Surah Taa-Haa
Surah Taa-Haa is chapter 20 of the Quran, with 135 verses. This page presents the Arabic text with a Kurdish translation, verse by verse.
طه
سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقرة) بده
Ayah 1مَآ أَنزَلۡنَا عَلَيۡكَ ٱلۡقُرۡءَانَ لِتَشۡقَىٰٓ
ئه ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئێمه ئه‌و قورئانه‌مان دانه‌به‌زاندووه بۆ سه‌ر تۆ تاتووشی خه‌فه‌ت و غه‌م و په‌ژاره ببیت
Ayah 2إِلَّا تَذۡكِرَةࣰ لِّمَن يَخۡشَىٰ
به‌ڵکو یادخه‌ره‌وه‌یه، بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که له لێپرسینه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار ده‌ترسێت
Ayah 3تَنزِيلࣰ ا مِّمَّنۡ خَلَقَ ٱلۡأَرۡضَ وَٱلسَّمَٰوَٰتِ ٱلۡعُلَى
قورئان، له‌لایه‌ن زاتێکه‌وه به‌ش به‌ش دابه‌زیووه، که زه‌وی دروست کردووه و ئاسمانه بڵنده‌کانی به‌دی هێناوه
Ayah 4ٱلرَّحۡمَٰنُ عَلَى ٱلۡعَرۡشِ ٱسۡتَوَىٰ
خوای میهره‌بان به‌سه‌ر ته‌ختی فه‌مانڕه‌وایه‌تی خۆیه‌وه وه‌ستاوه (عه‌رشی ئه‌و زاته له سه‌رو حه‌وت چین ئاسمانه‌وه‌یه و له‌وێوه سه‌رپه‌رشتی هه‌موو به دیهێنراوه‌کان ده‌کات، سه‌رنجی لاپه‌ڕه 249 ئایه‌تی ژماره /2 الرعد)
Ayah 5لَهُۥ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَا وَمَا تَحۡتَ ٱلثَّرَىٰ
هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویداو هه‌رچی له نێوانیاندا هه‌یه و هه‌رچی له ژێر خاکدایه (هه‌ر هه‌مووی) خوا خاوه‌نیانه
Ayah 6وَإِن تَجۡهَرۡ بِٱلۡقَوۡلِ فَإِنَّهُۥ يَعۡلَمُ ٱلسِّرَّ وَأَخۡفَى
خۆ ئه‌گه‌ر به‌ئاشکرا قسه بکه‌یت، ئه‌وه بێگومان ئه‌و زاته به‌نهێنی و له نهێنیش په‌نهانتر ده‌زانێت
Ayah 7ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۖ لَهُ ٱلۡأَسۡمَآءُ ٱلۡحُسۡنَىٰ
الله زاتێکه که جگه له‌و خوایه‌کی تر نیه، هه‌رچی ناوه پیرۆز‌و سیفاته جوانه‌کان هه‌یه هه‌ر شایسته‌ی ئه‌وه
Ayah 8وَهَلۡ أَتَىٰكَ حَدِيثُ مُوسَىٰٓ
ئه ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئایا هه‌واڵی به‌سه‌رهاتی موسات پێگه‌یشتووه؟
Ayah 9إِذۡ رَءَا نَارࣰ ا فَقَالَ لِأَهۡلِهِ ٱمۡكُثُوٓاْ إِنِّيٓ ءَانَسۡتُ نَارࣰ ا لَّعَلِّيٓ ءَاتِيكُم مِّنۡهَا بِقَبَسٍ أَوۡ أَجِدُ عَلَى ٱلنَّارِ هُدࣰ ى
کاتێک ئاگرێکی بینی (له گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ میسر، له شه‌وێکی ساردا، له بیابانی سینادا) به‌خێزانکه‌ی وت: ئێوه لێره بن، به‌ڕاستی من ئاگرێکم به‌دی کردووه، (با برۆم) به‌ڵکو سه‌لکه بزوتێکتان بۆ بهێنم، یان که‌سێکم ده‌ست بکه‌وێت ڕێنموویم بکا‌ت
Ayah 10فَلَمَّآ أَتَىٰهَا نُودِيَ يَٰمُوسَىٰٓ
جا کاتێک نزیکی ئاگره‌که بۆوه، بانگی لێ‌کرا: ئه‌ی مو‌سا
Ayah 11إِنِّيٓ أَنَا۠ رَبُّكَ فَٱخۡلَعۡ نَعۡلَيۡكَ إِنَّكَ بِٱلۡوَادِ ٱلۡمُقَدَّسِ طُوࣰ ى
دڵنیابه من په‌روه‌ردگاری تۆم، که‌واته پێڵاوه‌کانت دا بکه‌نه، چونکه بێگومان تۆ له دۆڵی پیرۆزی - طوی- دایت
Ayah 12وَأَنَا ٱخۡتَرۡتُكَ فَٱسۡتَمِعۡ لِمَا يُوحَىٰٓ
منیش هه‌ڵم بژاردوویت (بۆ ڕابه‌رایه‌تی و پێغه‌مبه‌رایه‌تی) جا گوێ بگره بۆ ئه‌و شتانه‌ی له ڕێگه‌ی وه‌حی و نیگاوه پێت ڕاده‌گه‌یه‌نرێت
Ayah 13إِنَّنِيٓ أَنَا ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّآ أَنَا۠ فَٱعۡبُدۡنِي وَأَقِمِ ٱلصَّلَوٰةَ لِذِكۡرِيٓ
به‌ڕاستی هه‌ر من (الله) م، من خوام، هیچ خوایه‌ک نیه جگه له من، که‌واته هه‌ر من بپه‌ر‌سته و نوێژه‌کانیشت به‌چاکی ئه‌نجام بده، تا هه‌میشه منت له یاد بێت
Ayah 14إِنَّ ٱلسَّاعَةَ ءَاتِيَةٌ أَكَادُ أُخۡفِيهَا لِتُجۡزَىٰ كُلُّ نَفۡسِۭ بِمَا تَسۡعَىٰ
بێگومان ڕۆژی قیامه‌ت به‌ڕێوه‌یه و هه‌ر دێت، نزیکه بیشارمه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو که‌سێک به گوێره‌ی کار‌و کرده‌وه و هه‌وڵ و کۆششی پاداشت بدرێته‌وه
Ayah 15فَلَا يَصُدَّنَّكَ عَنۡهَا مَن لَّا يُؤۡمِنُ بِهَا وَٱتَّبَعَ هَوَىٰهُ فَتَرۡدَىٰ
(ئه‌ی مو‌سا): نه‌یه‌ڵیت ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕیان به‌قیامه‌ت نیه و شوێنی ئاره‌زووی خۆیان که‌وتوون، (له‌و ڕاستیه) وێڵت بکه‌ن، چونکه ئه‌وسا تیاده‌چیت و زه‌ره‌ر ده‌که‌یت
Ayah 16وَمَا تِلۡكَ بِيَمِينِكَ يَٰمُوسَىٰ
(ئینجا خوای گه‌وره پرسی) ئه‌ی مو‌سا: ئه‌ی ئه‌وه چیه، به‌ده‌ستی ڕاسته‌وه (گرتووته)
