Surah Ash-Shu'araa — The Poets
Surah Ash-Shu'araa (The Poets) is chapter 26 of the Quran, with 227 verses. This page presents the Arabic text with a Kurdish translation, verse by verse.
طسٓمٓ
سه‌رنجی سه‌ره‌تای سوره‌تی (البقر‌ة) بده
Ayah 1تِلۡكَ ءَايَٰتُ ٱلۡكِتَٰبِ ٱلۡمُبِينِ
ئه‌و سووره‌ته چه‌ندین ئایه‌ته له ئایه‌ته‌کانی قورئانی ئاشکرا و ڕوون
Ayah 2لَعَلَّكَ بَٰخِعࣱ نَّفۡسَكَ أَلَّا يَكُونُواْ مُؤۡمِنِينَ
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم خه‌ریکیت له داخ و خه‌فه‌تدا خۆت ده‌فه‌وتێنیت کاتێک ده‌بینیت خوانه‌ناسان باوه‌ڕناهێنن
Ayah 3إِن نَّشَأۡ نُنَزِّلۡ عَلَيۡهِم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ ءَايَةࣰ فَظَلَّتۡ أَعۡنَٰقُهُمۡ لَهَا خَٰضِعِينَ
خۆ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت موعجیزه‌یه‌کیان له ئاسمانه‌وه بۆ دابه‌زێنین ئه‌وسا به‌رده‌وام گه‌ردنیان بۆی ملکه‌چ و زه‌لیل ده‌بێت
Ayah 4وَمَا يَأۡتِيهِم مِّن ذِكۡرࣲ مِّنَ ٱلرَّحۡمَٰنِ مُحۡدَثٍ إِلَّا كَانُواْ عَنۡهُ مُعۡرِضِينَ
هیچ یاد خستنه‌وه و ئامۆژگاریه‌کی گۆیا له خوای میهره‌بانه‌وه بۆیان نه‌هاتووه، پشتیان تێ نه‌کردبێت و سه‌رپێچیان لێ نه‌کردبێت
Ayah 5فَقَدۡ كَذَّبُواْ فَسَيَأۡتِيهِمۡ أَنۢبَٰٓؤُاْ مَا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ
بێگومان ئه‌وانه (به‌رنامه‌ی ئێمه‌یان) به‌درۆ زانی، له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و سه‌ره‌نجامه‌یان پێ ده‌گات، که گاڵته‌یان پێ ده‌کرد
Ayah 6أَوَلَمۡ يَرَوۡاْ إِلَى ٱلۡأَرۡضِ كَمۡ أَنۢبَتۡنَا فِيهَا مِن كُلِّ زَوۡجࣲ كَرِيمٍ
ئایا سه‌رنجی زه‌وییان نه‌داوه و لێی ورد نه‌بونه‌ته‌وه، چه‌نده‌ها جووت گژوگیاو ڕووه‌کی به نرخی هه‌موو جۆر‌و و ڕازاوه‌مان تێدا ڕواندووه
Ayah 7إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةࣰۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ
به ڕاستی ئا له‌وه‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی (به‌هێز هه‌یه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خوای په‌روه‌ردگار) که‌چی زۆربه‌یان باوه‌ڕدار نه‌بوون
Ayah 8وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ
به‌ڕاستی هه‌ر په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) باڵا ده‌سته (به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا) به‌سۆز و میهره‌بانیشه (به ئیمانداران)
Ayah 9وَإِذۡ نَادَىٰ رَبُّكَ مُوسَىٰٓ أَنِ ٱئۡتِ ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ
(بیریان بخه‌ره‌وه) کاتێک په‌روه‌ردگارت (له لاپاڵی کێوی طوردا) فه‌رمانیدا به مو‌سا که بچۆ بۆ لای قه‌ومی سته‌مکار و سته‌م پیشه
Ayah 10قَوۡمَ فِرۡعَوۡنَۚ أَلَا يَتَّقُونَ
که قه‌ومی فیرعه‌ونه... وه پێیان بڵێت: ئایا له خوا ناترسن؟ پارێزکار نابن؟
Ayah 11قَالَ رَبِّ إِنِّيٓ أَخَافُ أَن يُكَذِّبُونِ
مو‌سا وتی: په‌روه‌ردگارا، بێگومان من ده‌ترسم بڕوام پێ نه‌که‌ن
Ayah 12وَيَضِيقُ صَدۡرِي وَلَا يَنطَلِقُ لِسَانِي فَأَرۡسِلۡ إِلَىٰ هَٰرُونَ
ته‌نگه نه‌فه‌س وسینه نه‌نگیش ببم و زمانم پاراو نه‌بێت، به‌ڵکو په‌یام بۆ هارونی براشم بنێرێت (تا هاوکاریم بکات و یاریده‌ده‌رم بێت)
Ayah 13وَلَهُمۡ عَلَيَّ ذَنۢبࣱ فَأَخَافُ أَن يَقۡتُلُونِ
تۆڵه‌ی تاوانێکیشان وا به‌سه‌رمه‌وه (کاتێک به هه‌ڵه قبط‌یه‌که‌م کوشت) بۆیه ده‌ترسم بمکوژنه‌وه
Ayah 14قَالَ كَلَّاۖ فَٱذۡهَبَا بِـَٔايَٰتِنَآۖ إِنَّا مَعَكُم مُّسۡتَمِعُونَ
خوا فه‌رمووی: نه‌خێر (ناتوانن بتکوژن)، که‌واته بڕۆن هه‌ردووکتان هاوڕێ له‌گه‌ڵ موعجیزه‌کانماندا، ئێمه به‌ڕاستی له‌گه‌ڵتانداین و چاودێر‌و گوێگرین
Ayah 15فَأۡتِيَا فِرۡعَوۡنَ فَقُولَآ إِنَّا رَسُولُ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
بچن بۆ لای فیرعه‌ون و بڵێن: ئێمه به‌ڕاستی هه‌ردووکمان نێردراوی په‌روه‌ردگاری جیهانیانین
Ayah 16أَنۡ أَرۡسِلۡ مَعَنَا بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ
داوات لێ ده‌که‌ین که ده‌ستبه‌رداری نه‌وه‌ی ئیسرائیل ببیت و ئازادیان بکه‌یت با له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا بن
Ayah 17قَالَ أَلَمۡ نُرَبِّكَ فِينَا وَلِيدࣰ ا وَلَبِثۡتَ فِينَا مِنۡ عُمُرِكَ سِنِينَ
کاتێک مو‌سا و هاروون په‌یامی خوایان گه‌یاند، فیرعه‌ون به موسای وت: (ئه‌مه پاداشتی پیاوه‌تی‌یه) ئایا ئێمه به منداڵی به خێومان نه‌کردیت؟ چه‌نده‌ها ساڵی ته‌مه‌نت له‌ناوماندا نه‌برده‌سه‌ر؟
Ayah 18وَفَعَلۡتَ فَعۡلَتَكَ ٱلَّتِي فَعَلۡتَ وَأَنتَ مِنَ ٱلۡكَٰفِرِينَ
ئه‌وه‌شت کرد که کردت (مه‌به‌ست کوشتنی قبطیه‌که‌یه) دیاره که تۆ له ڕیزی ئه‌و که‌سانه‌دایت که ناشکورن و پاداشتی پیاوه‌تی نازانن
Ayah 19قَالَ فَعَلۡتُهَآ إِذࣰ ا وَأَنَا۠ مِنَ ٱلضَّآلِّينَ
مو‌سا وتی: ئه‌و کاته ئه‌وه‌مکرد، له نه‌زانه‌کان بووم، (نه‌مده‌زانی به‌وه ده‌مرێت)
Ayah 20فَفَرَرۡتُ مِنكُمۡ لَمَّا خِفۡتُكُمۡ فَوَهَبَ لِي رَبِّي حُكۡمࣰ ا وَجَعَلَنِي مِنَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ
ئینجا ئه‌وه بوو له ده‌ست ئێوه هه‌ڵاتم کاتێک ترسام (له‌سه‌ر کوشتنی هه‌ڵه بمکوژنه‌وه)، ئیتر په‌روه‌ردگارم دانایی پێبه‌خشیووم و کردوومی به یه‌کێک له پێغه‌مبه‌ران
Ayah 21وَتِلۡكَ نِعۡمَةࣱ تَمُنُّهَا عَلَيَّ أَنۡ عَبَّدتَّ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ
جا ئه‌وه نازو نیعمه‌ته منه‌تم به‌سه‌ردا ده‌که‌یت که تۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیلت کردۆته به‌نده‌ی خۆت و زه‌لیلت کردوون؟ (چونکه به‌هۆی سته‌می تۆوه من له ماڵی ئێوه‌دا به‌خێوکرام)
Ayah 22قَالَ فِرۡعَوۡنُ وَمَا رَبُّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
ئینجا فیرعه‌وون وتی: باشه، په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کان چی‌یه و کێ‌یه؟
Ayah 23قَالَ رَبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَآۖ إِن كُنتُم مُّوقِنِينَ
مو‌سا وتی: ئه‌و په‌روه‌ردگاره، به‌دیهێنه‌ری هه‌موو ئاسمانه‌کان و زه‌ویه‌و هه‌رچیش وا له نێوانیاندایه ئه‌گه‌ر ئێوه بڕوا ده‌که‌ن و دڵنیا ده‌بن
Ayah 24قَالَ لِمَنۡ حَوۡلَهُۥٓ أَلَا تَسۡتَمِعُونَ
(فیرعه‌ون به له خۆبایی بوونێکه‌وه) به‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری وت: ئه‌وه گوێ ناگرن چی ده‌ڵێت
Ayah 25قَالَ رَبُّكُمۡ وَرَبُّ ءَابَآئِكُمُ ٱلۡأَوَّلِينَ
(مو‌سا ڕووی کرده خه‌ڵکه‌که) وتی: په‌روه‌ردگاری من په‌روه‌ردگاری ئێوه‌ش و په‌روه‌ردگاری باو باپیرانی دێرینیشتانه
Ayah 26قَالَ إِنَّ رَسُولَكُمُ ٱلَّذِيٓ أُرۡسِلَ إِلَيۡكُمۡ لَمَجۡنُونࣱ
فیرعه‌ون (به گاڵته پێکردنه‌وه) وتی: به ڕاستی (وا دیاره) ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی بۆ ئێوه ڕه‌وانه کراوه شێته
Ayah 27قَالَ رَبُّ ٱلۡمَشۡرِقِ وَٱلۡمَغۡرِبِ وَمَا بَيۡنَهُمَآۖ إِن كُنتُمۡ تَعۡقِلُونَ
مو‌سا وتی: په‌روه‌ردگاری خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا‌و هه‌موو ئه‌و شتانه‌شه که‌وا له نێوانیاندایه ئه‌گه‌ر عه‌قڵ و بیروهۆشتان بخه‌نه کار
Ayah 28قَالَ لَئِنِ ٱتَّخَذۡتَ إِلَٰهًا غَيۡرِي لَأَجۡعَلَنَّكَ مِنَ ٱلۡمَسۡجُونِينَ
فیرعه‌ون سوێندی خوارد و وتی: ئه‌گه‌ر جگه له من که‌سێکی تر بکه‌یته خوای خۆت و فه‌رمانبه‌رداری بیت، ده‌تخه‌مه ڕیزی به‌ندکراوه‌کانه‌وه و زیندانیت ده‌که‌م
Ayah 29قَالَ أَوَلَوۡ جِئۡتُكَ بِشَيۡءࣲ مُّبِينࣲ
مو‌سا وتی: باشه، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه و شتێکی ئاشکرات پیشان بده‌م (له‌سه‌ر ڕاستگۆیی خۆم هه‌ر به‌ندم ده‌که‌یت)
Ayah 30قَالَ فَأۡتِ بِهِۦٓ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ
فیرعه‌ون وتی: ئاده‌ی بزانم چیت پێ ده‌کرێت ئه‌نجامی بده ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌یت
Ayah 31فَأَلۡقَىٰ عَصَاهُ فَإِذَا هِيَ ثُعۡبَانࣱ مُّبِينࣱ
ئه‌ویش گۆچانه‌که‌ی فڕێ‌دا، ده‌ستبه‌جێ بوو به هه‌ژدیهایه‌کی گه‌وره‌ی ئاشکرا (فیرعه‌ون و دار و ده‌سته‌ی تۆقان)
Ayah 32وَنَزَعَ يَدَهُۥ فَإِذَا هِيَ بَيۡضَآءُ لِلنَّٰظِرِينَ
ده‌ستیشی (خسته بن باڵی) و ده‌ریهێنا خێرا بوو به (کافوری) سپی و ده‌دره‌وشایه‌وه له به‌ر چاوی ته‌ماشاکاران
Ayah 33قَالَ لِلۡمَلَإِ حَوۡلَهُۥٓ إِنَّ هَٰذَا لَسَٰحِرٌ عَلِيمࣱ
فیرعه‌ون (هیچی بۆ نه‌مایه‌وه) به دانیشتوانی ده‌وروبه‌ری خۆی وت: ئه‌م (فرستاده‌یه) جاودووگه‌رێکی زانا‌و شاره‌زایه
Ayah 34يُرِيدُ أَن يُخۡرِجَكُم مِّنۡ أَرۡضِكُم بِسِحۡرِهِۦ فَمَاذَا تَأۡمُرُونَ
ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر زه‌وی خۆتان ده‌رتان بکات به هۆی جادوه‌که‌یه‌وه، فه‌رمانتان به چی‌یه؟ (چی بکه‌ین باشه تا سنورێکی بۆ دابنێین)
Ayah 35قَالُوٓاْ أَرۡجِهۡ وَأَخَاهُ وَٱبۡعَثۡ فِي ٱلۡمَدَآئِنِ حَٰشِرِينَ
دار‌و ده‌سته‌ی فیرعه‌ون وتیان: مۆڵه‌تێک بده به موسا‌و براکه‌ی، فه‌رمانیش بنێره بۆ کاربه‌ده‌ستانی هه‌موو شاره‌کان تا خه‌ڵکی کۆبکه‌نه‌وه و له پیلانه‌که ئاگاداریاین بکه‌ین
Ayah 36يَأۡتُوكَ بِكُلِّ سَحَّارٍ عَلِيمࣲ
بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌رچی جادووگه‌ری شاره‌زا هه‌یه بۆت بهێنن
Ayah 37فَجُمِعَ ٱلسَّحَرَةُ لِمِيقَٰتِ يَوۡمࣲ مَّعۡلُومࣲ
سه‌ره‌نجام جادوگه‌ران له ڕۆژێکی دیاریکراو و کاتێکی دیاریکراودا کۆکرانه‌وه
Ayah 38وَقِيلَ لِلنَّاسِ هَلۡ أَنتُم مُّجۡتَمِعُونَ
پاشان به خه‌ڵکی وترا: ئایا (بۆ دیتنی ئه‌م دیمه‌ن و شانۆیه) کۆنابنه‌وه؟
Ayah 39لَعَلَّنَا نَتَّبِعُ ٱلسَّحَرَةَ إِن كَانُواْ هُمُ ٱلۡغَٰلِبِينَ
بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی جادووگه‌ران بکه‌وین ئه‌گه‌ر ئه‌وان سه‌رکه‌وتن و بردیانه‌وه
Ayah 40فَلَمَّا جَآءَ ٱلسَّحَرَةُ قَالُواْ لِفِرۡعَوۡنَ أَئِنَّ لَنَا لَأَجۡرًا إِن كُنَّا نَحۡنُ ٱلۡغَٰلِبِينَ
کاتێک جادووگه‌ران هاتن بۆ لای فیرعه‌ون، وتیان: ئایا پاداشتمان ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌رکه‌وتین و بردمانه‌وه؟
Ayah 41قَالَ نَعَمۡ وَإِنَّكُمۡ إِذࣰ ا لَّمِنَ ٱلۡمُقَرَّبِينَ
فیرعه‌ون وتی: به‌ڵێ بێگومان ئێوه له‌و کاته‌دا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه له نزیکانی من ده‌بن
Ayah 42قَالَ لَهُم مُّوسَىٰٓ أَلۡقُواْ مَآ أَنتُم مُّلۡقُونَ
(پاشان له ڕۆژ و کاتی دیاریکراودا) مو‌سا به جادووگه‌رانی وت: چیتان پێیه فڕێی بده‌ن و چیتان له ده‌ست دێت درێغی مه‌که‌ن؟
Ayah 43فَأَلۡقَوۡاْ حِبَالَهُمۡ وَعِصِيَّهُمۡ وَقَالُواْ بِعِزَّةِ فِرۡعَوۡنَ إِنَّا لَنَحۡنُ ٱلۡغَٰلِبُونَ
ئه‌وانیش هه‌رچی په‌ت و گوریس و دار‌و گۆچانیان هه‌یه فڕێیاندا و وتیان: به یارمه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی فیرعه‌ون، بێگومان هه‌ر ئێمه سه‌رده‌که‌وین و هه‌ر ئێمه ده‌یبه‌ینه‌وه
