رهاته‌كه‌ی خۆی بۆ گێرایه‌وه باوكی كچه‌كان وتی: مه‌ترسه، تۆ ئیتر ڕزگارت بوو له ده‌ست قه‌ومی سته‌مكار
Ayah 25قَالَتۡ إِحۡدَىٰهُمَا يَٰٓأَبَتِ ٱسۡتَـٔۡجِرۡهُۖ إِنَّ خَيۡرَ مَنِ ٱسۡتَـٔۡجَرۡتَ ٱلۡقَوِيُّ ٱلۡأَمِينُ
یه‌كێك له كچه‌كان وتی: بابه بۆ به كرێی ناگریت، چونكه به‌ڕاستی چاكترین كه‌سێك كه تۆ بیگریت به كرێ، ئه‌م پیاوه به‌هێزو ئه‌مین و ده‌سپاك و ده‌روون پاكه‌یه
Ayah 26قَالَ إِنِّيٓ أُرِيدُ أَنۡ أُنكِحَكَ إِحۡدَى ٱبۡنَتَيَّ هَٰتَيۡنِ عَلَىٰٓ أَن تَأۡجُرَنِي ثَمَٰنِيَ حِجَجࣲۖ فَإِنۡ أَتۡمَمۡتَ عَشۡرࣰ ا فَمِنۡ عِندِكَۖ وَمَآ أُرِيدُ أَنۡ أَشُقَّ عَلَيۡكَۚ سَتَجِدُنِيٓ إِن شَآءَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ
باوكیان پێشنیاره‌كه‌ی پێ باش بوو بۆیه وتی: من پێم چاكه بتكه‌م به كوڕی خۆم، به زاوای خۆم، یه‌كێك له‌م دوو كچه‌ت لێ ماره بكه‌م به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی هه‌شت ساڵ لای من كار بكه‌یت، خۆ ئه‌گه‌ر ده ساڵیشت برده سه‌ر ئه‌وه‌چاكه‌ی خۆته، منیش نامه‌وێت بێزارت بكه‌م و زۆرت بۆ بهێنم، ده‌مبینیت ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت له چاكان ده‌بم؟
Ayah 27قَالَ ذَٰلِكَ بَيۡنِي وَبَيۡنَكَۖ أَيَّمَا ٱلۡأَجَلَيۡنِ قَضَيۡتُ فَلَا عُدۡوَٰنَ عَلَيَّۖ وَٱللَّهُ عَلَىٰ مَا نَقُولُ وَكِيلࣱ
مو‌سا پێشنیاره‌كه‌ی لا په‌سه‌ند بوو بۆیه وتی: ئه‌م په‌یمانه له نێوان من و تۆدایه، من پێی ڕازیم، به‌ڵام هه‌ركام له‌و ماوانه‌م بۆ ته‌واوكرا با سته‌مم لێ نه‌كرێت و ئازادبم، خوای گه‌وره‌ش شایه‌ت و ئاگایه به‌وه‌ی كه ده‌یڵێین و بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ین
Ayah 28۞فَلَمَّا قَضَىٰ مُوسَى ٱلۡأَجَلَ وَسَارَ بِأَهۡلِهِۦٓ ءَانَسَ مِن جَانِبِ ٱلطُّورِ نَارࣰ اۖ قَالَ لِأَهۡلِهِ ٱمۡكُثُوٓاْ إِنِّيٓ ءَانَسۡتُ نَارࣰ ا لَّعَلِّيٓ ءَاتِيكُم مِّنۡهَا بِخَبَرٍ أَوۡ جَذۡوَةࣲ مِّنَ ٱلنَّارِ لَعَلَّكُمۡ تَصۡطَلُونَ
جا كاتێك مو‌سا ماوه‌ی دیاریكراوی به‌سه‌ر برد و (بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌یدا، له شه‌وێكی ساردا) له‌لایه‌كی كێوی طوردا ئاگرێكی به‌دی كرد، به‌خێزانه‌كه‌ی وت: ئێوه لێره بن، من به‌ڕاستی تروسكایی ئاگرێك ده‌بینم به‌ڵكو بچم هه‌واڵێكتان بۆ بهێنمه‌وه، یان چڵۆسكێك ئاگرتان بۆ بهێنم تا خۆتانی پێ گه‌رم بكه‌نه‌وه
Ayah 29فَلَمَّآ أَتَىٰهَا نُودِيَ مِن شَٰطِيِٕ ٱلۡوَادِ ٱلۡأَيۡمَنِ فِي ٱلۡبُقۡعَةِ ٱلۡمُبَٰرَكَةِ مِنَ ٱلشَّجَرَةِ أَن يَٰمُوسَىٰٓ إِنِّيٓ أَنَا ٱللَّهُ رَبُّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
كاتێك كه مو‌سا له ئاگره‌كه نزیك بۆوه له كه‌ناری لای ڕاستی دۆڵه‌كه‌وه له شوێنێكی پیرۆزه‌وه له پاڵ دره‌خته‌كه‌وه بانگی لێكرا ئه‌ی مو‌سا: (ئه‌وه‌ی گفتوگۆت له‌گه‌ڵدا ده‌كات) ئه‌وه به‌ڕاستی منم (الله) كه په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیانم
Ayah 30وَأَنۡ أَلۡقِ عَصَاكَۚ فَلَمَّا رَءَاهَا تَهۡتَزُّ كَأَنَّهَا جَآنࣱّ وَلَّىٰ مُدۡبِرࣰ ا وَلَمۡ يُعَقِّبۡۚ يَٰمُوسَىٰٓ أَقۡبِلۡ وَلَا تَخَفۡۖ إِنَّكَ مِنَ ٱلۡأٓمِنِينَ
ئینجا فه‌رمووی: عه‌ساكه‌شت فڕێ بده، (كاتێك فرێیدا مو‌سا) بینی زۆر به خێرایی ده‌جوڵێته‌وه وه‌كو تووله مار، هه‌ڵهات و ئاوڕی نه‌دایه‌وه، خوا فه‌رمووی ئه‌ی مو‌سا وه‌ره و مه‌ترسه به‌ڕاستی تۆ له‌و كه‌سانه‌یت كه ئه‌مین ده‌بیت و له ترس به‌دووریت
Ayah 31ٱسۡلُكۡ يَدَكَ فِي جَيۡبِكَ تَخۡرُجۡ بَيۡضَآءَ مِنۡ غَيۡرِ سُوٓءࣲ وَٱضۡمُمۡ إِلَيۡكَ جَنَاحَكَ مِنَ ٱلرَّهۡبِۖ فَذَٰنِكَ بُرۡهَٰنَانِ مِن رَّبِّكَ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ وَمَلَإِيْهِۦٓۚ إِنَّهُمۡ كَانُواْ قَوۡمࣰ ا فَٰسِقِينَ