Ayah 17قَالَ هِيَ عَصَايَ أَتَوَكَّؤُاْ عَلَيۡهَا وَأَهُشُّ بِهَا عَلَىٰ غَنَمِي وَلِيَ فِيهَا مَـَٔارِبُ أُخۡرَىٰ
مو‌سا وتی: ئه‌وه گۆچانه‌که‌مه، خۆمی به‌سه‌ردا ده‌ده‌م و (ده‌یماڵم به‌دره‌ختدا) تا گه‌ڵا بوه‌رێنم بۆ مه‌ڕه‌کانم، چه‌ند مه‌به‌ستێکی تریشم تێیدا هه‌یه
Ayah 18قَالَ أَلۡقِهَا يَٰمُوسَىٰ
خوا فه‌رمووی: ده فرێی بده ئه‌ی مو‌سا
Ayah 19فَأَلۡقَىٰهَا فَإِذَا هِيَ حَيَّةࣱ تَسۡعَىٰ
جا هه‌ر که فرێی دا، یه‌کسه‌ر بوو به مارێکی زیندوو، به‌خێرایی ده‌جوڵایه‌وه
Ayah 20قَالَ خُذۡهَا وَلَا تَخَفۡۖ سَنُعِيدُهَا سِيرَتَهَا ٱلۡأُولَىٰ
خوا فه‌رمووی: بیگره و مه‌ترسه، وه‌ک ئه‌وسای خۆی لێده‌که‌ینه‌وه
Ayah 21وَٱضۡمُمۡ يَدَكَ إِلَىٰ جَنَاحِكَ تَخۡرُجۡ بَيۡضَآءَ مِنۡ غَيۡرِ سُوٓءٍ ءَايَةً أُخۡرَىٰ
ده‌ستیشت بخه‌ره ژێر باڵته‌وه، ئه‌و کاته به‌ڕه‌نگی سپی و دره‌وشاوه‌یی دێته ده‌ره‌وه، بێ ئه‌وه‌ی عه‌یبدار ببێت، ئه‌وه‌ش نیشانه و به‌ڵگه‌یه‌کی تره
Ayah 22لِنُرِيَكَ مِنۡ ءَايَٰتِنَا ٱلۡكُبۡرَى
(ئه‌م شتانه بۆ ئه‌وه‌یه) تا هه‌ندێک له موعجیزه گه‌وره‌کانی خۆمانت نیشان بده‌ین
Ayah 23ٱذۡهَبۡ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ إِنَّهُۥ طَغَىٰ
ده بچۆ بۆ لای فیرعه‌ون چونکه بێگومان یاخی یه و له سنوور ده‌رچووه
Ayah 24قَالَ رَبِّ ٱشۡرَحۡ لِي صَدۡرِي
(مو‌سا که‌وته نزا کردن) وتی: په‌روه‌ردگارا سینه و دڵ و ده‌روونم ئاسووده و گوشاد بکه
Ayah 25وَيَسِّرۡ لِيٓ أَمۡرِي
ئیش و کار‌و هه‌وڵ و کۆششم بۆ ئاسان بکه
Ayah 26وَٱحۡلُلۡ عُقۡدَةࣰ مِّن لِّسَانِي
گرێی زمانم بکه‌ره‌وه و زمانم گۆیا و پاراو بکه
Ayah 27يَفۡقَهُواْ قَوۡلِي
تا له قسه‌و گوفتارو مه‌رامم تێنگه‌ن
Ayah 28وَٱجۡعَل لِّي وَزِيرࣰ ا مِّنۡ أَهۡلِي
له که‌س و کاریشم هاوکار و یارمه‌تیده‌رێکم بۆ بڕیاربده
Ayah 29هَٰرُونَ أَخِي
(حه‌ز ده‌که‌م) هاروونی برام بێت،
Ayah 30ٱشۡدُدۡ بِهِۦٓ أَزۡرِي
خوایه پشتمی پێ به‌هێز بکه،
Ayah 31وَأَشۡرِكۡهُ فِيٓ أَمۡرِي
بیکه هاوبه‌ش و یاریده‌ده‌رم، له‌گه‌یاندنی (په‌یامه‌که‌تدا)
Ayah 32كَيۡ نُسَبِّحَكَ كَثِيرࣰ ا
تا ته‌سبیحات و ستایشی تۆ زۆر بکه‌ین،
Ayah 33وَنَذۡكُرَكَ كَثِيرًا
زۆر یادی تۆش بکه‌ین و ناوی تۆ به‌رین
Ayah 34إِنَّكَ كُنتَ بِنَا بَصِيرࣰ ا
چونکه به‌ڕاستی تۆ هه‌میشه بینای به حاڵی ئێمه، به هه‌ڵس و که‌وتی ئێمه، به هه‌موو شتێکی ئێمه
Ayah 35قَالَ قَدۡ أُوتِيتَ سُؤۡلَكَ يَٰمُوسَىٰ
(خوای گه‌وره‌ش) فه‌رمووی: ئه‌ی مو‌سا هه‌موو داخوازیه‌کانت به‌جێ یه و په‌سه‌نده و هه‌موویانت پێدرا
Ayah 36وَلَقَدۡ مَنَنَّا عَلَيۡكَ مَرَّةً أُخۡرَىٰٓ
سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه جارێکی تریش منه‌تمان ناوه‌ته سه‌ر تۆ‌و لای ڕه‌حمه‌تمان لێکردوویته‌وه
Ayah 37إِذۡ أَوۡحَيۡنَآ إِلَىٰٓ أُمِّكَ مَا يُوحَىٰٓ
کاتێک ئێمه ئه‌وه‌ی پێوست بوو به‌دایکت ڕابگه‌یه‌نرێت، پێمان گه‌یاند
Ayah 38أَنِ ٱقۡذِفِيهِ فِي ٱلتَّابُوتِ فَٱقۡذِفِيهِ فِي ٱلۡيَمِّ فَلۡيُلۡقِهِ ٱلۡيَمُّ بِٱلسَّاحِلِ يَأۡخُذۡهُ عَدُوࣱّ لِّي وَعَدُوࣱّ لَّهُۥۚ وَأَلۡقَيۡتُ عَلَيۡكَ مَحَبَّةࣰ مِّنِّي وَلِتُصۡنَعَ عَلَىٰ عَيۡنِيٓ
که بیخه‌ره ناو تابوتێکی تایبه‌ته‌وه، ئینجا بیخه‌ره ده‌ریاوه، با ده‌ریا به‌ره‌و که‌نار بیبات، تا سه‌ره‌نجام دوژمنه‌که‌ی من و دوژمنه‌که‌ی ئه‌و بیگرێته‌وه، خۆشه‌ویستیم ڕژاند به‌سه‌رتدا، تا له ژێر چاودێری مندا گه‌وره ببیت
Ayah 39إِذۡ تَمۡشِيٓ أُخۡتُكَ فَتَقُولُ هَلۡ أَدُلُّكُمۡ عَلَىٰ مَن يَكۡفُلُهُۥۖ فَرَجَعۡنَٰكَ إِلَىٰٓ أُمِّكَ كَيۡ تَقَرَّ عَيۡنُهَا وَلَا تَحۡزَنَۚ وَقَتَلۡتَ نَفۡسࣰ ا فَنَجَّيۡنَٰكَ مِنَ ٱلۡغَمِّ وَفَتَنَّٰكَ فُتُونࣰ اۚ فَلَبِثۡتَ سِنِينَ فِيٓ أَهۡلِ مَدۡيَنَ ثُمَّ جِئۡتَ عَلَىٰ قَدَرࣲ يَٰمُوسَىٰ
(له‌بیرت نه‌چێت) کاتێک خوشکه‌که‌ت ده‌ڕۆیشت و چاودێری تۆی ده‌کرد، (له نزیکی کۆشکی فیرعه‌ونه‌وه، بینی گیریان خواردووه به ده‌سته‌وه) وتی: باشه، ئایا که‌سێکتان پێ بڵێم تا بۆتان به‌خێو بکا‌ت، ئه‌وسا تۆمان گه‌ڕانده‌وه بۆ لای دایکت، تا چاوی ڕوون بێت و خه‌فه‌ت نه‌خوات، (ئه‌وه‌بوو که گه‌وره بوویت به‌هه‌ڵه) که‌سێکت کوشت، ئنجا ئێمه ڕزگارمان کردیت له غه‌م و په‌ژاره، به جۆره‌ها شێوه تۆمان تاقی کردۆته‌وه، ئیتر ئه‌وه‌بوو ساڵه‌ها له‌ناو خه‌ڵکی مه‌دینه‌دا مایته‌وه، (به‌شوانکاری ژیانی خۆتت برده سه‌ر) ئینجا ئه‌ی مو‌سا له‌کاتی دیاری کراودا هاتوویت (تا په‌یامی ئێمه وه‌ربگریت و ڕای بگه‌یه‌نیت)