Ayah 44فَأَلۡقَىٰ مُوسَىٰ عَصَاهُ فَإِذَا هِيَ تَلۡقَفُ مَا يَأۡفِكُونَ
ئینجا مو‌سا عه‌ساکه‌ی فڕێ‌دا، هه‌رچی درۆ و ده‌له‌سه و گوریس و داریان هه‌بوو، هه‌ر هه‌مووی هه‌ڵلووشی و له ناوی برد
Ayah 45فَأُلۡقِيَ ٱلسَّحَرَةُ سَٰجِدِينَ
ئه‌وسا ئیتر هه‌موو جادووگه‌ران، خران به ڕووداو سوژده‌یان برد بۆ خوا
Ayah 46قَالُوٓاْ ءَامَنَّا بِرَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
وتیان: ئێمه باوه‌ڕمان هێناوه به په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کان
Ayah 47رَبِّ مُوسَىٰ وَهَٰرُونَ
په‌روه‌ردگاری موسا‌و هاروون
Ayah 48قَالَ ءَامَنتُمۡ لَهُۥ قَبۡلَ أَنۡ ءَاذَنَ لَكُمۡۖ إِنَّهُۥ لَكَبِيرُكُمُ ٱلَّذِي عَلَّمَكُمُ ٱلسِّحۡرَ فَلَسَوۡفَ تَعۡلَمُونَۚ لَأُقَطِّعَنَّ أَيۡدِيَكُمۡ وَأَرۡجُلَكُم مِّنۡ خِلَٰفࣲ وَلَأُصَلِّبَنَّكُمۡ أَجۡمَعِينَ
فیرعه‌ون وتی: هه‌روا باوه‌ڕتان پێ هێنا پێش ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تتان بده‌م بێگومان ئه‌م جادووگه‌ره، گه‌وره‌که‌تانه، که فێری جادووگه‌ری کردوون، خۆتان ده‌بیننه‌وه، ده‌بێت ده‌ست قاچتان به پێچه‌وانه‌وه بقرتێنم و هه‌مووتان له جاچ بده‌م
Ayah 49قَالُواْ لَا ضَيۡرَۖ إِنَّآ إِلَىٰ رَبِّنَا مُنقَلِبُونَ
جادووگه‌رانی ئه‌وسا و ئیماندارانی ئێستا، بێ ترس وتیان: هیچ زه‌ره‌رو زیانی بۆمان نابێت (له هه‌ڕه‌شه ناترسین) چونکه ئێمه دڵنیاین که بۆ لای په‌روه‌ردگارمان ده‌گه‌ڕێینه‌وه
Ayah 50إِنَّا نَطۡمَعُ أَن يَغۡفِرَ لَنَا رَبُّنَا خَطَٰيَٰنَآ أَن كُنَّآ أَوَّلَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
ئێمه به ڕاستی به‌ته‌ماین و ئومێده‌وارین که په‌روه‌ردگارمان له گوناهه‌کانمان خۆش ببێت هه‌ر به‌وه‌ی یه‌که‌م ده‌سته‌ین له ئیمانداران (چاوپۆشی له ڕابووردووی ناپه‌سه‌ندمان ده‌کات)
Ayah 51۞وَأَوۡحَيۡنَآ إِلَىٰ مُوسَىٰٓ أَنۡ أَسۡرِ بِعِبَادِيٓ إِنَّكُم مُّتَّبَعُونَ
(دوای ساڵه‌ها) وه‌حیمان نارد بۆ مو‌سا (ئیتر وڵات به‌جێ بهێڵێت) شه‌وڕه‌ویی بکه به به‌نده‌کانم و دڵنیاش بن که (دوژمنان) شوێنتان ده‌که‌ون
Ayah 52فَأَرۡسَلَ فِرۡعَوۡنُ فِي ٱلۡمَدَآئِنِ حَٰشِرِينَ
فیرعه‌ون (که هه‌واڵی زانی) ناردی بۆ شاره‌کان که هێز کۆبکه‌نه‌وه و (نه‌یه‌ڵن نه‌وه‌ی ئیسرائیل کۆچ بکه‌ن)
Ayah 53إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ لَشِرۡذِمَةࣱ قَلِيلُونَ
(جاڕی دا‌و وتی) بێگومان ئه‌وانه ده‌سته‌یه‌کی که‌من و زوو باڵبه‌ستیان ده‌که‌ین
Ayah 54وَإِنَّهُمۡ لَنَا لَغَآئِظُونَ
به ڕاستی ئه‌وانه سه‌رکه‌شییان کردووه و ئێمه‌یان تووڕه کردووه
Ayah 55وَإِنَّا لَجَمِيعٌ حَٰذِرُونَ
(خه‌متان نه‌بێت) بێگومان ئێمه هه‌موومان بێدارو ئاگادارین (له نه‌خشه‌یان)
Ayah 56فَأَخۡرَجۡنَٰهُم مِّن جَنَّٰتࣲ وَعُيُونࣲ
ئینجا ئێمه (به‌و شێوه‌یه فیرعه‌ون ودارو ده‌سته‌یمان) ده‌رهێنا له ناو باخ و باخات و کانیاوه‌کان
Ayah 57وَكُنُوزࣲ وَمَقَامࣲ كَرِيمࣲ
له نێو گه‌نجینه‌ی جۆراو جۆر و جێگه و ڕێگه‌ی خۆش و ڕازاوه‌دا
Ayah 58كَذَٰلِكَۖ وَأَوۡرَثۡنَٰهَا بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ
نه‌وه‌ی ئیسرائیلمان کرد به خاوه‌نی (زۆربه‌ی) ماڵ و سامانیان
Ayah 59فَأَتۡبَعُوهُم مُّشۡرِقِينَ
ئه‌وسا (فیرعه‌ون و دار‌و ده‌سته‌ی) شوێنیان که‌وتن، له‌گه‌ڵ خۆرهه‌ڵاتندا پێیان گه‌یشتن
Ayah 60فَلَمَّا تَرَٰٓءَا ٱلۡجَمۡعَانِ قَالَ أَصۡحَٰبُ مُوسَىٰٓ إِنَّا لَمُدۡرَكُونَ
کاتێک هه‌ردوولا یه‌کتریان به‌دی کرد، یارانی مو‌سا وتیان: به‌ڕاستی پێمانگه‌یشتن و ئێمه تیا چووین
Ayah 61قَالَ كَلَّآۖ إِنَّ مَعِيَ رَبِّي سَيَهۡدِينِ
مو‌سا وتی: نه‌خێر، وا نیه، من به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم له‌گه‌ڵدایه‌و ڕێنموویم ده‌کات (بۆ ڕزگاری و سه‌رفرازی)
Ayah 62فَأَوۡحَيۡنَآ إِلَىٰ مُوسَىٰٓ أَنِ ٱضۡرِب بِّعَصَاكَ ٱلۡبَحۡرَۖ فَٱنفَلَقَ فَكَانَ كُلُّ فِرۡقࣲ كَٱلطَّوۡدِ ٱلۡعَظِيمِ
ئه‌وسا ئێمه وه‌حیمان نارد بۆ مو‌سا که: به عه‌ساکه‌ت بماڵه به ده‌ریاکه‌دا، (هه‌ر که ئه‌و کاره‌ی کرد) ده‌ریا شه‌ق بوو و هه‌ر ڕێگه و شه‌قامێکی ده‌وره درا به شه‌پۆلی گه‌وره‌ی ئاو، که وه‌ک کێوی گه‌وره و مه‌زن وابوو (ئاوه‌که هه‌ڵدرایه‌وه دوانزه کۆڵانی بۆ دوانزه تایه‌فه‌که‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل دروست کرد‌و به نێوانیاندا په‌ڕینه‌وه)
Ayah 63وَأَزۡلَفۡنَا ثَمَّ ٱلۡأٓخَرِينَ
پاشان ئه‌وانی ترمان له‌و شوێنه نزیک کرده‌وه
Ayah 64وَأَنجَيۡنَا مُوسَىٰ وَمَن مَّعَهُۥٓ أَجۡمَعِينَ
مو‌سا و هه‌موو ئه‌وانه‌ش له‌گه‌ڵیدا بوون ڕزگارمان بوو
Ayah 65ثُمَّ أَغۡرَقۡنَا ٱلۡأٓخَرِينَ
پاشان ئه‌وانی ترمان نوقمی ده‌ریا کرد
Ayah 66إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةࣰۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ
ته‌ماشای ئایه‌تی 8، 9 بکه
Ayah 67وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ
ته‌ماشای ئایه‌تی 8، 9 بکه
Ayah 68وَٱتۡلُ عَلَيۡهِمۡ نَبَأَ إِبۡرَٰهِيمَ
هه‌روه‌ها به‌سه‌رهات وهه‌واڵی ئیبراهیم بۆ ئه‌و خه‌ڵکه باس بکه
Ayah 69إِذۡ قَالَ لِأَبِيهِ وَقَوۡمِهِۦ مَا تَعۡبُدُونَ
کاتێک به باوکی و به قه‌ومه‌که‌ی وت: باشه، ئه‌وه ئێوه چی ده‌په‌رستن؟
Ayah 70قَالُواْ نَعۡبُدُ أَصۡنَامࣰ ا فَنَظَلُّ لَهَا عَٰكِفِينَ
وتیان (ئاشکرایه) ئێمه کۆمه‌ڵێ بت ده‌په‌رستین و به‌رده‌وام ده‌ورو خولیان ده‌ده‌ین
Ayah 71قَالَ هَلۡ يَسۡمَعُونَكُمۡ إِذۡ تَدۡعُونَ