ئینجا ده‌ستت بخه‌ره بن باخه‌ڵته‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی سپی (وه‌كو بلوور، ده‌ستت خۆی ده‌نوێنێت)بێگه‌رد و بێ په‌ڵه و بێ عه‌یب، هه‌روه‌ها بازووه‌كانت بهێنه‌ره‌وه‌یه‌ك و له‌سه‌ر سینه و دڵتی دابنێ، ترس و بیمت نامێنێت، ئه‌م دوو (معجزه) یه دوو باڵگه‌ن له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه‌بۆ سه‌ر فیرعه‌ون و دار‌و ده‌سته‌ی، به‌ڕاستی ئه‌وانه قه‌ومێكی یاخی و ناله‌بارو تاوانبار بوون
Ayah 32قَالَ رَبِّ إِنِّي قَتَلۡتُ مِنۡهُمۡ نَفۡسࣰ ا فَأَخَافُ أَن يَقۡتُلُونِ
مو‌سا وتی: په‌روه‌ردگارا خۆت ده‌زانیت كه بێگومان من كه‌سێكم لێ كوشتوون، ده‌ترسم بمكوژنه‌وه
Ayah 33وَأَخِي هَٰرُونُ هُوَ أَفۡصَحُ مِنِّي لِسَانࣰ ا فَأَرۡسِلۡهُ مَعِيَ رِدۡءࣰ ا يُصَدِّقُنِيٓۖ إِنِّيٓ أَخَافُ أَن يُكَذِّبُونِ
هاروونی براشم زمان پاراوتره له من، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ من ڕه‌وانه بكه، بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانیم لێ بكات و پشتگیرم بێت و به‌ڕاستدانه‌رم بێت، چونكه من به‌ڕاستی ده‌ترسم بروام پێنه‌كه‌ن
Ayah 34قَالَ سَنَشُدُّ عَضُدَكَ بِأَخِيكَ وَنَجۡعَلُ لَكُمَا سُلۡطَٰنࣰ ا فَلَا يَصِلُونَ إِلَيۡكُمَا بِـَٔايَٰتِنَآۚ أَنتُمَا وَمَنِ ٱتَّبَعَكُمَا ٱلۡغَٰلِبُونَ
خوا فه‌رمووی: ئێمه پشت و بازووی تۆ به‌هێز ده‌كه‌ین به‌هۆی براكهتهوه و ده‌سه‌ڵاتێكتان پێ ده‌به‌خشین كه نه‌توانن بێنه سه‌رتان، جا به‌هۆی موعجیزه‌كانمانه‌وه هه‌ردووكتان و هه‌موو شوێنكه‌وتوانتان سه‌ركه‌وتوو و زاڵن
Ayah 35فَلَمَّا جَآءَهُم مُّوسَىٰ بِـَٔايَٰتِنَا بَيِّنَٰتࣲ قَالُواْ مَا هَٰذَآ إِلَّا سِحۡرࣱ مُّفۡتَرࣰ ى وَمَا سَمِعۡنَا بِهَٰذَا فِيٓ ءَابَآئِنَا ٱلۡأَوَّلِينَ
كاتێك مو‌سا به موعجیزه ئاشكراكانمانه‌وه ڕووبه‌روویان بۆوه، وتیان: ئه‌مه هه‌ر جادوویه‌كی ده‌ست هه‌ڵبه‌سته و شتێكی تر نی یه، ئێمه له باو‌و باپیرانی دێرینمانه‌وه هه‌واڵی یه‌كتاناسی و پێغه‌مبه‌ران و قیامه‌ت و له‌و بابه‌تانه‌مان نه‌بیستووه
Ayah 36وَقَالَ مُوسَىٰ رَبِّيٓ أَعۡلَمُ بِمَن جَآءَ بِٱلۡهُدَىٰ مِنۡ عِندِهِۦ وَمَن تَكُونُ لَهُۥ عَٰقِبَةُ ٱلدَّارِۚ إِنَّهُۥ لَا يُفۡلِحُ ٱلظَّٰلِمُونَ
مو‌سا وتی: په‌روه‌ردگارم خۆی چاك ده‌زانێت كه كێ له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه به‌رنامه‌ی هیدایه‌تی هێناوه، سه‌ره‌نجامیش به‌هه‌شت بۆ كێ ده‌بێت، به‌ڕاستی سته‌مكاران سه‌رفراز نابن
Ayah 37وَقَالَ فِرۡعَوۡنُ يَٰٓأَيُّهَا ٱلۡمَلَأُ مَا عَلِمۡتُ لَكُم مِّنۡ إِلَٰهٍ غَيۡرِي فَأَوۡقِدۡ لِي يَٰهَٰمَٰنُ عَلَى ٱلطِّينِ فَٱجۡعَل لِّي صَرۡحࣰ ا لَّعَلِّيٓ أَطَّلِعُ إِلَىٰٓ إِلَٰهِ مُوسَىٰ وَإِنِّي لَأَظُنُّهُۥ مِنَ ٱلۡكَٰذِبِينَ
فیرعه‌ون سه‌ركه‌شانه وتی: ئه‌ی خه‌ڵكینه من كه‌سی تر شك نابه‌ن كه شایسته‌بێت به‌وه‌ی خواتان بێت جگه له خۆم، ئه‌ی هامان تۆ له گڵ خشتی سووره‌وه كراوم بۆ دروست بكه و قه‌ڵایه‌كی به‌رزو پته‌وم بۆ بینا بكه باڵكو پیایدا سه‌ربكه‌وم تا خوای مو‌سا ببینم هه‌رچه‌نده من به‌ڕاستی بڕوام وایه له ڕیز درۆزنه‌كاندایه
Ayah 38وَٱسۡتَكۡبَرَ هُوَ وَجُنُودُهُۥ فِي ٱلۡأَرۡضِ بِغَيۡرِ ٱلۡحَقِّ وَظَنُّوٓاْ أَنَّهُمۡ إِلَيۡنَا لَا يُرۡجَعُونَ
فیرعه‌ون و سه‌ربازان و ده‌ست و پێوه‌ندی به ناحه‌ق له‌سه‌ر زه‌وی (مصر) دا فیزیان كرد و خۆیان به گه‌وره زانی و گومانیان وابوو كه بۆ لای ئێمه ناهێنرێنه‌وه
Ayah 39فَأَخَذۡنَٰهُ وَجُنُودَهُۥ فَنَبَذۡنَٰهُمۡ فِي ٱلۡيَمِّۖ فَٱنظُرۡ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلظَّٰلِمِينَ
سه‌ره‌نجام ئێمه خۆی و سه‌ربازان و ده‌ست و پێوه‌ندیمان پێچایه‌وه و فرێمان دانه ناو ده‌ریاكه‌وه، سه‌رنج بده و ته‌ماشا بكه و بزانه: چۆن بوو سه‌رئه‌نجامی سته‌مكاران
Ayah 40وَجَعَلۡنَٰهُمۡ أَئِمَّةࣰ يَدۡعُونَ إِلَى ٱلنَّارِۖ وَيَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ لَا يُنصَرُونَ
ئێمه ئه‌وانمان كرد به‌چه‌ند پێشه‌وایه‌ك كه بانگی خه‌ڵكی ده‌كه‌ن بۆ ناو ئاگر، له ڕۆژی قیامه‌تیشدا سه‌ركه‌وتوو نابن