Ayah 40وَٱصۡطَنَعۡتُكَ لِنَفۡسِي
(جا چاک بزانه) من تۆم دروست کردووه بۆ خۆم، (تا په‌یامی من ڕابگه‌یه‌نیت)
Ayah 41ٱذۡهَبۡ أَنتَ وَأَخُوكَ بِـَٔايَٰتِي وَلَا تَنِيَا فِي ذِكۡرِي
ده‌ی بڕۆ خۆت و براکه‌ت هاوڕێ له‌گه‌ڵ موعجیزه‌کانمدا، نه‌که‌ن له‌گه‌یاندنی په‌یامی مندا سستی و خاوی بکه‌ن
Ayah 42ٱذۡهَبَآ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ إِنَّهُۥ طَغَىٰ
هه‌ردووکتان بچن بۆ لای فیرعه‌ون، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و له سنوور ده‌رچووه و له مه‌رزی به‌ندایه‌تی ترازاوه
Ayah 43فَقُولَا لَهُۥ قَوۡلࣰ ا لَّيِّنࣰ ا لَّعَلَّهُۥ يَتَذَكَّرُ أَوۡ يَخۡشَىٰ
هه‌ردووکتان به‌نه‌رمی و جوانی گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری وه‌ربگرێت، یان ترسی (سزای ئێمه) له ده‌روونیدا جێ بگرێت
Ayah 44قَالَا رَبَّنَآ إِنَّنَا نَخَافُ أَن يَفۡرُطَ عَلَيۡنَآ أَوۡ أَن يَطۡغَىٰ
موسا‌و هاروون وتیان: په‌روه‌ردگارا؛ ئێمه به‌ڕاستی ده‌ترسین په‌لامارمان بدات و له‌ناومان به‌رێت (پێش ئه‌وه‌ی په‌یامه‌که‌تی پێ ڕابگه‌یه‌نین)، یان زیاتر سه‌رکه‌شیی بکا‌ت
Ayah 45قَالَ لَا تَخَافَآۖ إِنَّنِي مَعَكُمَآ أَسۡمَعُ وَأَرَىٰ
خوای گه‌وره فه‌رمووی: مه‌ترسن من به‌ڕاستی له‌گه‌ڵتاندام، ده‌بیسم و ده‌بینم (نایه‌ڵم ده‌ستدرێژی بکاته سه‌رتان)
Ayah 46فَأۡتِيَاهُ فَقُولَآ إِنَّا رَسُولَا رَبِّكَ فَأَرۡسِلۡ مَعَنَا بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ وَلَا تُعَذِّبۡهُمۡۖ قَدۡ جِئۡنَٰكَ بِـَٔايَةࣲ مِّن رَّبِّكَۖ وَٱلسَّلَٰمُ عَلَىٰ مَنِ ٱتَّبَعَ ٱلۡهُدَىٰٓ
ئینجا بچن بۆ لای و پێی بڵێن: ئێمه هه‌ردووکامان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری تۆوه ڕه‌وانه کراوین، (باوه‌ڕی پێ بهێنه) و نه‌وه‌ی ئیسرائیلیش ئازاد بکه، با له گه‌ڵماندا بن، سزا‌و ئازاریان مه‌ده، به‌ڕاستی ئێمه، هاورێ له‌گه‌ڵ موعجیزه‌ی تایبه‌تی له لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه ڕه‌وانه‌کراوین، سڵاویش له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه بێت که شوێنی هیدایه‌ت و ڕێبازی ڕاسته‌قینه که‌وتوون
Ayah 47إِنَّا قَدۡ أُوحِيَ إِلَيۡنَآ أَنَّ ٱلۡعَذَابَ عَلَىٰ مَن كَذَّبَ وَتَوَلَّىٰ
بێگومان ئێمه ئاگادارکراوین، که سزا‌و ئازار‌و به‌ڵا له‌سه‌ر ئه‌وانه‌یه که ڕاستیه‌کان به درۆ ده‌زانن و پشتی تێ ده‌که‌ن لێی یاخی ده‌بن
Ayah 48قَالَ فَمَن رَّبُّكُمَا يَٰمُوسَىٰ
فیرعه‌ون به فیزه‌وه وتی: باسه ئه‌ی مو‌سا په‌روه‌ردگاری ئێوه کێیه؟
Ayah 49قَالَ رَبُّنَا ٱلَّذِيٓ أَعۡطَىٰ كُلَّ شَيۡءٍ خَلۡقَهُۥ ثُمَّ هَدَىٰ
مو‌سا وتی: په‌روه‌ردگارمان ئه‌و زاته‌یه که هه‌موو شتێکی به‌تایبه‌تی و ڕێک‌و پێکی دروست کردووه، پاشان ڕێنموویی کردووه، تا به‌چاکی ده‌وری خۆی ببینێت و (له خزمه‌تی ئاده‌میزادا بێت)
Ayah 50قَالَ فَمَا بَالُ ٱلۡقُرُونِ ٱلۡأُولَىٰ
فیرعه‌ون وتی: ئه‌ی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌ی که له‌وه‌و پێش تیاچوون، چیان لێهات و سه‌ره‌نجامیان چۆنه؟
Ayah 51قَالَ عِلۡمُهَا عِندَ رَبِّي فِي كِتَٰبࣲۖ لَّا يَضِلُّ رَبِّي وَلَا يَنسَى
مو‌سا وتی: زانیاری ئه‌وانه، لای په‌روه‌ردگارمه‌و له دۆسیه‌کانی (لوح المحفوظ) دا پارێزراوه، په‌روه‌ردگاری من، هیچی لێ ون نابێت، هیچ شتێکیش فه‌رامۆش ناکات
Ayah 52ٱلَّذِي جَعَلَ لَكُمُ ٱلۡأَرۡضَ مَهۡدࣰ ا وَسَلَكَ لَكُمۡ فِيهَا سُبُلࣰ ا وَأَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءࣰ فَأَخۡرَجۡنَا بِهِۦٓ أَزۡوَٰجࣰ ا مِّن نَّبَاتࣲ شَتَّىٰ
ئه‌و زاته‌ی که زه‌وی بۆ ئێوه بار هێناوه، وه‌کو لانکه و بێشکه (له‌سه‌ری ده‌حه‌وێنه‌وه)، هه‌روه‌ها جۆره‌ها ڕێگه‌ی (زه‌مینی و ئاسمانی و هه‌وایی) تیادا بۆ فه‌راهه‌م هێناون، له ئاسمانیشه‌وه باران داده‌به‌زێنێت، که به‌هۆیه‌وه چانده‌ها جووت ڕووه‌کی پێ ڕواندووه
Ayah 53كُلُواْ وَٱرۡعَوۡاْ أَنۡعَٰمَكُمۡۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتࣲ لِّأُوْلِي ٱلنُّهَىٰ
خه‌ڵکینه بخۆن (له‌و به‌رهه‌م و به‌ره‌که‌ته)، ماڵاته‌کانیشتان بله‌وه‌ڕێنن، به‌ڕاستی ئا له‌و شتانه‌دا به‌ڵگه‌ونیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ که‌سانی ژیر‌و هۆشمه‌ند
Ayah 54۞مِنۡهَا خَلَقۡنَٰكُمۡ وَفِيهَا نُعِيدُكُمۡ وَمِنۡهَا نُخۡرِجُكُمۡ تَارَةً أُخۡرَىٰ