ئیبراهیم وتی: ئایا کاتێک که هاناو هاواریان بۆ ده‌به‌ن و دوعا و نزا ده‌که‌ن، گوێیان له ئا‌هو ناڵه و داخوازیه‌کانتان هه‌یه؟
Ayah 72أَوۡ يَنفَعُونَكُمۡ أَوۡ يَضُرُّونَ
یاخود ده‌توانن ئه‌وانه قازانجێک یان زیانێکتان پێبگه‌یه‌نن؟
Ayah 73قَالُواْ بَلۡ وَجَدۡنَآ ءَابَآءَنَا كَذَٰلِكَ يَفۡعَلُونَ
بت په‌رستان وتیان: (ئێمه ئه‌وه نازانین) باو باپیرانمان بینیوه ئاوایان کردووه (ئێمه‌ش وا ده‌که‌ین)
Ayah 74قَالَ أَفَرَءَيۡتُم مَّا كُنتُمۡ تَعۡبُدُونَ
ئیبراهیم وتی: باشه ئاخر ئێوه نابینن چی ده‌په‌رستن (که‌ی ئه‌و شتانه شایسته‌ی په‌رستنن)
Ayah 75أَنتُمۡ وَءَابَآؤُكُمُ ٱلۡأَقۡدَمُونَ
به ڕاستی ئێوه‌ش و باو باپیرانی دێرینیشتان (به هه‌ڵه‌دا چوون)
Ayah 76فَإِنَّهُمۡ عَدُوࣱّ لِّيٓ إِلَّا رَبَّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
بێگومان هه‌موو ئه‌وانه دوژمنی منن، به دوژمنی خۆمیان ده‌زانم جگه له په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کان
Ayah 77ٱلَّذِي خَلَقَنِي فَهُوَ يَهۡدِينِ
ئه‌وه‌ی دروستی کردووم هه‌ر ئه‌و ڕێنموییم ده‌کات (بۆ به‌خته‌وه‌ری هه‌ردوو جیهان)
Ayah 78وَٱلَّذِي هُوَ يُطۡعِمُنِي وَيَسۡقِينِ
ئه‌و زاته‌ش خۆی خۆراکم پێ ده‌به‌خشێت و تینویه‌تیم ده‌شکێنێت
Ayah 79وَإِذَا مَرِضۡتُ فَهُوَ يَشۡفِينِ
کاتێکیش که نه‌خۆش ده‌که‌وم، ئه‌وه هه‌ر ئه‌و چاره‌سه‌رم ده‌کات و شیفام بۆ ده‌نێرێت
Ayah 80وَٱلَّذِي يُمِيتُنِي ثُمَّ يُحۡيِينِ
هه‌ر ئه‌ویش ده‌ممرێنێت و له‌وه‌ودواش زیندووم ده‌کاته‌وه
Ayah 81وَٱلَّذِيٓ أَطۡمَعُ أَن يَغۡفِرَ لِي خَطِيٓـَٔتِي يَوۡمَ ٱلدِّينِ
هه‌ر ئه‌وه ئومێدم پێیه‌تی که له گوناهم خۆش ببێت له ڕۆژی قیامه‌تدا
Ayah 82رَبِّ هَبۡ لِي حُكۡمࣰ ا وَأَلۡحِقۡنِي بِٱلصَّٰلِحِينَ
(ئینجا ئیبراهیم نزای کرد‌و وتی) په‌روه‌ردگارا: زانیاری ودانایی و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوم پێ ببه‌خشه و په‌یوه‌ستم بکه به چاکه‌کارانه‌وه
Ayah 83وَٱجۡعَل لِّي لِسَانَ صِدۡقࣲ فِي ٱلۡأٓخِرِينَ
په‌روه‌ردگارا؛ یادی خێرم با له‌سه‌ر زاری نه‌وه‌کانی داهاتوودا بمێنێت
Ayah 84وَٱجۡعَلۡنِي مِن وَرَثَةِ جَنَّةِ ٱلنَّعِيمِ
بمگێڕه له ئه‌و که‌سه‌ناش که به‌هه‌شتی پڕ له نازو نیعمه‌ت به‌ده‌ست ده‌هێنن و ده‌بنه خاوه‌نی
Ayah 85وَٱغۡفِرۡ لِأَبِيٓ إِنَّهُۥ كَانَ مِنَ ٱلضَّآلِّينَ
له باوکیشم خۆش ببه به‌ڕاستی ئه‌و له ڕیزی گومڕاکاندا بوو (دیاره هێشتا لێی نا ئومێد نه‌بووه)
Ayah 86وَلَا تُخۡزِنِي يَوۡمَ يُبۡعَثُونَ
له ڕۆژی زیندوو بوونه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌دا شه‌رمه‌زارو خه‌جاڵه‌تم مه‌که
Ayah 87يَوۡمَ لَا يَنفَعُ مَالࣱ وَلَا بَنُونَ
ئه‌و ڕۆژه‌ی نه ماڵ سوود ده‌به‌خشێت و (فریای ئاده‌میزاد ده‌که‌وێت) نه منداڵ و نه‌وه
Ayah 88إِلَّا مَنۡ أَتَى ٱللَّهَ بِقَلۡبࣲ سَلِيمࣲ
مه‌گه‌ر که‌سێک به دڵ و ده‌روونی پاک و بێگه‌ردو پڕ له ئیمان، به خزمه‌ت په‌روه‌ردگار گه‌یشتبێت
Ayah 89وَأُزۡلِفَتِ ٱلۡجَنَّةُ لِلۡمُتَّقِينَ
ئه‌و کاته، به‌هه‌شت له چاکه‌کاران و خواناسان نزیک کراوه‌ته‌وه
Ayah 90وَبُرِّزَتِ ٱلۡجَحِيمُ لِلۡغَاوِينَ
دۆزه‌خیش بۆ گومڕاو سه‌رلێشێواوه‌کان ده‌رخراوه
Ayah 91وَقِيلَ لَهُمۡ أَيۡنَ مَا كُنتُمۡ تَعۡبُدُونَ
پێشیان ده‌وترێ: له کوێن ئه‌وانه‌ی ده‌تانپه‌رست؟
Ayah 92مِن دُونِ ٱللَّهِ هَلۡ يَنصُرُونَكُمۡ أَوۡ يَنتَصِرُونَ
له جیاتی خوا، ئایا یارمه‌تی ئێوه‌یان پێ ده‌درێت یان فریای خۆیان ده‌که‌ون؟
Ayah 93فَكُبۡكِبُواْ فِيهَا هُمۡ وَٱلۡغَاوُۥنَ
ئینجا هه‌موویان به پاڵه‌په‌ستۆو توند‌و تیژی‌یه‌وه، بته‌کان و گومڕاکان به‌سه‌ر ڕوودا فڕێ ده‌درێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه
Ayah 94وَجُنُودُ إِبۡلِيسَ أَجۡمَعُونَ
(هاوڕێ له‌گه‌ڵ) هه‌ر هه‌موو سه‌ربازان و ده‌ست و پێوه‌ندی شه‌یتاندا
Ayah 95قَالُواْ وَهُمۡ فِيهَا يَخۡتَصِمُونَ
(بت په‌رستان: به بته‌کان و په‌رستراوه‌کانیان) ده‌ڵێن: به ڕق و کینه‌وه، له کاتێکدا که ئاژاوه‌و کێشه ده‌گێڕن له دۆزه‌خدا
Ayah 96تَٱللَّهِ إِن كُنَّا لَفِي ضَلَٰلࣲ مُّبِينٍ
سوێند به خوا به ڕاستی ئێمه له گومڕاییه‌کی ئاشکرادا ده‌ژیاین
Ayah 97إِذۡ نُسَوِّيكُم بِرَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
کاتێک که ئێوه‌مان ده‌برده ڕیزی په‌روه‌ردگاری جیهانیانه‌وه و یه‌کسانمان ده‌کردن له‌گه‌ڵیدا
Ayah 98وَمَآ أَضَلَّنَآ إِلَّا ٱلۡمُجۡرِمُونَ
ئێمه که‌س گومڕای نه‌کردین ته‌نها گوناهکار و تاوانباره‌کان نه‌بێت
Ayah 99فَمَا لَنَا مِن شَٰفِعِينَ
که‌واته ئێمه هیچ تکاکارێکمان بۆ نی‌یه
Ayah 100وَلَا صَدِيقٍ حَمِيمࣲ
یاخود هاوڕێیه‌کی دلسۆز هه‌وڵێکمان بۆ بدات، یان دڵخۆشیمان بداته‌وه
Ayah 101فَلَوۡ أَنَّ لَنَا كَرَّةࣰ فَنَكُونَ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
جا خۆزگه جارێکی تر مۆڵه‌تمان بدرایه و (بگه‌ڕاینه‌وه بۆ دنیا) و به هۆی ئه‌وه‌وه بچینه ڕیزی ئیماندارانه‌وه
Ayah 102إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةࣰۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ
سه‌رنجی ئایه‌تی 8 - 9 بده
Ayah 103وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ
سه‌رنجی ئایه‌تی 8 - 9 بده
Ayah 104كَذَّبَتۡ قَوۡمُ نُوحٍ ٱلۡمُرۡسَلِينَ
قه‌ومی - نوح - یش به‌رنامه‌ی هه‌ر هه‌موو پێغه‌مبه‌رانیان به درۆ زانی
Ayah 105إِذۡ قَالَ لَهُمۡ أَخُوهُمۡ نُوحٌ أَلَا تَتَّقُونَ