Ayah 41وَأَتۡبَعۡنَٰهُمۡ فِي هَٰذِهِ ٱلدُّنۡيَا لَعۡنَةࣰۖ وَيَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ هُم مِّنَ ٱلۡمَقۡبُوحِينَ
هه‌ر له‌م دنیادا نه‌فرینمان خسته شوێنیان، له ڕۆژی قیامه‌تیشدا ئه‌وانه زۆر ئێسك تاڵ و ڕووخسار ناشیرینن
Ayah 42وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَا مُوسَى ٱلۡكِتَٰبَ مِنۢ بَعۡدِ مَآ أَهۡلَكۡنَا ٱلۡقُرُونَ ٱلۡأُولَىٰ بَصَآئِرَ لِلنَّاسِ وَهُدࣰ ى وَرَحۡمَةࣰ لَّعَلَّهُمۡ يَتَذَكَّرُونَ
سوێند به خوا ئێمه ته‌وراتمان به‌خشی به مو‌سا، دوای ئه‌وه‌ی كه قه‌ومه پێشووه‌كانمان له ناوبرد، (چونكه یاخی بوون) تا ببێته هۆی به‌رچاو ڕوونی و هیدایه‌ت و ڕێنموویی و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی بۆ خه‌ڵكی، بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری وه‌ربگرن و تێفكرن
Ayah 43وَمَا كُنتَ بِجَانِبِ ٱلۡغَرۡبِيِّ إِذۡ قَضَيۡنَآ إِلَىٰ مُوسَى ٱلۡأَمۡرَ وَمَا كُنتَ مِنَ ٱلشَّٰهِدِينَ
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (ص) تۆ له به‌شی ڕۆژئاوای كێوی طوردا نه‌بوویت كاتێك په‌یامی خۆمان ڕاگه‌یاند به موسا‌و فه‌رمانمان پێدا، یه‌كێكیش نه‌بوویت له ئاماده‌بووانی ئه‌و ڕووداوه
Ayah 44وَلَٰكِنَّآ أَنشَأۡنَا قُرُونࣰ ا فَتَطَاوَلَ عَلَيۡهِمُ ٱلۡعُمُرُۚ وَمَا كُنتَ ثَاوِيࣰ ا فِيٓ أَهۡلِ مَدۡيَنَ تَتۡلُواْ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتِنَا وَلَٰكِنَّا كُنَّا مُرۡسِلِينَ
به‌ڵام ئێمه چه‌نده‌ها نه‌وه‌مان هێنایه كایه‌وه و ته‌مه‌نێكی زۆر تێپه‌ڕی به‌سه‌ریاندا، هه‌روه‌ها وه‌نه‌بێت تۆ له ناو دانیشتووانی شاری مه‌دیه‌ندا نیشته‌جێ بوو بیت و ئایه‌ته‌كانی ئێمه به‌سه‌ریاندا بخوێنیته‌وه، به‌ڵكو هه‌ر ئێمه‌ین كه پێغه‌مبه‌ران ڕه‌وانه ده‌كه‌ین، (بۆ په‌ندو ئامۆژگاری بۆ تۆی باس ده‌كه‌ین)
Ayah 45وَمَا كُنتَ بِجَانِبِ ٱلطُّورِ إِذۡ نَادَيۡنَا وَلَٰكِن رَّحۡمَةࣰ مِّن رَّبِّكَ لِتُنذِرَ قَوۡمࣰ ا مَّآ أَتَىٰهُم مِّن نَّذِيرࣲ مِّن قَبۡلِكَ لَعَلَّهُمۡ يَتَذَكَّرُونَ
هه‌روه‌ها له لای كێوی طوریشه‌وه نه‌بوویت كاتێك بانگمان له مو‌سا كرد، باڵكو ئه‌وه ڕه‌حمه‌تی تایبه‌تی بوو له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه كه تۆمان كرد به پێغه‌مبه‌ر، تا قه‌ومێك بێ‌دار بكه‌یته‌وه كه پێش تۆ بێداركه‌ره‌وه‌یه‌كیان بۆ ڕه‌وانه نه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری وه‌ربگرن و تێ بفكرن و له‌و به‌سه‌رهاتانه سوود وه‌ربگرن
Ayah 46وَلَوۡلَآ أَن تُصِيبَهُم مُّصِيبَةُۢ بِمَا قَدَّمَتۡ أَيۡدِيهِمۡ فَيَقُولُواْ رَبَّنَا لَوۡلَآ أَرۡسَلۡتَ إِلَيۡنَا رَسُولࣰ ا فَنَتَّبِعَ ءَايَٰتِكَ وَنَكُونَ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و خاڵكه تووشی به‌ڵایه‌ك ببونایه (پێش ڕه‌وانه‌كردنی تۆ ئه‌ی محمد (ص)) به‌هۆی گوناهو تاوان و ده‌ست پێشغه‌ری خراپیانه‌وه، ئه‌وه ده‌یانوت: په‌روه‌ردگارا: نه‌ده‌بوو پێغه‌مبه‌رێكمان بۆ ڕه‌وانه بكه‌یت تا شوێنی به‌رنامه و ئایه‌ته‌كانی تۆ بكه‌وتینایه‌و له ڕیزی ئیمانداراندا بووینایه؟
Ayah 47فَلَمَّا جَآءَهُمُ ٱلۡحَقُّ مِنۡ عِندِنَا قَالُواْ لَوۡلَآ أُوتِيَ مِثۡلَ مَآ أُوتِيَ مُوسَىٰٓۚ أَوَلَمۡ يَكۡفُرُواْ بِمَآ أُوتِيَ مُوسَىٰ مِن قَبۡلُۖ قَالُواْ سِحۡرَانِ تَظَٰهَرَا وَقَالُوٓاْ إِنَّا بِكُلࣲّ كَٰفِرُونَ
كه‌چی كاتێك حه‌ق و ڕاستیان بۆ هات له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، وتیان: نه‌ده با موعجیزه‌یه‌كی پێ بدرایه هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی كه درابوو به مو‌سا، مه‌گه‌ر ئه‌و جووله‌كانه كاتی خۆی بێ باوه‌ڕ نه‌بوون به‌وه‌ی به مو‌سا به‌خشرابوو؟ وتیان: ئه‌مانه دوو جادوون په‌یدا بوون كه پشتگیریی یه‌كتر ده‌كه‌ن و ده‌یان وت: به‌ڕاستی ئێمه باوه‌رمان به هێچ كامیان نیه