ئێمه ئێوه‌مان هه‌ر له‌م زه‌ویه دروست کردووه، (دوای ماوه‌یه‌ک) ده‌تانخه‌ینه‌وه ناوی، پاشان جارێکی تر دووباره له‌و زه‌ویه ده‌رتان ده‌هێنینه‌وه (بۆ لێپرسینه‌وه و وه‌رگرتنی ئه‌و پاداشته‌ی که شایسته‌ن)
Ayah 55وَلَقَدۡ أَرَيۡنَٰهُ ءَايَٰتِنَا كُلَّهَا فَكَذَّبَ وَأَبَىٰ
سوێند به خوا به‌ڕاستی هه‌رچی به‌ڵگه و موعجیزه هه‌بوو نیشانی فیرعه‌ونماندا که‌چی هه‌ر هه‌مووی به‌درۆزانی و ئاماده نه‌بوو باوه‌ڕ بهێنێت، به‌ڵکو هه‌ر سه‌ری باداو یاخی بوو
Ayah 56قَالَ أَجِئۡتَنَا لِتُخۡرِجَنَا مِنۡ أَرۡضِنَا بِسِحۡرِكَ يَٰمُوسَىٰ
فیرعه‌ون (به ناڕه‌زاییه‌وه) وتی: ئه‌ی مو‌سا هاتووی بۆ لامان، تا له‌سه‌ر زه‌وی خۆمان به ده‌رکردنمان بده‌یت و ئاواره‌مان بکه‌یت، به‌هۆی جادووگه‌ریه‌که‌ته‌وه؟
Ayah 57فَلَنَأۡتِيَنَّكَ بِسِحۡرࣲ مِّثۡلِهِۦ فَٱجۡعَلۡ بَيۡنَنَا وَبَيۡنَكَ مَوۡعِدࣰ ا لَّا نُخۡلِفُهُۥ نَحۡنُ وَلَآ أَنتَ مَكَانࣰ ا سُوࣰ ى
که‌واته سوێند بێت ئێمه‌ش جادوویه‌کت بۆ ده‌هێنین وه‌ک ئه‌وه‌ی خۆت، جا شوێن و کاتێک بۆ ئێمه‌و بۆ خۆت دابنێ، نه ئێمه سه‌رپێچی لێ بکه‌ین نه تۆش، تا له یه‌ک شوێن و کاتدا ده‌ستبه‌کار ببین له شوێنێکی ڕێک و پێکدا
Ayah 58قَالَ مَوۡعِدُكُمۡ يَوۡمُ ٱلزِّينَةِ وَأَن يُحۡشَرَ ٱلنَّاسُ ضُحࣰ ى
مو‌سا وتی: کاتی دیاریکراومان ڕۆژی ڕازاندنه‌وه بێت له‌کاتی چێشته‌نگاودا خه‌ڵکی کۆبکرێته‌وه
Ayah 59فَتَوَلَّىٰ فِرۡعَوۡنُ فَجَمَعَ كَيۡدَهُۥ ثُمَّ أَتَىٰ
فیرعه‌ون ئه‌و دانیشتنه‌ی به‌جێ هێشت و هه‌رچی فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی هه‌بوو خستیه‌کارو پاشان (له کاتی دیاری کراودا) هات (به له‌خۆبایی بوونه‌وه)
Ayah 60قَالَ لَهُم مُّوسَىٰ وَيۡلَكُمۡ لَا تَفۡتَرُواْ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبࣰ ا فَيُسۡحِتَكُم بِعَذَابࣲۖ وَقَدۡ خَابَ مَنِ ٱفۡتَرَىٰ
مو‌سا به جادووگه‌رانی وت: هاوار له ئێوه، نه‌که‌ن درۆ به ناوی خواوه هه‌ڵبه‌ستن، (هاوه‌ڵی بۆ بڕیار بده‌ن، باوه‌ڕ به پێغه‌مبه‌ران نه‌که‌ن) چونکه ئه‌و زاته به‌توانایه به‌به‌ڵایه‌ک هه‌مووتان له‌ناو ببات و بتانفه‌وتێنێت، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و که‌سه‌ی که‌شتی ناڕه‌وای هه‌ڵبه‌ستووه و پڕوپاگه‌نده‌ی درۆی کردووه نا‌ئومێد و بێ هیواو ڕه‌نجه‌ڕۆ بووه
Ayah 61فَتَنَٰزَعُوٓاْ أَمۡرَهُم بَيۡنَهُمۡ وَأَسَرُّواْ ٱلنَّجۡوَىٰ
(گوفتاری مو‌سا کاری تێکردن) که‌وتنه باس و خواس له نێوان خۆیاندا و به‌نهێنی چپ و هوڕیان ده‌ست پێ کرد
Ayah 62قَالُوٓاْ إِنۡ هَٰذَٰنِ لَسَٰحِرَٰنِ يُرِيدَانِ أَن يُخۡرِجَاكُم مِّنۡ أَرۡضِكُم بِسِحۡرِهِمَا وَيَذۡهَبَا بِطَرِيقَتِكُمُ ٱلۡمُثۡلَىٰ
(هه‌ندێک له دار‌و ده‌سته‌ی فیرعه‌ون) وتیان به (جادووگه‌ران) به‌ڕاستی ئه‌م دوانه، دوو جادووگه‌رن و ده‌یانه‌وێت، له وڵات و نیشتمانی خۆتان ده‌رتانپه‌ڕێنن به‌هۆی جادووه‌که‌یانه‌وه و ئه‌م ڕێگه‌و به‌رنامه گرنگ و به‌رزه‌ی ئێوه له‌ناو به‌رن
Ayah 63فَأَجۡمِعُواْ كَيۡدَكُمۡ ثُمَّ ٱئۡتُواْ صَفࣰّ اۚ وَقَدۡ أَفۡلَحَ ٱلۡيَوۡمَ مَنِ ٱسۡتَعۡلَىٰ
جا هه‌رچی توانا‌و ده‌سه‌ڵات و جادوویه‌کتان هه‌یه بیخه‌نه‌کارو یه‌ک پارچه و یه‌ک ده‌ست، ده‌ستبه‌کار بن، بێگومان ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یباته‌وه سه‌رفرازو سه‌رکه‌توو به‌هره‌مه‌نده
Ayah 64قَالُواْ يَٰمُوسَىٰٓ إِمَّآ أَن تُلۡقِيَ وَإِمَّآ أَن نَّكُونَ أَوَّلَ مَنۡ أَلۡقَىٰ
ئه‌وسا جادووگه‌ران وتیان: ئه‌ی مو‌سا؛ یان تۆ ده‌ستبه‌کاربه و (دار عه‌سای خۆت) فڕێ بده، یان ئێمه سه‌ره‌تا ده‌ست پی ده‌که‌ین و فڕێی ده‌ده‌ین؟
Ayah 65قَالَ بَلۡ أَلۡقُواْۖ فَإِذَا حِبَالُهُمۡ وَعِصِيُّهُمۡ يُخَيَّلُ إِلَيۡهِ مِن سِحۡرِهِمۡ أَنَّهَا تَسۡعَىٰ
مو‌سا وتی: نه‌خێر؛ ئێوه له پێشدا ده‌ست پێ بکه‌ن، جا هه‌ر ده‌ستیان پێ‌کرد په‌ت و گوریس و دار‌و چێوه‌کانیان وا ده‌هێنرایه به‌رچاوی به‌هۆی جادوویانه‌وه، بێگومان وه‌ک مار به‌خێرایی ده‌ڕوات
Ayah 66فَأَوۡجَسَ فِي نَفۡسِهِۦ خِيفَةࣰ مُّوسَىٰ
ئه‌وسا مو‌سا هه‌ستی کرد به ترسێک له دڵ و ده‌روونیدا
Ayah 67قُلۡنَا لَا تَخَفۡ إِنَّكَ أَنتَ ٱلۡأَعۡلَىٰ
(ئێمه‌ش نیگامان بۆ کرد) وتمان: مه‌ترسه و دڵنیابه چونکه به‌ڕاستی هه‌ر تۆ به‌رزو سه‌رکه‌توویت
Ayah 68وَأَلۡقِ مَا فِي يَمِينِكَ تَلۡقَفۡ مَا صَنَعُوٓاْۖ إِنَّمَا صَنَعُواْ كَيۡدُ سَٰحِرࣲۖ وَلَا يُفۡلِحُ ٱلسَّاحِرُ حَيۡثُ أَتَىٰ