کاتێک - نوح - ی برایان پێی وتن: باشه، ئه‌وه ئێوه له خوا ناترسن، پارێزکار نابن؟
Ayah 106إِنِّي لَكُمۡ رَسُولٌ أَمِينࣱ
به ڕاستی دڵنیابن که من فرستاده‌یه‌کی ئه‌مین و دڵسۆزم بۆتان
Ayah 107فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ
که‌وابوو له خوا بترسن و فه‌رمانبه‌رداری من بکه‌ن
Ayah 108وَمَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٍۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
من داوای هیچ جۆره پاداشتێکتان لێ ناکه‌م له‌سه‌ری، من ته‌نها پاداشتی خۆم له په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کان ده‌خوازم
Ayah 109فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ
هه‌میشه له خوا بترسن و فه‌رمانبه‌رداری من بن
Ayah 110۞قَالُوٓاْ أَنُؤۡمِنُ لَكَ وَٱتَّبَعَكَ ٱلۡأَرۡذَلُونَ
(هه‌ندێک له ده‌مدارانی قه‌وموکه‌ی) وتیان: ئێمه چۆن باوه‌ڕ له به‌ر خاتری تۆ بهێنین، له کاتێکدا که که‌سانی هه‌ژارو داماو شوێنت که‌وتوون
Ayah 111قَالَ وَمَا عِلۡمِي بِمَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ
نوح وتی: جا من چوزانم، ئه‌وان چ کار‌و کرده‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجامده‌دا (من با‌نگم کردن بۆ ئیمان و بڕوایان هێناوه)
Ayah 112إِنۡ حِسَابُهُمۡ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّيۖ لَوۡ تَشۡعُرُونَ
حساب و پرسینه‌وه‌یان ته‌نها له‌سه‌ر په‌روه‌ردگاری منه‌و له‌سه‌ر که‌سی تر نی‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌ست و هۆشیاریتان هه‌یه
Ayah 113وَمَآ أَنَا۠ بِطَارِدِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
من هه‌رگیز ئیمانداران ده‌رناکه‌م و (دڵیان نائێشێنم)
Ayah 114إِنۡ أَنَا۠ إِلَّا نَذِيرࣱ مُّبِينࣱ
به‌ڵکو من ته‌نها بێدارکه‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرا نه‌بێت هیچی تر نیم
Ayah 115قَالُواْ لَئِن لَّمۡ تَنتَهِ يَٰنُوحُ لَتَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡمَرۡجُومِينَ
(ئه‌وسا ده‌سه‌ڵاتداران) وتیان: ئه‌ی نوح ئه‌گه‌ر کۆڵ نه‌ده‌یت و کۆتای به‌م باسانه نه‌هێنیت، به‌ڕاستی له ڕه‌جم کراوان ده‌بیت و (به‌رد بارانت ده‌که‌ین)
Ayah 116قَالَ رَبِّ إِنَّ قَوۡمِي كَذَّبُونِ
(نوح سکاڵای کرد‌و) وتی: په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی قه‌ومه‌که‌م بڕوایان پێنه‌کردم
Ayah 117فَٱفۡتَحۡ بَيۡنِي وَبَيۡنَهُمۡ فَتۡحࣰ ا وَنَجِّنِي وَمَن مَّعِيَ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
که‌واته داواکارم سه‌رکه‌وتنم پێببه‌خشیت به‌سه‌ریاندا و ده‌روم لێ بکه‌یته‌وه و خۆم و ئیماندارانی یاوه‌ریشم ڕزگار بکه‌یت
Ayah 118فَأَنجَيۡنَٰهُ وَمَن مَّعَهُۥ فِي ٱلۡفُلۡكِ ٱلۡمَشۡحُونِ
(ئه‌وسا ئێمه) خۆی و هه‌رچی له‌گه‌ڵیدا بوون ڕزگارمان کرد له که‌شتیه بارهه‌ڵگره‌که‌دا
Ayah 119ثُمَّ أَغۡرَقۡنَا بَعۡدُ ٱلۡبَاقِينَ
پاشان دوای ئه‌وان هه‌رچی مایه‌وه (له‌خه‌ڵکه گومڕاکه) نوقمی ئاوی زریانه‌که‌مان کرد
Ayah 120إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةࣰۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ
سه‌رنجی ئایه‌تی 8 - 9 بده
Ayah 121وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ
سه‌رنجی ئایه‌تی 8-9 بده
Ayah 122كَذَّبَتۡ عَادٌ ٱلۡمُرۡسَلِينَ
قه‌ومی عادیش به‌رنامه‌ی هه‌ر هه‌موو پێغه‌مبه‌رانیان به درۆزانی
Ayah 123إِذۡ قَالَ لَهُمۡ أَخُوهُمۡ هُودٌ أَلَا تَتَّقُونَ
کاتێک (هود)ی پێغه‌مبه‌ری برایان پێی وتن: باشه، ئێوه له خوا ناترسن، پارێزکار نابن
Ayah 124إِنِّي لَكُمۡ رَسُولٌ أَمِينࣱ
به‌ڕاستی دڵنیابن که من فرستاده‌یه‌کی ئه‌مین و دڵسۆزم بۆتان
Ayah 125فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ
له خوا بترسن و فه‌رمانبه‌ردارم بن
Ayah 126وَمَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٍۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
سه‌رنجی ئایه‌تی 109 بده
Ayah 127أَتَبۡنُونَ بِكُلِّ رِيعٍ ءَايَةࣰ تَعۡبَثُونَ
ئایا ئێوه له هه‌موو شوێنێکی بڵندو سازگاردا کۆشک و ته‌لار دروست ده‌که‌ن و خۆتان سه‌رگه‌رمی که‌یف و شادی ده‌که‌ن؟! (ئایا بۆ ئه‌وه دروست کراون؟)
Ayah 128وَتَتَّخِذُونَ مَصَانِعَ لَعَلَّكُمۡ تَخۡلُدُونَ
هه‌ر خه‌ریکی دروستکردنی کارگه‌و کارخانه‌ن و به ئومێدی ئه‌وه‌ن هه‌میشه بژین و نه‌مرن
Ayah 129وَإِذَا بَطَشۡتُم بَطَشۡتُمۡ جَبَّارِينَ
کاتێک په‌لامار ده‌ده‌ن، به شێوه‌یه‌کی زۆر دڵ ڕه‌ق و دڕندانه په‌لامار ده‌ده‌ن ده‌ست ده‌وه‌شێنن
Ayah 130فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ
که‌واته له خوا بترسن و فه‌رمانبه‌ردارم بن
Ayah 131وَٱتَّقُواْ ٱلَّذِيٓ أَمَدَّكُم بِمَا تَعۡلَمُونَ
له‌و زاته بترسن که خۆتان ده‌زانن چی پێبه‌خشیوون
Ayah 132أَمَدَّكُم بِأَنۡعَٰمࣲ وَبَنِينَ
ماڵاتی زۆر و نه‌وه‌ی زۆری پێبه‌خشیوون
Ayah 133وَجَنَّٰتࣲ وَعُيُونٍ
هه‌روه‌ها باخچه و باخات و کانی و سه‌رچاوه‌ی زۆر
Ayah 134إِنِّيٓ أَخَافُ عَلَيۡكُمۡ عَذَابَ يَوۡمٍ عَظِيمࣲ
به‌ڕاستی من ده‌ترسم له ڕۆژێکی زۆر سه‌ختدا به‌ڵایه‌کی گه‌وره یه‌خه‌تان پێ بگرێت
Ayah 135قَالُواْ سَوَآءٌ عَلَيۡنَآ أَوَعَظۡتَ أَمۡ لَمۡ تَكُن مِّنَ ٱلۡوَٰعِظِينَ
(سته‌مکاران) وتیان: چوونیه‌که به‌لای ئێمه‌وه ئامۆژگاری کردبێت یانه‌تکردبێت؟
Ayah 136إِنۡ هَٰذَآ إِلَّا خُلُقُ ٱلۡأَوَّلِينَ