Ayah 48قُلۡ فَأۡتُواْ بِكِتَٰبࣲ مِّنۡ عِندِ ٱللَّهِ هُوَ أَهۡدَىٰ مِنۡهُمَآ أَتَّبِعۡهُ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (ص) پێیان بڵێ: ده‌باشه ئێوه كتێبێكی تر بهێنن له‌لایه‌ن خواوه كه باشتر‌و چاكتر بێت له‌و دووانه (واته قورئان و ته‌ورات)، ئه‌وه منیش شوێنی ده‌كه‌وم، ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن
Ayah 49فَإِن لَّمۡ يَسۡتَجِيبُواْ لَكَ فَٱعۡلَمۡ أَنَّمَا يَتَّبِعُونَ أَهۡوَآءَهُمۡۚ وَمَنۡ أَضَلُّ مِمَّنِ ٱتَّبَعَ هَوَىٰهُ بِغَيۡرِ هُدࣰ ى مِّنَ ٱللَّهِۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ
خۆ ئه‌گه‌ر به‌ده‌م بانگه‌وازی تۆوه نه‌هاتن (واته نه‌یانتوانی كتێبی تر بهێنن)، ئه‌وه چاك بزانه كه ئه‌وانه هه‌ر شوێنی ئاره‌زووی خۆیان ده‌كه‌ون، كێیش هه‌یه له‌وه گومراتره كه شوێن ئاره‌زووه‌كانی خۆی كه‌وتبێت، دوور له هیدایه‌ت و ڕێنمویی خوا، بێگومان خوا هیدایه‌تی قه‌ومی سته‌مكار نادات
Ayah 50۞وَلَقَدۡ وَصَّلۡنَا لَهُمُ ٱلۡقَوۡلَ لَعَلَّهُمۡ يَتَذَكَّرُونَ
سوێند به خوا به‌ڕاستی ئێمه په‌یامی خۆمانمان به‌ش به‌ش پێگه‌یاندوون بۆ ئه‌وه‌ی په‌ند و یاداوه‌ری وه‌ربگرن
Ayah 51ٱلَّذِينَ ءَاتَيۡنَٰهُمُ ٱلۡكِتَٰبَ مِن قَبۡلِهِۦ هُم بِهِۦ يُؤۡمِنُونَ
ئه‌وانه‌ی پێشتر كتێبی ئاسمانیمان پێ به‌خشیوون، ئه‌وان به‌و قورئانه باوه‌ڕ ده‌هێنن
Ayah 52وَإِذَا يُتۡلَىٰ عَلَيۡهِمۡ قَالُوٓاْ ءَامَنَّا بِهِۦٓ إِنَّهُ ٱلۡحَقُّ مِن رَّبِّنَآ إِنَّا كُنَّا مِن قَبۡلِهِۦ مُسۡلِمِينَ
كاتێكیش قورئان ده‌خوێنرێته‌وه به‌سه‌ریاندا ده‌ڵێن: ئێمه باوه‌ڕمان پێ هێناوه چونكه به‌ڕاستی ئه‌مه حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمانه‌وه پێمان ڕاگه‌یه‌نراوه بێگومان ئێمه پێشتر هه‌رموسڵمان و فه‌رمانبه‌ردار بووین
Ayah 53أُوْلَٰٓئِكَ يُؤۡتَوۡنَ أَجۡرَهُم مَّرَّتَيۡنِ بِمَا صَبَرُواْ وَيَدۡرَءُونَ بِٱلۡحَسَنَةِ ٱلسَّيِّئَةَ وَمِمَّا رَزَقۡنَٰهُمۡ يُنفِقُونَ
ئه‌وانه دووجار پاداشتیان پێده‌درێت به هۆی خۆگری و ئارام گریانه‌وه، به چاكه‌ش به‌رهه‌ڵستی خراپه ده‌كه‌ن، ئه‌وانه هه‌روه‌ها له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی كه پێمانداون ده‌به‌خشن
Ayah 54وَإِذَا سَمِعُواْ ٱللَّغۡوَ أَعۡرَضُواْ عَنۡهُ وَقَالُواْ لَنَآ أَعۡمَٰلُنَا وَلَكُمۡ أَعۡمَٰلُكُمۡ سَلَٰمٌ عَلَيۡكُمۡ لَا نَبۡتَغِي ٱلۡجَٰهِلِينَ
ئه‌وانه كاتێك قسه و گوفتاری ناپه‌سه‌ند و نابه‌جێ ده‌بیستن پشتی تێ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن به نه‌فامان: كار‌و كرده‌وه‌ی خۆمان بۆ خۆمان، كار‌و كرده‌وه‌ی ئێوه‌ش بۆ خۆتان، سڵاوتان لێ بێت ئێمه شه‌ڕ خواز نین و نامانه‌وێت هاوڕێیه‌تی نه‌فامان بكه‌ین
Ayah 55إِنَّكَ لَا تَهۡدِي مَنۡ أَحۡبَبۡتَ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ يَهۡدِي مَن يَشَآءُۚ وَهُوَ أَعۡلَمُ بِٱلۡمُهۡتَدِينَ
به‌ڕاستی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (ص) تۆ نا‌توانیت ئیمان و باوه‌ڕ ببه‌خشیت به‌و كه‌سه‌ی خۆشت ده‌وێت، به‌ڵكو خوا هه‌ر كه‌سێكی بوێت ده‌یخاته سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست و ئیمانی پێده‌به‌خشێت، خوایش ئاگاداره به‌وانه‌ی كه ڕێبازی هیدایه‌تیان گرتۆته به‌ر
Ayah 56وَقَالُوٓاْ إِن نَّتَّبِعِ ٱلۡهُدَىٰ مَعَكَ نُتَخَطَّفۡ مِنۡ أَرۡضِنَآۚ أَوَلَمۡ نُمَكِّن لَّهُمۡ حَرَمًا ءَامِنࣰ ا يُجۡبَىٰٓ إِلَيۡهِ ثَمَرَٰتُ كُلِّ شَيۡءࣲ رِّزۡقࣰ ا مِّن لَّدُنَّا وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ
(قوڕه‌یش و باوه‌ڕلاوازان له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا) ده‌یانوت: ئه‌گه‌ر ئێمه شوێنی هیدایه‌ت و به‌رنامه‌ی ئیسلام بكه‌وین له‌گه‌ڵ تۆدا له وڵاتی خۆماندا ده‌فڕێنرێین و تووشی نه‌هامه‌تی ده‌بین، مه‌گه‌ر ئێمه شوێنێكی دوور له‌سته‌م و پر له ئاسایشمان بۆ فه‌راهه‌م نه‌هێناون كه‌جۆره‌ها به‌روبوومی بۆدێت و له هه‌موو نازو نیعمه‌تێك به‌هره‌وه‌ر؟ هه‌موویشی ڕزق و به‌خششن له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، به‌ڵام زۆربه‌یان نازانن و هه‌ست به‌ده‌سه‌ڵاتی ئێمه ناكه‌ن