ئه‌وه‌ش له‌ده‌ستی ڕاستتدایه (واته عساکه‌ت)فڕێی بده، هه‌رچی ئه‌وان کردوویانه ده‌یماشێته‌وه و قووتی ده‌دات، چونکه بێگومان ئه‌وه‌ی کردوویانه ته‌نها فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی جادووگه‌ره، جادووگه‌ریش بۆ هه‌ر کوێ بچێت و هه‌رچی بکا‌ت سه‌رکه‌توو نابێت
Ayah 69فَأُلۡقِيَ ٱلسَّحَرَةُ سُجَّدࣰ ا قَالُوٓاْ ءَامَنَّا بِرَبِّ هَٰرُونَ وَمُوسَىٰ
ئه‌وسا ئیتر جادووگه‌ران، خران به ڕووداو سوژده‌یان برد بۆ خوا (ڕاستییان بۆ ده‌رکه‌وت) وتیان: ئیتر ئێمه باوه‌ڕێکی به‌تینمان هێناوه به‌په‌روه‌ردگاری هاروون و مو‌سا
Ayah 70قَالَ ءَامَنتُمۡ لَهُۥ قَبۡلَ أَنۡ ءَاذَنَ لَكُمۡۖ إِنَّهُۥ لَكَبِيرُكُمُ ٱلَّذِي عَلَّمَكُمُ ٱلسِّحۡرَۖ فَلَأُقَطِّعَنَّ أَيۡدِيَكُمۡ وَأَرۡجُلَكُم مِّنۡ خِلَٰفࣲ وَلَأُصَلِّبَنَّكُمۡ فِي جُذُوعِ ٱلنَّخۡلِ وَلَتَعۡلَمُنَّ أَيُّنَآ أَشَدُّ عَذَابࣰ ا وَأَبۡقَىٰ
فیرعه‌ون وتی: ئایا ئێوه هه‌ر ئاوا باوه‌ڕتان پێ هێنا پێش ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تتان بده‌م و ڕازی بم؟ به‌ڕاستی دیاره مو‌سا گه‌وره و مامۆستاتانه و هه‌ر ئه‌و فێری جادووگه‌ری کردوون، شه‌رت بێت ده‌ست و قاچتان به پێچه‌وانه‌وه بقرتێنم و هه‌ڵتانواسم به‌قه‌دی دارخورمادا ئه‌وسا چاک ده‌زانن که کاممان (من، یان خوای مو‌سا) سزامان توند‌و تیژ‌و به‌رده‌وامه
Ayah 71قَالُواْ لَن نُّؤۡثِرَكَ عَلَىٰ مَا جَآءَنَا مِنَ ٱلۡبَيِّنَٰتِ وَٱلَّذِي فَطَرَنَاۖ فَٱقۡضِ مَآ أَنتَ قَاضٍۖ إِنَّمَا تَقۡضِي هَٰذِهِ ٱلۡحَيَوٰةَ ٱلدُّنۡيَآ
(جادووگه‌رانی تاوێک له‌مه‌وبه‌ر، به‌باوه‌ڕێکی به‌تینه‌وه) وتیان: هه‌رگیز تازه باوی تۆ ناده‌ین به‌سه‌ر ئه‌م به‌ڵگه و نیشانانه‌دا که بۆمان هه‌تووه سوێند به‌و که‌سه‌ی که دروستی کردووین، چیت له‌ده‌ست دێت ئه‌نجامی بده و درێغی مه‌که، به‌ڕاستی تۆ هه‌ر ده‌توانیت ژیانی ئه‌م دنیایه‌مان لێ زه‌وت بکه‌یت
Ayah 72إِنَّآ ءَامَنَّا بِرَبِّنَا لِيَغۡفِرَ لَنَا خَطَٰيَٰنَا وَمَآ أَكۡرَهۡتَنَا عَلَيۡهِ مِنَ ٱلسِّحۡرِۗ وَٱللَّهُ خَيۡرࣱ وَأَبۡقَىٰٓ
ئێمه ئیتر به‌ڕاستی باوه‌ڕمان هێناوه به په‌روه‌ردگارمان، تا له گوناهه‌کانمان خۆش ببێت و له‌و جادووگه‌ریه‌ش که به زۆر پێت کردین، هه‌میشه خوای گه‌وره له هه‌موو که‌س چاکتره و له هه‌موو که‌س پایه‌دارترو به‌رده‌وامتره
Ayah 73إِنَّهُۥ مَن يَأۡتِ رَبَّهُۥ مُجۡرِمࣰ ا فَإِنَّ لَهُۥ جَهَنَّمَ لَا يَمُوتُ فِيهَا وَلَا يَحۡيَىٰ
ئێمه دڵنیاین له‌وه‌ی، که ئه‌وه‌ی به تاوان و گوناهه‌وه بگه‌رێته‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاری، بێگومان ئه‌وه دۆزه‌خ بۆی ئاماده‌یه که نه‌ده‌مرێت تیایدا (تا له سزا ڕزگاری ببێت) نه ده‌ژی (به ئارامی و ئاسووده‌یی)
Ayah 74وَمَن يَأۡتِهِۦ مُؤۡمِنࣰ ا قَدۡ عَمِلَ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فَأُوْلَٰٓئِكَ لَهُمُ ٱلدَّرَجَٰتُ ٱلۡعُلَىٰ
ئه‌و که‌سه‌ش به ئیمانه‌وه بگه‌رێته‌وه بۆ لای و به‌ڕاستی کرده‌وه چاکه‌کانی ئه‌نجام دابێت، ئه‌وه بۆ ئه‌وانه پله‌و پایه‌ی به‌رزو بڵند ئاماده‌یه
Ayah 75جَنَّٰتُ عَدۡنࣲ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَاۚ وَذَٰلِكَ جَزَآءُ مَن تَزَكَّىٰ
به‌هه‌شتی -عه‌ده‌نه- که باخه‌که‌نی چڕ‌و پڕه ده‌چنه ناوی، چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات، هاورێ له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه‌دا، ئه‌وه‌ش پاداشتی که‌سێکه دڵ و ده‌روون و ڕه‌وشتی خۆی خاوێن کردبێت
Ayah 76وَلَقَدۡ أَوۡحَيۡنَآ إِلَىٰ مُوسَىٰٓ أَنۡ أَسۡرِ بِعِبَادِي فَٱضۡرِبۡ لَهُمۡ طَرِيقࣰ ا فِي ٱلۡبَحۡرِ يَبَسࣰ ا لَّا تَخَٰفُ دَرَكࣰ ا وَلَا تَخۡشَىٰ
(دوای تێپه‌ڕ بوونی چه‌ند ساڵیک) سوێند به خوا به‌ڕاستی نیگامان بۆ مو‌سا کرد که شه‌وڕه‌وی بکه به‌به‌نده‌کانم و ڕێگه‌یه‌کی وشکیان له ده‌ریادا بۆ دابین بکه و له‌کاتێکدا ترسی ئه‌وه‌ت نی یه که پێت بگه‌ن و خه‌می نوقم بوون تیاچوونیشت نی یه
Ayah 77فَأَتۡبَعَهُمۡ فِرۡعَوۡنُ بِجُنُودِهِۦ فَغَشِيَهُم مِّنَ ٱلۡيَمِّ مَا غَشِيَهُمۡ
ئه‌وسا فیرعه‌ون به سه‌ربازانیه‌وه شوێنیان که‌وتن، کوتوپڕ له‌ناو ئاوه‌که‌دا شه‌پۆلی ده‌ریا دای به‌سه‌ریانداو هه‌موویانی داپۆشی به‌چ داپۆشینێک
Ayah 78وَأَضَلَّ فِرۡعَوۡنُ قَوۡمَهُۥ وَمَا هَدَىٰ