ئه‌م بیر و باوه‌ڕه‌ی ئێمه هه‌مانه ڕه‌وشتی پێشینانمانه‌و هیچی تر
Ayah 137وَمَا نَحۡنُ بِمُعَذَّبِينَ
(ئێمه بڕوا ناکه‌ین که وه‌ک تۆ ده‌ڵێیت) له سزادراوان وئازاردراوان بین
Ayah 138فَكَذَّبُوهُ فَأَهۡلَكۡنَٰهُمۡۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةࣰۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ
ئه‌وان بڕوایان پێنه‌کرد، ئێمه‌ش له‌ناومان بردن، به‌ڕاستی له به‌سه‌رهاتیاندا به‌ڵگه و نیشانه‌و عیبره‌ت هه‌یه، هه‌رچه‌نده زۆربه‌شیان باوه‌ڕدار نه‌بوون
Ayah 139وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ
به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) باڵا ده‌سته (به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا) و به‌سۆزو میهره‌بانه (به ئیمانداران)
Ayah 140كَذَّبَتۡ ثَمُودُ ٱلۡمُرۡسَلِينَ
قه‌ومی (ثمود) یش بڕوایان به پێغه‌مبه‌رانیان نه‌کرد
Ayah 141إِذۡ قَالَ لَهُمۡ أَخُوهُمۡ صَٰلِحٌ أَلَا تَتَّقُونَ
کاتێک صالحی برایان پێی وتن: باشه ئه‌وه ئێوه له خوا ناترسن، پارێزکار نابن؟
Ayah 142إِنِّي لَكُمۡ رَسُولٌ أَمِينࣱ
سه‌رنجی ئایه‌تی 107 بده
Ayah 143فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ
له 108 دا مانا کراوه
Ayah 144وَمَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٍۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
له 109 دا مانا کراوه
Ayah 145أَتُتۡرَكُونَ فِي مَا هَٰهُنَآ ءَامِنِينَ
ئایا واده‌زانن هه‌روا ئالێره‌دا به خۆشی و ئاسووده‌یی ده‌هێلرێنه‌وه (ژیانتان کۆتای نایه‌ت)؟
Ayah 146فِي جَنَّٰتࣲ وَعُيُونࣲ
له ناو باخ و باخات و کانیاوی سازگاردا؟
Ayah 147وَزُرُوعࣲ وَنَخۡلࣲ طَلۡعُهَا هَضِيمࣱ
له ناو بێستان و دارخورمادا که خورمای نه‌رم و ناسک و به‌تام ده‌گرێت؟
Ayah 148وَتَنۡحِتُونَ مِنَ ٱلۡجِبَالِ بُيُوتࣰ ا فَٰرِهِينَ
(هه‌روه‌ها بۆتان ده‌لوێت) ماڵ‌و شوێنی خۆش له چیاکان دابتاشن و به جوانی دروستی بکه‌ن و به‌خۆشی تیایدا که‌شخه بکه‌ن؟
Ayah 149فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ
له خوا بترسن و فه‌رمانبه‌رداری من بکه‌ن
Ayah 150وَلَا تُطِيعُوٓاْ أَمۡرَ ٱلۡمُسۡرِفِينَ
به فه‌رمانی موسریف وله سنوور ده‌رچووه‌کان هه‌ڵس وکه‌وت مه‌که‌ن
Ayah 151ٱلَّذِينَ يُفۡسِدُونَ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَلَا يُصۡلِحُونَ
ئه‌وانه‌ی که تۆوی فه‌سادو تاوان له زه‌ویدا ده‌چێنن و هه‌رگیز چاکسازی ناکه‌ن
Ayah 152قَالُوٓاْ إِنَّمَآ أَنتَ مِنَ ٱلۡمُسَحَّرِينَ
خوانه‌ناسان وتیان: وادیاره تۆ به‌ڕاستی له‌وانه‌ی که فێڵ و جادووت لێکراوه
Ayah 153مَآ أَنتَ إِلَّا بَشَرࣱ مِّثۡلُنَا فَأۡتِ بِـَٔايَةٍ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ
تۆ جگه له‌وه‌ی که هه‌ر به‌شه‌رێکی وه‌ک ئێمه، هیچی تر نیت، به‌ڵگه‌یه‌کمان نیشان بده ئه‌گه‌ر له ڕاستگۆیانیت؟
Ayah 154قَالَ هَٰذِهِۦ نَاقَةࣱ لَّهَا شِرۡبࣱ وَلَكُمۡ شِرۡبُ يَوۡمࣲ مَّعۡلُومࣲ
(جا خوای به توانا حوشترێکی بۆ به‌دیهێنان، تا ده‌مکوتیان بکات و بیانویان ببڕێت)، ئینجا _ صالح_ پێغه‌مبه‌ر پێی وتن: ئه‌مه وشترێکه‌و موعجیزه‌یه‌که ده‌بێت ڕۆژێک ئاو ته‌نها بۆ ئه‌م بێت، ڕۆژێکیش بۆ ئێوه دیاریکراو بێت
Ayah 155وَلَا تَمَسُّوهَا بِسُوٓءࣲ فَيَأۡخُذَكُمۡ عَذَابُ يَوۡمٍ عَظِيمࣲ
نه‌که‌ن ده‌ستدرێژی بکه‌نه سه‌رو ئازاری بده‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌وه سزایه‌کی سه‌خت له ڕۆژێکی سامناک‌دا یه‌خه‌تان نه‌گرێت
Ayah 156فَعَقَرُوهَا فَأَصۡبَحُواْ نَٰدِمِينَ
(به‌ڵام گوێیان نه‌دا به ئامۆژگاریه‌کانی صالح)، جا سه‌ریان بڕی و ده‌ستبه‌جێ له به‌یانیدا په‌شیمان بوونه‌وه
Ayah 157فَأَخَذَهُمُ ٱلۡعَذَابُۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةࣰۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ
ئه‌وسا به‌هۆی ئه‌وه‌وه خێرا سزای خوایی یه‌خه‌ی گرتن، به‌ڕاستی ئا له‌وه‌دا به‌ڵگه و نیشانه هه‌یه (له‌سه‌ر تۆڵه‌ی خوایی) هه‌رچه‌نده زۆربه‌شیان باوه‌ڕدار نه‌بوون
Ayah 158وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ
سه‌رنجی ئایه‌تی 9 بده
Ayah 159كَذَّبَتۡ قَوۡمُ لُوطٍ ٱلۡمُرۡسَلِينَ
قه‌ومی لوطیش بڕوایان به پێغه‌مبه‌ران نه‌کرد
Ayah 160إِذۡ قَالَ لَهُمۡ أَخُوهُمۡ لُوطٌ أَلَا تَتَّقُونَ
کاتێک (لوط) ی برایان پێی وتن: باشه ئه‌وه ئێوه له خوا ناترسن
Ayah 161إِنِّي لَكُمۡ رَسُولٌ أَمِينࣱ
ئایه‌ته‌کانی (162)، (163)، (164) له (107 - 108 - 109) دا مانا کراوه
Ayah 162فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ
ئایه‌ته‌کانی (162)، (163)، (164) له (107 - 108 - 109) دا مانا کراوه
Ayah 163وَمَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٍۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
ئایه‌ته‌کانی (162)، (163)، (164) له (107-108-109) دا مانا کراوه
Ayah 164أَتَأۡتُونَ ٱلذُّكۡرَانَ مِنَ ٱلۡعَٰلَمِينَ
ئایا له ناو ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌دا ئێوه به شوێن نێرینه‌دا ده‌گه‌ڕێن و ده‌تانه‌وێت ئاره‌زووی جووت بوون له‌گه‌ڵ ئه‌واندا جێبه‌جێ بکه‌ن؟
Ayah 165وَتَذَرُونَ مَا خَلَقَ لَكُمۡ رَبُّكُم مِّنۡ أَزۡوَٰجِكُمۚ بَلۡ أَنتُمۡ قَوۡمٌ عَادُونَ
وازیش ده‌هێنن له هاوسه‌ران و هاوجووتانی خۆتان که په‌روه‌ردگارتان بۆی دروست کردوون، به‌ڵکو ئێوه هه‌ر قه‌ومێکی ناله‌بارو به‌دڕه‌وشت و ناڕه‌سه‌نن