Ayah 57وَكَمۡ أَهۡلَكۡنَا مِن قَرۡيَةِۭ بَطِرَتۡ مَعِيشَتَهَاۖ فَتِلۡكَ مَسَٰكِنُهُمۡ لَمۡ تُسۡكَن مِّنۢ بَعۡدِهِمۡ إِلَّا قَلِيلࣰ اۖ وَكُنَّا نَحۡنُ ٱلۡوَٰرِثِينَ
زۆر شار‌و شارۆچكه‌مان له‌ناوبرد كه دانیشتوانی یاخی و له سنوور ده‌رچوو بوون له ژیانی دنیایاندا، جا ئه‌وه‌ته خانووبه‌ره و شوێنه‌كانیان چۆڵه، مه‌گه‌ر كه‌مێك نه‌بێت، هه‌ر ئێمه‌ش خاوه‌نی موڵك و خانووبه‌ره و سامانیان بووین
Ayah 58وَمَا كَانَ رَبُّكَ مُهۡلِكَ ٱلۡقُرَىٰ حَتَّىٰ يَبۡعَثَ فِيٓ أُمِّهَا رَسُولࣰ ا يَتۡلُواْ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتِنَاۚ وَمَا كُنَّا مُهۡلِكِي ٱلۡقُرَىٰٓ إِلَّا وَأَهۡلُهَا ظَٰلِمُونَ
په‌روه‌ردگاری تۆ هیچ وڵات و شارێكی كاول نه‌كردووه، تا له پایته‌خته‌كه‌یدا پێغه‌مبه‌رێكی نه‌ناردبێت كه ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا بخوێنێته‌وه، وه‌نه‌بێت ئێمه شار و وڵاتانمان كاول كردبێت به‌بێ هۆ، مه‌گه‌ر كاتێك نه‌بێت كه دانیشتووانی سته‌مكار بوون
Ayah 59وَمَآ أُوتِيتُم مِّن شَيۡءࣲ فَمَتَٰعُ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَزِينَتُهَاۚ وَمَا عِندَ ٱللَّهِ خَيۡرࣱ وَأَبۡقَىٰٓۚ أَفَلَا تَعۡقِلُونَ
هه‌رچیتان پێبه‌خشراوه ئه‌وه نازونیعمه‌ت و زینه‌ت و جوانی ژیانی دنیایه، به‌ڵام دڵنیابن كه ئه‌و به‌شه‌ی لای خوایه چاكترو ده‌وامدارتره، ئایا ئه‌وه عه‌قڵ و ژیریتان ناخه‌نه كار؟
Ayah 60أَفَمَن وَعَدۡنَٰهُ وَعۡدًا حَسَنࣰ ا فَهُوَ لَٰقِيهِ كَمَن مَّتَّعۡنَٰهُ مَتَٰعَ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا ثُمَّ هُوَ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ مِنَ ٱلۡمُحۡضَرِينَ
ئایا ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ڵێنێكی چاكمان داوه‌تێ و پێی ده‌گات، وه‌كو ئه‌و كه‌سه وایه هه‌ر له ژیانی دنیادا كه‌مێك ڕابواردنی پێبببه‌خشین، پاشان له ده‌رئه‌نجامی كار‌و كرده‌وه‌ی ناپوختیدا له ئاماده كراوان بێت بۆ لێپر سینه‌وه‌و ئاگری دۆزه‌خ؟
Ayah 61وَيَوۡمَ يُنَادِيهِمۡ فَيَقُولُ أَيۡنَ شُرَكَآءِيَ ٱلَّذِينَ كُنتُمۡ تَزۡعُمُونَ
له ڕۆژێكدا بانگیان لێده‌كرێت (بۆ لێپرسینه‌وه)، خوا، ڕوو به‌وان ده‌فه‌رموێت: ئایا له كوێن ئه‌و شه‌ریك و بتانه‌ی كه ئێوه به هاوه‌ڵی منتان داده‌نا به‌حسابی خۆتان
Ayah 62قَالَ ٱلَّذِينَ حَقَّ عَلَيۡهِمُ ٱلۡقَوۡلُ رَبَّنَا هَٰٓؤُلَآءِ ٱلَّذِينَ أَغۡوَيۡنَآ أَغۡوَيۡنَٰهُمۡ كَمَا غَوَيۡنَاۖ تَبَرَّأۡنَآ إِلَيۡكَۖ مَا كَانُوٓاْ إِيَّانَا يَعۡبُدُونَ
ئه‌وانه‌ی بڕیارداده‌ی خوا دژیان ده‌رچوو (به‌خه‌جاڵه‌تیه‌وه باسی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه گومڕایان كردوون) ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا، ئا ئه‌وانه‌ی گومڕامان كردن، گومڕامان كردن وه‌ك خۆمان گومڕا بووین، ئێمه به‌رین له‌وانه‌و له هه‌ڵه‌یان له‌به‌رده‌م دادگای تۆدا، (چونكه ده‌سه‌ڵاتمان به‌سه‌ر دڵیان‌دا نه‌بوو) ئه‌وانه (درۆ ده‌كه‌ن) ئێمه‌یان هه‌ر نه‌ده‌په‌رست
Ayah 63وَقِيلَ ٱدۡعُواْ شُرَكَآءَكُمۡ فَدَعَوۡهُمۡ فَلَمۡ يَسۡتَجِيبُواْ لَهُمۡ وَرَأَوُاْ ٱلۡعَذَابَۚ لَوۡ أَنَّهُمۡ كَانُواْ يَهۡتَدُونَ
ئه‌وسا پێیان ده‌وترێت: ئاده‌ی هاوه‌ڵانتان و خواكانتان بانگ بكه‌ن، جا ئه‌وانیش بانگیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌ڵام و به‌ده‌مه‌وه چوون نه‌بوو بۆیان، ئه‌و كاته سزای سه‌ختی دۆزه‌خ ده‌بینن، ئاوات ده‌خوازن كه خۆزگه به‌ڕاستی ئه‌وان ڕێبازی هیدایه‌تیان بگرتایه‌ته به‌ر
Ayah 64وَيَوۡمَ يُنَادِيهِمۡ فَيَقُولُ مَاذَآ أَجَبۡتُمُ ٱلۡمُرۡسَلِينَ
رۆژێك دێت خوا بانگیان ده‌كات و پێیان ده‌فه‌رموێت: ئه‌وه وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌رانتان چۆن دایه‌وه؟
Ayah 65فَعَمِيَتۡ عَلَيۡهِمُ ٱلۡأَنۢبَآءُ يَوۡمَئِذࣲ فَهُمۡ لَا يَتَسَآءَلُونَ