فیرعه‌ونیش قه‌وم و گه‌له‌که‌ی خۆی گومرا کرد‌و ڕێنموویی نه‌کردن
Ayah 79يَٰبَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ قَدۡ أَنجَيۡنَٰكُم مِّنۡ عَدُوِّكُمۡ وَوَٰعَدۡنَٰكُمۡ جَانِبَ ٱلطُّورِ ٱلۡأَيۡمَنَ وَنَزَّلۡنَا عَلَيۡكُمُ ٱلۡمَنَّ وَٱلسَّلۡوَىٰ
(پاشان خوا؛ ڕوو به نه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌فه‌رموێت): ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل بێگومان ئێمه ئێوه‌مان له ده‌ست دوژمنه‌که‌تان ڕزگار کرد‌و به‌ڵێنیشمان دانێ که لای ڕاستی کێوی طوردا (په‌یمانتان لێ وه‌ربگرین)، گه‌زۆ و شه‌لاقه‌شمان بۆ دابین کردن
Ayah 80كُلُواْ مِن طَيِّبَٰتِ مَا رَزَقۡنَٰكُمۡ وَلَا تَطۡغَوۡاْ فِيهِ فَيَحِلَّ عَلَيۡكُمۡ غَضَبِيۖ وَمَن يَحۡلِلۡ عَلَيۡهِ غَضَبِي فَقَدۡ هَوَىٰ
بخۆن له‌و ڕزق و ڕۆزیه پاک و چاکانه‌ی که پێمان به‌خشیوون و زیادڕه‌وی و گوناهکاری و فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی تێدا مه‌که‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌شم و قینی من داتاننه‌گرێته‌وه، بێگومان ئه‌وه‌ی خه‌شم و قینی من دایبگرێت، ئه‌وه ئیتر که‌وتووه و تیاچووه
Ayah 81وَإِنِّي لَغَفَّارࣱ لِّمَن تَابَ وَءَامَنَ وَعَمِلَ صَٰلِحࣰ ا ثُمَّ ٱهۡتَدَىٰ
دڵنیاش بن به‌ڕاستی من زۆر لێ‌خۆش بووم له که‌سه‌ی که ته‌وبه ده‌کات و باوه‌ڕ ده‌هێنێت و کاروکرده‌وه‌ی چاکه ده‌کات، له‌وه‌ودوا (تا دوا هه‌ناسه‌ی ژیانی) به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و ڕێبازه
Ayah 82۞وَمَآ أَعۡجَلَكَ عَن قَوۡمِكَ يَٰمُوسَىٰ
(له‌وه‌ودوا مو‌سا خۆی گه‌یانده کێوی طور، خوای گه‌وره لێی پرسی:) ئه‌ی مو‌سا بۆچی تۆ په‌له‌ت کرد‌و قه‌ومه‌که‌ت به‌جێ هێشت
Ayah 83قَالَ هُمۡ أُوْلَآءِ عَلَىٰٓ أَثَرِي وَعَجِلۡتُ إِلَيۡكَ رَبِّ لِتَرۡضَىٰ
مو‌سا وتی: ئه‌وان له‌سه‌ر ڕێبازی من ده‌ڕۆن، (به‌ڵام من ئاره‌زوومه‌ندی گفتوگۆت بووم) بۆیه به‌په‌له هاتم تا تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگارم لێم ڕازی بیت (فه‌رمانه پیرۆزه‌کانت وه‌ربگرم)
Ayah 84قَالَ فَإِنَّا قَدۡ فَتَنَّا قَوۡمَكَ مِنۢ بَعۡدِكَ وَأَضَلَّهُمُ ٱلسَّامِرِيُّ
په‌روه‌رردگار فه‌رمووی: بێگومان ئێمه قه‌ومه‌که‌تمان له دوای هاتنی تۆ تاقیکرده‌وه (که‌چی سه‌رکه‌توو نه‌بوون، باوه‌ڕ دامه‌زراو نه‌بوون) کابرای سامیری گومڕای کردن
Ayah 85فَرَجَعَ مُوسَىٰٓ إِلَىٰ قَوۡمِهِۦ غَضۡبَٰنَ أَسِفࣰ اۚ قَالَ يَٰقَوۡمِ أَلَمۡ يَعِدۡكُمۡ رَبُّكُمۡ وَعۡدًا حَسَنًاۚ أَفَطَالَ عَلَيۡكُمُ ٱلۡعَهۡدُ أَمۡ أَرَدتُّمۡ أَن يَحِلَّ عَلَيۡكُمۡ غَضَبࣱ مِّن رَّبِّكُمۡ فَأَخۡلَفۡتُم مَّوۡعِدِي
پاشان مو‌سا گه‌ڕایه‌وه بۆ ناو قه‌ومه‌که‌ی، به‌تووڕه‌یی و داخ و خه‌فه‌تێکی زۆره‌وه، وتی: ئه‌ی قه‌ومه‌که‌م، مه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارتان به‌ڵێنی چاکی نه‌دابوونێ (که سه‌رفرازتان بکا‌ت له دنیا‌و قیامه‌تدا) ئایا ئه‌و به‌ڵێن و په‌یمانه زۆری پێچووه؟ یاخود ویستتان خه‌شم و قین له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه دابارێت به‌سه‌رتاندا، بۆیه ئیتر ئه‌و به‌ڵێنه‌ی دابووتان به من نه‌تان برده‌سه‌ر (که پابه‌ندی یه‌کخواناسی بن؟)
Ayah 86قَالُواْ مَآ أَخۡلَفۡنَا مَوۡعِدَكَ بِمَلۡكِنَا وَلَٰكِنَّا حُمِّلۡنَآ أَوۡزَارࣰ ا مِّن زِينَةِ ٱلۡقَوۡمِ فَقَذَفۡنَٰهَا فَكَذَٰلِكَ أَلۡقَى ٱلسَّامِرِيُّ
خه‌ڵکه‌که وتیان: ئێمه سه‌رپێچی کردنمان له به‌ڵێنه‌که‌ی تۆ به‌ئاره‌زووی خۆمان نه‌بووه، حه‌زمان له سه‌رپێچی نه‌کردووه، به‌ڵام ئێمه زێر‌و زیوێکی زۆری - قبطی- یه‌کان درابوو به‌سه‌رماندا، جا ئیتر فرێمانداو سامیریش به‌و شێوه‌یه فرێیدا
Ayah 87فَأَخۡرَجَ لَهُمۡ عِجۡلࣰ ا جَسَدࣰ ا لَّهُۥ خُوَارࣱ فَقَالُواْ هَٰذَآ إِلَٰهُكُمۡ وَإِلَٰهُ مُوسَىٰ فَنَسِيَ
به‌و زێر‌و زیوه په‌یکه‌ری گوێره‌که‌یه‌کی بۆ دروست کردن (جارجار) بۆڕه‌یه‌کی ده‌کرد، (سامیری و بێ دینه‌کان بێ شه‌رمانه) وتیان: ئه‌مه خوای ئێوه و خوای موسایه، ئه‌و له بیری چووه و (به‌شوێنیدا ده‌گه‌رێت)
Ayah 88أَفَلَا يَرَوۡنَ أَلَّا يَرۡجِعُ إِلَيۡهِمۡ قَوۡلࣰ ا وَلَا يَمۡلِكُ لَهُمۡ ضَرࣰّ ا وَلَا نَفۡعࣰ ا
جا ئایا ئه‌و نه‌فا‌مانه نازانن ئه‌و گوێره‌که‌یه وه‌ڵامی هیچ قسه‌یه‌کیان ناداته‌وه؛ هیچ زه‌ره‌ر، یان قازانجێکی بۆتان نیه؟