Ayah 166قَالُواْ لَئِن لَّمۡ تَنتَهِ يَٰلُوطُ لَتَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡمُخۡرَجِينَ
تاوانباران وتیان: ئه‌ی لوط، ئه‌گه‌ر کۆڵ نه‌ده‌یت له ده‌ربه‌ده‌ر کراوان ده‌بیت
Ayah 167قَالَ إِنِّي لِعَمَلِكُم مِّنَ ٱلۡقَالِينَ
لوط وتی: به‌ڕاستی من بێزارم له کار‌و کرده‌وه‌تان و نه‌فره‌تی لێده‌که‌م و بێده‌نگ نابم
Ayah 168رَبِّ نَجِّنِي وَأَهۡلِي مِمَّا يَعۡمَلُونَ
ئه‌وسا که نا‌ئومێد بوو لێیان، نزای کرد‌و وتی: په‌روه‌ردگارا خۆم و ماڵ و خێزانم ڕزگار بکه له‌و کاروکرده‌وانه‌ی ئه‌مانه ده‌یکه‌ن
Ayah 169فَنَجَّيۡنَٰهُ وَأَهۡلَهُۥٓ أَجۡمَعِينَ
جا ئێمه‌ش نزامان گیرا کرد و خۆی و ماڵ و خێزانیمان هه‌مووی ڕزگار کرد
Ayah 170إِلَّا عَجُوزࣰ ا فِي ٱلۡغَٰبِرِينَ
جگه له پیره‌ژنێک (که هاوسه‌ری بوو) له تیا چووه‌کان بوو (چونکه باوه‌ڕی به په‌یامه‌که‌ی نه‌بوو)
Ayah 171ثُمَّ دَمَّرۡنَا ٱلۡأٓخَرِينَ
له‌وه‌ودوا ئه‌وانی ترمان ڕیشه‌که‌ن کرد
Ayah 172وَأَمۡطَرۡنَا عَلَيۡهِم مَّطَرࣰ اۖ فَسَآءَ مَطَرُ ٱلۡمُنذَرِينَ
به‌سه‌ختیش به‌رد بارانمان کردن، ئای که خراپ و سه‌خت و دژواره بارانی بێدارکراوه‌کان
Ayah 173إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةࣰۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ
، (175) سه‌رنجی ئایه‌تی 8 - 9 بده
Ayah 174وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ
، (174) سه‌رنجی ئایه‌تی 8 - 9 بده
Ayah 175كَذَّبَ أَصۡحَٰبُ لۡـَٔيۡكَةِ ٱلۡمُرۡسَلِينَ
خاوه‌نی باخ و باخاته چڕ‌و پڕه‌کانیش به‌رنامه‌ی گشت پێغه‌مبه‌رانیان به‌درۆزانی
Ayah 176إِذۡ قَالَ لَهُمۡ شُعَيۡبٌ أَلَا تَتَّقُونَ
کاتێک شوعه‌یب پێغه‌مبه‌ر پێی وتن: باشه، ئه‌وه ئێوه له خوا ناترسن، پارێزکار نابن؟
Ayah 177إِنِّي لَكُمۡ رَسُولٌ أَمِينࣱ
سه‌رنجی ئایه‌تی 107 بده
Ayah 178فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ
سه‌رنجی ئایه‌تی 108 بده
Ayah 179وَمَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٍۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
سه‌رنجی ئایه‌تی 109 بده
Ayah 180۞أَوۡفُواْ ٱلۡكَيۡلَ وَلَا تَكُونُواْ مِنَ ٱلۡمُخۡسِرِينَ
له کێشان و پێواندا وه‌فادار بن و فێڵ مه‌که‌ن و له‌و که‌سانه مه‌بن که زه‌ره‌ر به خه‌ڵکی ده‌گه‌یه‌نن و شتیان بێ نرخ ده‌که‌ن و (هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانیان ده‌وێت)
Ayah 181وَزِنُواْ بِٱلۡقِسۡطَاسِ ٱلۡمُسۡتَقِيمِ
به ته‌رازوو پێوه‌ری ڕاست و دروستیش کێشانه بکه‌ن
Ayah 182وَلَا تَبۡخَسُواْ ٱلنَّاسَ أَشۡيَآءَهُمۡ وَلَا تَعۡثَوۡاْ فِي ٱلۡأَرۡضِ مُفۡسِدِينَ
نرخی که‌لوپه‌ل و شتومه‌کی خه‌ڵكی مه‌شکێننو سووکی مه‌که‌ن و له زه‌ویدا فه‌ساد و تاوان ئه‌نجام مه‌ده‌ن
Ayah 183وَٱتَّقُواْ ٱلَّذِي خَلَقَكُمۡ وَٱلۡجِبِلَّةَ ٱلۡأَوَّلِينَ
هه‌ر له‌و زاته بترسن که ئێوه‌ش و نه‌وه‌کانی پێش ئێوه‌شی دروست کردووه
Ayah 184قَالُوٓاْ إِنَّمَآ أَنتَ مِنَ ٱلۡمُسَحَّرِينَ
(نه‌فامان) وتیان: به‌ڕاستی تۆ ئه‌ی شوعه‌یب هه‌ر له جادوو لێکراوانیت
Ayah 185وَمَآ أَنتَ إِلَّا بَشَرࣱ مِّثۡلُنَا وَإِن نَّظُنُّكَ لَمِنَ ٱلۡكَٰذِبِينَ
تۆ ته‌نها مرۆڤێکی وک ئێمه‌یت و هیچی تر، به‌ڕاستی واگومان ده‌به‌ین که‌له درۆزنان بیت
Ayah 186فَأَسۡقِطۡ عَلَيۡنَا كِسَفࣰ ا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ
ده پارچه‌یه‌ک له ئاسمانه‌وه به‌سه‌رماندا دابارێنه ئه‌گه‌ر تۆ له ڕیزی ڕاستگۆیاندایت؟
Ayah 187قَالَ رَبِّيٓ أَعۡلَمُ بِمَا تَعۡمَلُونَ
شوعه‌یب وتی: من دڵنیام له‌وه‌ی که په‌روه‌ردگارم ئاگاداره به‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن
Ayah 188فَكَذَّبُوهُ فَأَخَذَهُمۡ عَذَابُ يَوۡمِ ٱلظُّلَّةِۚ إِنَّهُۥ كَانَ عَذَابَ يَوۡمٍ عَظِيمٍ
سه‌ره‌نجام، قه‌ومی ناله‌بار بڕوایان به شوعه‌یب نه‌کرد، ئیتر سزای هه‌ورو سێبه‌ر (که له ژێریدا ئاگر باران کران) دایگرتن، به‌ڕاستی ئه‌و سزایه سزای ڕۆژێکی گه‌وره‌و سه‌خت بوو
Ayah 189إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةࣰۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ
سه‌رنجی ئایه‌تی 8 - 9 بده
Ayah 190وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ
سه‌رنجی ئایه‌تی 8 - 9 بده
Ayah 191وَإِنَّهُۥ لَتَنزِيلُ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کانه‌وه ڕه‌وانه کراوه
Ayah 192نَزَلَ بِهِ ٱلرُّوحُ ٱلۡأَمِينُ
جوبره‌ئیلی ئه‌مین (فریشته‌ی وه‌حی) دایبه‌زاندووه
Ayah 193عَلَىٰ قَلۡبِكَ لِتَكُونَ مِنَ ٱلۡمُنذِرِينَ
بۆ سه‌ر دڵی تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم تا بچیته ڕیزی ئه‌و که‌سانه‌وه که خه‌ڵکی بێدارده‌که‌نه‌وه و له خه‌وی غه‌فڵه‌ت دایانده‌چڵه‌کێنن
Ayah 194بِلِسَانٍ عَرَبِيࣲّ مُّبِينࣲ
به زمانی عه‌ره‌بی ڕوون و ئاشکرا، یاخود به زمانێکی پاراو و شیرین و ڕوون
Ayah 195وَإِنَّهُۥ لَفِي زُبُرِ ٱلۡأَوَّلِينَ
بێگومان هه‌واڵی ڕاستی و دروستی ئه‌م قورئانه له کتێبه پێشووه‌کاندا باسکراوه
Ayah 196أَوَلَمۡ يَكُن لَّهُمۡ ءَايَةً أَن يَعۡلَمَهُۥ عُلَمَٰٓؤُاْ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ
ئایا له‌وه‌دا به‌ڵگه و نیشانه نه‌بوو بۆ ئه‌و خه‌ڵکه که زاناکانی نه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ر و قورئان، گه‌لێ شت ده‌زانن
Ayah 197وَلَوۡ نَزَّلۡنَٰهُ عَلَىٰ بَعۡضِ ٱلۡأَعۡجَمِينَ