له سه‌ختیی ئه‌و ڕۆژه هه‌موو هه‌واڵێك فه‌رامۆش ده‌كه‌ن (هه‌موو شتێكیان له بیر ده‌چێت) پرسیار له یه‌كتریش ناكه‌ن
Ayah 66فَأَمَّا مَن تَابَ وَءَامَنَ وَعَمِلَ صَٰلِحࣰ ا فَعَسَىٰٓ أَن يَكُونَ مِنَ ٱلۡمُفۡلِحِينَ
جا ئه‌وه‌ی تۆبه‌ی كردووه و باوه‌ری دامه‌زراوی ههێناوه‌و كار‌و كرده‌وه‌ی چاكی ئه‌نجام داوه، ئه‌وه بێگومان ئه‌وجۆره كه‌سانه له سه‌رفرازو به‌خته‌وه‌ران ده‌بن
Ayah 67وَرَبُّكَ يَخۡلُقُ مَا يَشَآءُ وَيَخۡتَارُۗ مَا كَانَ لَهُمُ ٱلۡخِيَرَةُۚ سُبۡحَٰنَ ٱللَّهِ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يُشۡرِكُونَ
هه‌ر په‌روه‌ردگاری تۆیه هه‌ر چیه‌كی بوێت دروستی ده‌كات و هه‌ڵی ده‌بژێرێت خاڵكی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان نیه‌وسه‌رپشك نه‌كراون، پاكی و بێگه‌ردی و بڵندی بۆ خوایه له به‌رامبه‌ر ئه‌و شتانه‌وه نه‌فامان ده‌یكه‌نه شه‌ریك و هاوه‌ڵ
Ayah 68وَرَبُّكَ يَعۡلَمُ مَا تُكِنُّ صُدُورُهُمۡ وَمَا يُعۡلِنُونَ
هه‌روه‌ها په‌روه‌ردگاری تۆ ده‌زانێت ئه‌و خه‌ڵكه چیان له سینه‌و ده‌رونیاندا شاردۆته‌وه وه‌چی ده‌رده‌خه‌ن و ئاشكرای ده‌كه‌ن
Ayah 69وَهُوَ ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۖ لَهُ ٱلۡحَمۡدُ فِي ٱلۡأُولَىٰ وَٱلۡأٓخِرَةِۖ وَلَهُ ٱلۡحُكۡمُ وَإِلَيۡهِ تُرۡجَعُونَ
خوا زاتێكه كه جگه له‌و خوایه‌كی تر نیه، سوپاس و ستایش له سه‌ره‌تا و كۆتاییدا، له دنیا و قیامه‌تدا، هه‌ر شایسته‌ی ئه‌وه، حوكم و فه‌رمانره‌وایش هه‌ر به‌ده‌ست ئه‌وه، هه‌ر بۆلای ئه‌ویش ده‌برێنه‌وه
Ayah 70قُلۡ أَرَءَيۡتُمۡ إِن جَعَلَ ٱللَّهُ عَلَيۡكُمُ ٱلَّيۡلَ سَرۡمَدًا إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِ مَنۡ إِلَٰهٌ غَيۡرُ ٱللَّهِ يَأۡتِيكُم بِضِيَآءٍۚ أَفَلَا تَسۡمَعُونَ
ئه‌ی محمد (ص) بڵێ: خه‌ڵكینه هه‌واڵم بده‌نێ ئه‌گه‌ر خوا شه‌وگار بكات به‌هه‌میشه‌یی تا ڕۆژی قیامه‌ت (هه‌ر ڕۆژ نه‌بێته‌وه) چ خوایه‌كی تر هه‌یه جگه له ا لله بتوانێت ڕوناكیتان بۆ فه‌راهه‌م بهێنێت، ئایه ئێوه ئه‌م ڕاستیانه نابیسن؟
Ayah 71قُلۡ أَرَءَيۡتُمۡ إِن جَعَلَ ٱللَّهُ عَلَيۡكُمُ ٱلنَّهَارَ سَرۡمَدًا إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِ مَنۡ إِلَٰهٌ غَيۡرُ ٱللَّهِ يَأۡتِيكُم بِلَيۡلࣲ تَسۡكُنُونَ فِيهِۚ أَفَلَا تُبۡصِرُونَ
هه‌روه‌ها پێیان بڵێ: هه‌واڵم بده‌نێ ئه‌گه‌ر خوا ڕۆژگاری كرده هه‌میشه‌یی له سه‌رتان، تا ڕۆژی قیامه‌ت خه‌یاندی، كام خوا هه‌یه جگه له ا لله كه شه‌وگارتان بۆ پێش بهێنێت تا ئارامی تێدا بگرن، ئایه ئێوه سه‌رنجی ئه‌م دیاردانه ناده‌ن و نایانبینن؟
Ayah 72وَمِن رَّحۡمَتِهِۦ جَعَلَ لَكُمُ ٱلَّيۡلَ وَٱلنَّهَارَ لِتَسۡكُنُواْ فِيهِ وَلِتَبۡتَغُواْ مِن فَضۡلِهِۦ وَلَعَلَّكُمۡ تَشۡكُرُونَ
جا له ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی ئه‌و زاته ئه‌وه‌یه كه: شه‌وو ڕۆژی كردووه به هۆی ئارامی و حه‌وانه‌وه و كار‌و كاسپی كردن و به‌هره بردن له به‌خششه‌كانی، بۆ ئه‌وه‌ی تا ده‌توانن شوكرانه بژێر و سوپاسگوزاری بكه‌ن
Ayah 73وَيَوۡمَ يُنَادِيهِمۡ فَيَقُولُ أَيۡنَ شُرَكَآءِيَ ٱلَّذِينَ كُنتُمۡ تَزۡعُمُونَ
ڕۆژێك دێت خوا بانگیان ده‌كات و پێیان ده‌فه‌رموێت: ئه‌وه كوان ئه‌و شتانه‌ی به گومانی ئێوه هه‌وه‌ڵ و شه‌ریكی من بوون؟
Ayah 74وَنَزَعۡنَا مِن كُلِّ أُمَّةࣲ شَهِيدࣰ ا فَقُلۡنَا هَاتُواْ بُرۡهَٰنَكُمۡ فَعَلِمُوٓاْ أَنَّ ٱلۡحَقَّ لِلَّهِ وَضَلَّ عَنۡهُم مَّا كَانُواْ يَفۡتَرُونَ
(هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا) له هه‌ر ئوممه‌تێك شایه‌تێك له خۆیان ده‌هێنینه مه‌یدان له پێغه‌مبه‌ران، ئه‌وسا به‌خه‌ڵكی سه‌رگه‌ردان ده‌ڵێین: ئاده‌ی ئێوه به‌ڵگه‌تان چییه له سه‌ر لادان و گوناهتان بیهێنن، ئه‌و ڕۆژه ئیتر زۆر به‌چاكی ده‌زانن و دڵنیا ده‌بن كه حه‌ق و حه‌قیقه‌ت لای خوایه و هه‌ر ئه‌و شاییسته‌ی په‌رستن بووه، هه‌رچی ئه‌و شتانه‌ش كه بڕوایان پێی هه‌بوو، هه‌ڵیان به‌ستبوو، هه‌مووی ون و نادیار و بێ نرخ دێته به‌رچاو