Ayah 89وَلَقَدۡ قَالَ لَهُمۡ هَٰرُونُ مِن قَبۡلُ يَٰقَوۡمِ إِنَّمَا فُتِنتُم بِهِۦۖ وَإِنَّ رَبَّكُمُ ٱلرَّحۡمَٰنُ فَٱتَّبِعُونِي وَأَطِيعُوٓاْ أَمۡرِي
بێگومان پێشتریش هاروون پێی وتن: ئه‌ی قه‌ومی من؛ ئێوه به‌م گوێره‌که زێرینه تووشی تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی سه‌خت بوون و تیایدا ده‌رنه‌چوون، دڵنیابن که په‌روه‌ردگارتان خوایه‌کی میهره‌بانه، شوێنی من بکه‌ون و گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی من بن
Ayah 90قَالُواْ لَن نَّبۡرَحَ عَلَيۡهِ عَٰكِفِينَ حَتَّىٰ يَرۡجِعَ إِلَيۡنَا مُوسَىٰ
که‌چی وتیان: هه‌رگیز وازی لێ ناهێنین و به‌ده‌وریدا دێین و ده‌یپه‌رستین هه‌تا مو‌سا خۆی ده‌گه‌رێته‌وه
Ayah 91قَالَ يَٰهَٰرُونُ مَا مَنَعَكَ إِذۡ رَأَيۡتَهُمۡ ضَلُّوٓاْ
(مو‌سا، که گه‌ڕایه‌وه به توڕه‌ییه‌وه) وتی: ئه‌ی هاروون، چی وای لێ کردیت (بێ ده‌نگ بیت) و هیچ نه‌که‌یت، کاتێک بینیتن ئاوا گومرا بوون؟
Ayah 92أَلَّا تَتَّبِعَنِۖ أَفَعَصَيۡتَ أَمۡرِي
چی وای لێ کردیت په‌یڕه‌وی من نه‌که‌یت؟! ئایا له فه‌رمانی من یاخی بوویت؟
Ayah 93قَالَ يَبۡنَؤُمَّ لَا تَأۡخُذۡ بِلِحۡيَتِي وَلَا بِرَأۡسِيٓۖ إِنِّي خَشِيتُ أَن تَقُولَ فَرَّقۡتَ بَيۡنَ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ وَلَمۡ تَرۡقُبۡ قَوۡلِي
هاروون وتی: کوڕی دایکم (بۆ ئه‌وه‌ی سۆزی بجوڵێنێت) ڕیشم مه‌گره و قژم ڕامه‌کێشه، (من بۆیه زۆر له‌سه‌ری نه‌چووم) بێگومان ترسام دوایی پێم بڵێیت: تۆ جیاوازیت خسته ناو نه‌ته‌وه‌ی ئیسرائیله‌وه و گوێت به‌قسه‌ی من نه‌دا
Ayah 94قَالَ فَمَا خَطۡبُكَ يَٰسَٰمِرِيُّ
(ئنجا مو‌سا ڕووی کرده کابرای سامیری) وتی: ئه‌ی سامیری، ئه‌وکاره خه‌ته‌رناکه چی یه که ئه‌نجامت داوه؟ (ئه‌م پیلان و ته‌ڵه‌که و فێله چی یه دروستت کردووه)؟
Ayah 95قَالَ بَصُرۡتُ بِمَا لَمۡ يَبۡصُرُواْ بِهِۦ فَقَبَضۡتُ قَبۡضَةࣰ مِّنۡ أَثَرِ ٱلرَّسُولِ فَنَبَذۡتُهَا وَكَذَٰلِكَ سَوَّلَتۡ لِي نَفۡسِي
سامیری وتی: ئه‌وه‌ی من بینیم، ئه‌وان نه‌یانبینی، من مشتێکم له شوێن پێی (ئه‌سپه‌که‌ی) جوبره‌ئیل هه‌ڵگرت و فڕێمدایه ناو په‌یکه‌ره‌که‌وه، به‌و شێوه‌یه نه‌فسی به‌دکردارم ئه‌و کاره‌ی پێکردم (یاخود ده‌گونجێت سامیری درۆ بکا‌ت، تا خۆی له خه‌شمی حه‌زره‌تی مو‌سا ڕزگار بکا‌ت و جادوویه‌کی ئه‌نجام دابێت)
Ayah 96قَالَ فَٱذۡهَبۡ فَإِنَّ لَكَ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ أَن تَقُولَ لَا مِسَاسَۖ وَإِنَّ لَكَ مَوۡعِدࣰ ا لَّن تُخۡلَفَهُۥۖ وَٱنظُرۡ إِلَىٰٓ إِلَٰهِكَ ٱلَّذِي ظَلۡتَ عَلَيۡهِ عَاكِفࣰ اۖ لَّنُحَرِّقَنَّهُۥ ثُمَّ لَنَنسِفَنَّهُۥ فِي ٱلۡيَمِّ نَسۡفًا
(مو‌سا به سامیری) وت: ده‌بڕۆ تا ماوی له ژیاندا (هه‌ر که‌سێک نزیکت که‌وته‌وه ده‌بێت) بڵێیت: به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌ریه‌ککه‌وتن نی یه (دیاره که ده‌ست هه‌رکه‌سی به‌ربکه‌وتبێت تووشی ئازارێکی زۆر بووه)، دڵنیاش به که کاتێکی تریشت بۆ دیاری کراوه، که هه‌رگیز نا‌توانیت لێی ده‌رباز ببیت، سه‌رنجی خواکه‌شت بده که به‌ده‌وریدا ده‌سوڕایته‌وه و ده‌تپه‌رست، ده‌بێت بیسوتێنین و هه‌لا هه‌لای بکه‌ین و بیخه‌ینه ناو ده‌ریاوه
Ayah 97إِنَّمَآ إِلَٰهُكُمُ ٱللَّهُ ٱلَّذِي لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۚ وَسِعَ كُلَّ شَيۡءٍ عِلۡمࣰ ا
خه‌ڵکینه: ئێوه دڵنیابن که په‌روه‌ردگارتان ته‌نها زاتی (الله) یه، جگه له‌و خوایه‌کی تر نیه، زانیاری و زانستی ئه‌و زاته هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه
Ayah 98كَذَٰلِكَ نَقُصُّ عَلَيۡكَ مِنۡ أَنۢبَآءِ مَا قَدۡ سَبَقَۚ وَقَدۡ ءَاتَيۡنَٰكَ مِن لَّدُنَّا ذِكۡرࣰ ا
ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم): ئێمه بێگومان ئا به‌و شێوه‌یه هه‌ندێک له به‌سه‌رهاتی ئه‌وانه‌ی ڕابروود بۆت ده‌گێرینه‌وه، دڵنیابه ئێمه له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه قورئانمان پێ به‌خشیوویت که یاداوه‌ری بێت له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه
Ayah 99مَّنۡ أَعۡرَضَ عَنۡهُ فَإِنَّهُۥ يَحۡمِلُ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ وِزۡرًا
ئه‌وه‌ی پشتی تێ کردبێت، ئه‌وه بێگومان له ڕۆژی قیامه‌تدا کۆڵیک گوناهـ هه‌ڵده‌گرێت
Ayah 100خَٰلِدِينَ فِيهِۖ وَسَآءَ لَهُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ حِمۡلࣰ ا