خۆ ئه‌گه‌ر قورئانمان دابه‌زاندایه بۆ سه‌ر که‌سانێکی تر جگه له عه‌ره‌به‌کان
Ayah 198فَقَرَأَهُۥ عَلَيۡهِم مَّا كَانُواْ بِهِۦ مُؤۡمِنِينَ
بیشخوێندایه به‌سه‌ریاندا هه‌ر باوه‌ڕیان پێ نه‌ده‌کرد
Ayah 199كَذَٰلِكَ سَلَكۡنَٰهُ فِي قُلُوبِ ٱلۡمُجۡرِمِينَ
هه‌ر ئابه‌و شێوه‌یه، به‌رده‌وام کارکردی قورئان له دڵی تاوانباراندا جێگیر ده‌که‌ین
Ayah 200لَا يُؤۡمِنُونَ بِهِۦ حَتَّىٰ يَرَوُاْ ٱلۡعَذَابَ ٱلۡأَلِيمَ
که هه‌ر باوه‌ڕیان پێی نابێت هه‌تا سزایه‌کی به ئێش و ئازار ده‌بینن
Ayah 201فَيَأۡتِيَهُم بَغۡتَةࣰ وَهُمۡ لَا يَشۡعُرُونَ
که کوتوپڕ یه‌خه‌یان ده‌گرێت و ئه‌وان هه‌ست به نزیک بوونه‌وه‌ی ناکه‌ن
Ayah 202فَيَقُولُواْ هَلۡ نَحۡنُ مُنظَرُونَ
(ئه‌و کاته هاوار ده‌که‌ن و) ده‌ڵێن: ئایا ئیتر مۆڵه‌تمان ده‌درێت، ئایا ئیتر جارێکی تر فرسه‌تمان ده‌درێتێ؟
Ayah 203أَفَبِعَذَابِنَا يَسۡتَعۡجِلُونَ
ئایا ئه‌وانه په‌له‌یانه زوو سزای ئێمه یه‌خه‌یان بگرێت؟
Ayah 204أَفَرَءَيۡتَ إِن مَّتَّعۡنَٰهُمۡ سِنِينَ
باشه ئایا ئه‌گه‌ر ساڵه‌ها مۆڵه‌تیان بده‌ین و ژیانی دنیا به‌خۆشی ببه‌نه سه‌ر، باوه‌ڕ ده‌هێنن؟
Ayah 205ثُمَّ جَآءَهُم مَّا كَانُواْ يُوعَدُونَ
پاشان ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه و سزایه‌ی که له‌وان کراوه هاته دی و پێش هات، ده‌توانن چی بکه‌ن؟
Ayah 206مَآ أَغۡنَىٰ عَنۡهُم مَّا كَانُواْ يُمَتَّعُونَ
ئه‌وسا ئیتر ئه‌و ڕابواردنه‌ی دنیایان هیچ فریایان ناکه‌وێت و بێ سوود ده‌بێت
Ayah 207وَمَآ أَهۡلَكۡنَا مِن قَرۡيَةٍ إِلَّا لَهَا مُنذِرُونَ
ئێمه هه‌ر شار‌و شارۆچکه‌یه‌کمان کاول کردبێت به‌بێ فرستاده و بێدارخه‌ره‌وه نه‌بووه
Ayah 208ذِكۡرَىٰ وَمَا كُنَّا ظَٰلِمِينَ
تا دابچڵه‌کێن و بیر بکه‌نه‌وه، بێگومان هه‌رگیز ئێمه سته‌مکار نه‌بووین و نابین
Ayah 209وَمَا تَنَزَّلَتۡ بِهِ ٱلشَّيَٰطِينُ
دڵنیا بن که ئایه‌ته‌کانی ئه‌م قورئانه وه‌نه‌بێت له ڕێگه‌ی شه‌یتانه‌کانه‌وه ڕه‌وانه کرابێت
Ayah 210وَمَا يَنۢبَغِي لَهُمۡ وَمَا يَسۡتَطِيعُونَ
شتی وا به‌وان ناکرێت و هه‌رگیز ناتوانن به کاری وا هه‌ستن
Ayah 211إِنَّهُمۡ عَنِ ٱلسَّمۡعِ لَمَعۡزُولُونَ
بێگومان ئه‌و شه‌یتانانه له بیستنی وه‌حی و فه‌رمانه‌کانی خوا که ڕاده‌گه‌یه‌نرێت به فریشته‌کان دوور و به‌رکه‌نارن
Ayah 212فَلَا تَدۡعُ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ فَتَكُونَ مِنَ ٱلۡمُعَذَّبِينَ
که‌واته ئه‌ی ئیمانداران، له‌گه‌ڵ خوادا هانا و هاوار بۆ به‌ناو خوایه‌کی تر مه‌به، چونکه به‌هۆی ئه‌وه‌وه تۆش له سزا دراوان ده‌بیت
Ayah 213وَأَنذِرۡ عَشِيرَتَكَ ٱلۡأَقۡرَبِينَ
ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) سه‌ره‌تا عه‌شره‌ت و تایه‌فه و که‌س و کاری نزیکت بێ‌دار بکه‌ره‌وه و بترسێنه
Ayah 214وَٱخۡفِضۡ جَنَاحَكَ لِمَنِ ٱتَّبَعَكَ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
باڵی به‌زه‌یی و میهره‌بانی خۆت نه‌وی بکه بۆ ئه‌و ئیماندارانه‌ی که شوێنت که‌وتوون
Ayah 215فَإِنۡ عَصَوۡكَ فَقُلۡ إِنِّي بَرِيٓءࣱ مِّمَّا تَعۡمَلُونَ
ئه‌گه‌ر خوانه‌ناسان یاخی بوون و سه‌رپێچیان کرد، ئه‌وه پێیان بڵێ: که به‌ڕاستی من به‌ریم له هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن
Ayah 216وَتَوَكَّلۡ عَلَى ٱلۡعَزِيزِ ٱلرَّحِيمِ
محمد (صلی الله علیه وسلم) پشت به خوای باڵا ده‌ست ومیهره‌بانت ببه‌سته
Ayah 217ٱلَّذِي يَرَىٰكَ حِينَ تَقُومُ
ئه‌و زاته‌ی که ده‌تبینێت کاتێک هه‌ڵده‌ستیت له شه‌وگاردا ده‌یپه‌رستیت
Ayah 218وَتَقَلُّبَكَ فِي ٱلسَّٰجِدِينَ
ئه‌و زاته تۆ ده‌بینێت که چۆن له ڕیزی سوژده‌به‌راندا هه‌ڵس و که‌وت ده‌که‌یت
Ayah 219إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡعَلِيمُ
به‌ڕاستی ئه‌و خوایه زاتێکی بیسه‌رو زانایه (به‌گوفتارو نیه‌تتان)
Ayah 220هَلۡ أُنَبِّئُكُمۡ عَلَىٰ مَن تَنَزَّلُ ٱلشَّيَٰطِينُ
ئایا پێتان بڵێم که شه‌یتانه‌کان داده‌به‌زنه سه‌ر کێ؟
Ayah 221تَنَزَّلُ عَلَىٰ كُلِّ أَفَّاكٍ أَثِيمࣲ
داده‌به‌زنه سه‌ر هه‌موو که‌سێکی بوختانچی و تاوانبار و گوناهکار
Ayah 222يُلۡقُونَ ٱلسَّمۡعَ وَأَكۡثَرُهُمۡ كَٰذِبُونَ
شه‌یتانه‌کان گوێ هه‌ڵده‌خه‌ن بۆ هه‌واڵی ئاسمان و زۆربه‌شیان درۆزنن
Ayah 223وَٱلشُّعَرَآءُ يَتَّبِعُهُمُ ٱلۡغَاوُۥنَ
سه‌رگه‌ردان و سه‌رلێشێواوه‌کانیش شوێنی شاعیران ده‌که‌ون
Ayah 224أَلَمۡ تَرَ أَنَّهُمۡ فِي كُلِّ وَادࣲ يَهِيمُونَ
ئایا نا‌بینیت که ئه‌وانه له هه‌موو دۆڵێکدا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و له هه‌موو شتێک ده‌دوێن
Ayah 225وَأَنَّهُمۡ يَقُولُونَ مَا لَا يَفۡعَلُونَ
به‌ڕاستی ئه‌وانه شتێک ده‌ڵێن و به‌کرده‌وه نایکه‌ن (کردار‌و گوفتاریان دووره له یه‌که‌وه)
Ayah 226إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَذَكَرُواْ ٱللَّهَ كَثِيرࣰ ا وَٱنتَصَرُواْ مِنۢ بَعۡدِ مَا ظُلِمُواْۗ وَسَيَعۡلَمُ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓاْ أَيَّ مُنقَلَبࣲ يَنقَلِبُونَ
جگه له‌وانه‌یان که باوه‌ڕیان هێناوه و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه و یادی خوایان زۆر کردووه، (به‌و تواناییه‌ی که هه‌یانه) پشتیوانیان کردووه له‌و ئیماندارانه‌ی که سته‌میان لێکراوه، سه‌رئه‌نجام ئه‌وانه‌ی سته‌میان کردووه ده‌زانن که به‌چۆن تێکشکاویه‌ک ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا‌و چۆن ژێره‌و ژوور ده‌بن و تیاده‌چن
Ayah 227