Ayah 75۞إِنَّ قَٰرُونَ كَانَ مِن قَوۡمِ مُوسَىٰ فَبَغَىٰ عَلَيۡهِمۡۖ وَءَاتَيۡنَٰهُ مِنَ ٱلۡكُنُوزِ مَآ إِنَّ مَفَاتِحَهُۥ لَتَنُوٓأُ بِٱلۡعُصۡبَةِ أُوْلِي ٱلۡقُوَّةِ إِذۡ قَالَ لَهُۥ قَوۡمُهُۥ لَا تَفۡرَحۡۖ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلۡفَرِحِينَ
بێگومان قارون له قه‌وم و خوێشانی مو‌سا بو كه‌چی (به‌هۆی ماڵ و سامانیهوه) خۆی گیڤ ده‌كرده‌وه به سه‌ریاندا و فیزی به‌سه‌ردا ده‌كردن، ئه‌وه‌نده ماڵ و سامان و داراییمان پێبه‌خشیبوو، كه به‌ڕاستی كلیلی گه‌نجینه و قاسه‌كانی با چه‌ند كه‌سێكی به‌هێز به‌گرانی هه‌ڵده‌گیران، (له‌كاتی لووت به‌رزیه‌كه‌یدا) هه‌ندێك ئیمانداری خزمی پێیان وت: كه‌شخه مه‌كه و له خۆت بایی مابه به‌م سامانه، چونكه بێگومان خوا ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆشناوێت كه كه‌شخه ده‌كه‌ن به‌سه‌روه‌ت و سامانیانه‌وه و له خۆیان بایی ده‌بن
Ayah 76وَٱبۡتَغِ فِيمَآ ءَاتَىٰكَ ٱللَّهُ ٱلدَّارَ ٱلۡأٓخِرَةَۖ وَلَا تَنسَ نَصِيبَكَ مِنَ ٱلدُّنۡيَاۖ وَأَحۡسِن كَمَآ أَحۡسَنَ ٱللَّهُ إِلَيۡكَۖ وَلَا تَبۡغِ ٱلۡفَسَادَ فِي ٱلۡأَرۡضِۖ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلۡمُفۡسِدِينَ
هه‌وڵبده به‌و ماڵ و سامانه‌ی خوا پیی به‌خشیووی ماڵی قیامه‌ت و به‌هه‌شتی به‌رین بكڕه‌و به‌شی خۆشت له دنیادا به‌حه‌ڵاڵی فه‌رامۆش مه‌كه، چاكه له‌گه‌ڵ به‌نده‌كانی خوادا بكه هه‌روه‌ك خوا چاكه‌ی هێناوه‌ته ڕێت، نه‌كه‌یت هه‌وڵی فه‌ساد و گوناهو تاوان بده‌ی له زه‌ویدا، چونكه به‌ڕاستی خوا ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆشناوێت تۆی خراپه ده‌چینن
Ayah 77قَالَ إِنَّمَآ أُوتِيتُهُۥ عَلَىٰ عِلۡمٍ عِندِيٓۚ أَوَلَمۡ يَعۡلَمۡ أَنَّ ٱللَّهَ قَدۡ أَهۡلَكَ مِن قَبۡلِهِۦ مِنَ ٱلۡقُرُونِ مَنۡ هُوَ أَشَدُّ مِنۡهُ قُوَّةࣰ وَأَكۡثَرُ جَمۡعࣰ اۚ وَلَا يُسۡـَٔلُ عَن ذُنُوبِهِمُ ٱلۡمُجۡرِمُونَ
قاروون وتی: بێگومان ئه‌م سامان و داراییه‌م هه‌ر به هۆی زانست و زانیاری نه‌خشه‌ی خۆمه‌وه پێمدراوه، باشه مه‌گه‌ر قاروون نه‌یده‌زانی به‌ڕاستی خوا پێش ئه‌م چه‌نده‌ها قه‌وم و هۆز و گه‌لانی له ناو بردووه كه له‌و زیاتر به‌ده‌سه‌ڵاتر و سه‌روه‌تمه‌ندتر بوون؟ تاوان باران پرسیاریان لێناكرێت ده‌رباره‌ی گوناهه‌كانیان (چونكه تۆماره و لای خوا ئاشكرایه)
Ayah 78فَخَرَجَ عَلَىٰ قَوۡمِهِۦ فِي زِينَتِهِۦۖ قَالَ ٱلَّذِينَ يُرِيدُونَ ٱلۡحَيَوٰةَ ٱلدُّنۡيَا يَٰلَيۡتَ لَنَا مِثۡلَ مَآ أُوتِيَ قَٰرُونُ إِنَّهُۥ لَذُو حَظٍّ عَظِيمࣲ
ئینجا ڕۆژێك قاروون خۆی سازدا و به ڕازاوه‌یی چووه ده‌ره‌وه بۆ ناو قه‌ومه‌كه‌ی بۆ كه‌شخه‌كردن و خۆ نواندن، ئه‌وانه‌ی كه ئاواتیان ژیانی دنیایه; وتیان: ئای خۆزگه ئێمه‌ش وه‌كو قاروون، سامان و ده‌سه‌ڵاتمان ببوایه، به‌ڕاستی خاوه‌نی به‌ختێكی گه‌وره‌یه
Ayah 79وَقَالَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡعِلۡمَ وَيۡلَكُمۡ ثَوَابُ ٱللَّهِ خَيۡرࣱ لِّمَنۡ ءَامَنَ وَعَمِلَ صَٰلِحࣰ اۚ وَلَا يُلَقَّىٰهَآ إِلَّا ٱلصَّٰبِرُونَ
(به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی كه زانستی و زانیاری ڕاستیان پێبه‌خشراوه (ده‌رباره‌ی حه‌ڵاڵ و حه‌رام و نرخی قیامه‌ت ده‌زانن) وتیان: هاوار بۆ ئێوه، بۆ تێنافكرن پاداشتی خوایی زۆر چاكتره بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی باوه‌ڕی دامه‌زراوی هێناوه‌و كار‌و كرده‌وه‌ی چاكی ئه‌نجام داوه، ئه‌و زانست و باوه‌ڕو كرده‌وه‌یه به كه‌س نادرێت، ته‌نها به خۆگرو ئارامگران نه‌بێت
Ayah 80فَخَسَفۡنَا بِهِۦ وَبِدَارِهِ ٱلۡأَرۡضَ فَمَا كَانَ لَهُۥ مِن فِئَةࣲ يَنصُرُونَهُۥ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَمَا كَانَ مِنَ ٱلۡمُنتَصِرِينَ
ئه‌وسا (كه بینیمان قاروون به‌ته‌واوی له سنوور ده‌رچووه) كوت‌وپڕ خۆی و ماڵ و سامانیمان برد به‌ناخی زه‌ویدا، هیچ ده‌سته‌و گرۆیه‌كی نه‌بوو فریای بكه‌وێت و له ده‌ست خاشم و قینی خوا ده‌ربازی بكات، بێگومان له‌و كه‌سانه‌ش نه‌بوو كه بتوانێت خۆی ڕزگار ببێت
Ayah 81وَأَصۡبَحَ ٱلَّذِينَ تَمَنَّوۡاْ مَكَانَهُۥ بِٱلۡأَمۡسِ يَقُولُونَ وَيۡكَأَنَّ ٱللَّهَ يَبۡسُطُ ٱلرِّزۡقَ لِمَن يَشَآءُ مِنۡ عِبَادِهِۦ وَيَقۡدِرُۖ لَوۡلَآ أَن مَّنَّ ٱللَّهُ عَلَيۡنَا لَخَسَفَ بِنَاۖ وَيۡكَأَنَّهُۥ لَا يُفۡلِحُ ٱلۡكَٰفِرُونَ
ئینجا ئه‌وانه‌ی دوێنێ ئاواتیان به قاروون ده‌خواست ده‌یانوت: ئه‌ی هاوار، به‌س نه‌بوو وه‌كو ئه‌و تیانه‌چووین، دیاره كه خوا ڕزق و ڕۆزی زۆر ده‌به‌خشێت به هه‌ر كه‌س بیه‌وێت یاخود كه‌می ده‌كاته‌وه (بێ حیكمه‌ت نیه)، ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و به‌هره‌ی خوایی نه‌بوایه له سه‌رمان، ئێمه‌ش به‌ناخی زه‌ویدا ڕۆچوو ده‌بووین، ئای كه ڕوون و ئاشكرایه، كافرو خوانه‌ناسان سه‌رفراز نابن
Ayah 82تِلۡكَ ٱلدَّارُ ٱلۡأٓخِرَةُ نَجۡعَلُهَا لِلَّذِينَ لَا يُرِيدُونَ عُلُوࣰّ ا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَلَا فَسَادࣰ اۚ وَٱلۡعَٰقِبَةُ لِلۡمُتَّقِينَ
(جا با خه‌ڵكی دڵنیابن) كه: ئه‌و ماڵی قیامه‌ته و ئه‌و به‌هه‌شتی به‌رینه‌مان ئاماده‌كردووه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌لووت به‌رزی و گه‌وره‌ییان ده‌وێت له زه‌ویدا، نه فه‌سادو گوناهو خراپه، سه‌ره‌نجام و سه‌رفرازیش هه‌ر بۆ پارێزكاران و خواناسه‌كانه
Ayah 83مَن جَآءَ بِٱلۡحَسَنَةِ فَلَهُۥ خَيۡرࣱ مِّنۡهَاۖ وَمَن جَآءَ بِٱلسَّيِّئَةِ فَلَا يُجۡزَى ٱلَّذِينَ عَمِلُواْ ٱلسَّيِّـَٔاتِ إِلَّا مَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ
ئه‌وه‌ی به كاروكرده‌وه‌ی چاكه‌وه بێت ئه‌وه چاكتر دێته‌وه ڕێی، ئه‌وه‌ش به‌گوناهو هه‌ڵه‌وه بێت، ئه‌وه پاداشتی ئه‌وانه‌ی كه گوناهو هه‌ڵه‌یان كردووه نادرێته‌وه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه ده‌یانكرد
Ayah 84إِنَّ ٱلَّذِي فَرَضَ عَلَيۡكَ ٱلۡقُرۡءَانَ لَرَآدُّكَ إِلَىٰ مَعَادࣲۚ قُل رَّبِّيٓ أَعۡلَمُ مَن جَآءَ بِٱلۡهُدَىٰ وَمَنۡ هُوَ فِي ضَلَٰلࣲ مُّبِينࣲ
به‌ڕاستی ئه‌و زاته‌ی كه گه‌یاندنی قورئانی له‌سه‌ر تۆ پێویست كردووه، سه‌ره‌نجام ده‌تگێرێته‌وه بۆ مه‌ككه، یان قیامه‌ت و به‌هه‌شتی به‌رین، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (ص) پێیان بڵێ: په‌روه‌ردگارم خۆی چاك ده‌زانێت و له هه‌موو كه‌س زاناتره به‌و كه‌سه‌ی كه ڕێنموویی و هیدایه‌تی هێناوه و به‌و كه‌سه‌ش كه له‌ناو گومڕاییه‌كی ئاشكرادایه
Ayah 85وَمَا كُنتَ تَرۡجُوٓاْ أَن يُلۡقَىٰٓ إِلَيۡكَ ٱلۡكِتَٰبُ إِلَّا رَحۡمَةࣰ مِّن رَّبِّكَۖ فَلَا تَكُونَنَّ ظَهِيرࣰ ا لِّلۡكَٰفِرِينَ
تۆ ئه‌ی محمد (ص) به‌ته‌ما نه‌بوویت قورئانت بۆ ڕه‌وانه بكرێت، جگه‌له میهره‌بانیه‌ك نه‌بێت له لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه، كه‌وابوو خۆت مه‌كه به پشتیوان و هاوكاری بێ باوه‌ڕ و خوانه‌ناسان
Ayah 86وَلَا يَصُدُّنَّكَ عَنۡ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ بَعۡدَ إِذۡ أُنزِلَتۡ إِلَيۡكَۖ وَٱدۡعُ إِلَىٰ رَبِّكَۖ وَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ
با بێ باوه‌ڕان به‌رگریت نه‌كه‌ن له‌گه‌یاندنی ئایه‌ته‌كانی خوا، دوای ئه‌و كاته‌ی بۆ تۆ دابه‌زێنراوه، هه‌میشه بانگه‌شه بكه بۆ لای په‌روه‌ردگارت، هه‌رگیز نه‌كه‌یت خۆت بخه‌یته ڕیزی هاوه‌ڵگه‌رانه‌وه
Ayah 87وَلَا تَدۡعُ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَۘ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۚ كُلُّ شَيۡءٍ هَالِكٌ إِلَّا وَجۡهَهُۥۚ لَهُ ٱلۡحُكۡمُ وَإِلَيۡهِ تُرۡجَعُونَ
له‌گه‌ڵ خوادا هانا و هاوار له خوایه‌كی تر مه‌كه، چونكه جگه له‌و زاته خوایه‌كی تر نیه، هه‌رچی شت هه‌یه تیاچووه له‌ناوچووه جگه له‌و زاته، فه‌رمانڕه‌وایی هه‌ر شایسته‌ی ئه‌وه، هه‌مووانیش هه‌ر بۆ لای ئه‌و ده‌برێنه‌وه
Ayah 88