(ئه‌و جۆره که‌سانه) له‌ناو سزادا بۆ هه‌میشه ده‌مێننه‌وه، ئای چه‌ند خراپه ئه‌و کۆڵه قورسه‌ی که له قیامه‌تدا به‌کۆڵیانه‌وه‌یه
Ayah 101يَوۡمَ يُنفَخُ فِي ٱلصُّورِۚ وَنَحۡشُرُ ٱلۡمُجۡرِمِينَ يَوۡمَئِذࣲ زُرۡقࣰ ا
ڕۆژێک دێت فوو ده‌کرێت به - صور- دا، ئه‌و ڕۆژه تاوانباران چاویان کوێره‌و شین هه‌ڵگه‌ڕاوه (دیمه‌نێکی ناشرین و سامناکیان هه‌یه)
Ayah 102يَتَخَٰفَتُونَ بَيۡنَهُمۡ إِن لَّبِثۡتُمۡ إِلَّا عَشۡرࣰ ا
به‌چپه‌و سرته به‌یه‌ک ده‌ڵێن: ته‌نها ده شه‌و نه‌بێت؛ (له دنیادا یان له جیهانی به‌رزه‌خدا) هیچی تریان پێچووه
Ayah 103نَّحۡنُ أَعۡلَمُ بِمَا يَقُولُونَ إِذۡ يَقُولُ أَمۡثَلُهُمۡ طَرِيقَةً إِن لَّبِثۡتُمۡ إِلَّا يَوۡمࣰ ا
ئێمه چاک ده‌زانین سه‌ره‌نجام چی ده‌ڵێن چونکه ژیرترین و وریاترینیان ده‌ڵێت: ته‌نها ڕۆژێک نه‌بێت هیچی ترتان پێ نه‌چووه
Ayah 104وَيَسۡـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلۡجِبَالِ فَقُلۡ يَنسِفُهَا رَبِّي نَسۡفࣰ ا
پرسیارت لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی کێوه‌کان (که له به‌رپا بوونی قیامه‌تدا چیان به‌سه‌ر دێت)، ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) تۆ پێیان بڵێ: په‌روه‌ردگارم هه‌ڵی ده‌ته‌کێنێت و ورد‌و خاشی ده‌کات
Ayah 105فَيَذَرُهَا قَاعࣰ ا صَفۡصَفࣰ ا
جا په‌رش و بڵاوی ده‌کاته‌وه و ده‌یکاته زه‌ویه‌کی پان و ته‌خت و به‌رین وازی لێ ده‌هێنێت و به‌جێ ده‌هێڵێت
Ayah 106لَّا تَرَىٰ فِيهَا عِوَجࣰ ا وَلَآ أَمۡتࣰ ا
هیچ خوارو خێچی و به‌رزی و نزمیه‌ک له‌سه‌ر ڕووکار‌ی نا‌بینیت
Ayah 107يَوۡمَئِذࣲ يَتَّبِعُونَ ٱلدَّاعِيَ لَا عِوَجَ لَهُۥۖ وَخَشَعَتِ ٱلۡأَصۡوَاتُ لِلرَّحۡمَٰنِ فَلَا تَسۡمَعُ إِلَّا هَمۡسࣰ ا
له‌و ڕۆژه‌دا هه‌موو خه‌ڵکی شوێنی جاڕده‌ری کۆکردنه‌وه ده‌که‌ون، هیچ سه‌رپێچی و لاریه‌ک ناکرێت، هه‌موو ده‌نگه‌کان له‌به‌ر په‌روه‌ردگاری میهره‌بان نزمن و به‌هێواشی ده‌دوێن، ته‌نها چپه و سرته‌یه‌کی که‌م نه‌بێت هیچی تر نابیستیت
Ayah 108يَوۡمَئِذࣲ لَّا تَنفَعُ ٱلشَّفَٰعَةُ إِلَّا مَنۡ أَذِنَ لَهُ ٱلرَّحۡمَٰنُ وَرَضِيَ لَهُۥ قَوۡلࣰ ا
له‌و ڕۆژه‌دا تکاو شه‌فاعه‌ت وه‌رناگیرێت و بێ سووده، مه‌گه‌ر له که‌سێک خوای میهره‌بان مۆڵه‌تی بدات و ڕازی بێت به‌وه‌ی قسه‌ی بۆ بکرێت و قسه‌ی لێ وه‌ربگرێت
Ayah 109يَعۡلَمُ مَا بَيۡنَ أَيۡدِيهِمۡ وَمَا خَلۡفَهُمۡ وَلَا يُحِيطُونَ بِهِۦ عِلۡمࣰ ا
خوا به هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌زانێت (که له قیامه‌تدا) چاوه‌ڕێیانه‌و به هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی (که له دنیادا) ئه‌نجامیان داوه و ئه‌و خه‌ڵکه هه‌رگیز ناتوانن ئاگاداری زانست و زانیاری بێ سنووری ئه‌و زاته ببه‌ن
Ayah 110۞وَعَنَتِ ٱلۡوُجُوهُ لِلۡحَيِّ ٱلۡقَيُّومِۖ وَقَدۡ خَابَ مَنۡ حَمَلَ ظُلۡمࣰ ا
هه‌رچی ڕووخساره‌کانه (له ڕۆژو قیامه‌تدا) ملکه‌ج و فه‌رمانبه‌ردارن، بۆ ئه‌و زاته‌ی که‌هه‌میشه زیندووه و ده‌سه‌ڵاتی بێ سنووری هه‌یه، بێگومان ئه‌وه‌ی سته‌می کردووه، ڕه‌نج به‌خه‌سارو نائومێد‌و بێ هیوایه
Ayah 111وَمَن يَعۡمَلۡ مِنَ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَهُوَ مُؤۡمِنࣱ فَلَا يَخَافُ ظُلۡمࣰ ا وَلَا هَضۡمࣰ ا
ئه‌وه‌ش که کار‌و کردوه‌وه چاکه‌کان ئانجام ده‌دات و له‌کاتێکدا ئیمانداریش بووبێت، ئه‌وه ئیتر ناترسێت له‌وه‌ی سته‌می لێ بکرێت یان مافی پێشێل بکرێت
Ayah 112وَكَذَٰلِكَ أَنزَلۡنَٰهُ قُرۡءَانًا عَرَبِيࣰّ ا وَصَرَّفۡنَا فِيهِ مِنَ ٱلۡوَعِيدِ لَعَلَّهُمۡ يَتَّقُونَ أَوۡ يُحۡدِثُ لَهُمۡ ذِكۡرࣰ ا
ئا به‌و شێوه‌یه ئێمه قورئانێکی عه‌ره‌بی و پاراو و ڕه‌وانمان دابه‌زاندووه و جۆره‌ها هه‌ڕه‌شه‌شمان تیادا باس کردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له خوا بترسن و یاخود ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که یاداوه‌ریان تێدا به‌دی بهێنێت
Ayah 113فَتَعَٰلَى ٱللَّهُ ٱلۡمَلِكُ ٱلۡحَقُّۗ وَلَا تَعۡجَلۡ بِٱلۡقُرۡءَانِ مِن قَبۡلِ أَن يُقۡضَىٰٓ إِلَيۡكَ وَحۡيُهُۥۖ وَقُل رَّبِّ زِدۡنِي عِلۡمࣰ ا
خوای گه‌وره زۆر پایه به‌رزو بڵنده و پاشای به حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌یه، (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) نه‌که‌یت له خوێندنی قورئاندا په‌له بکه‌یت: له پێش ئه‌وه‌ی وه‌حی و نیگای ئه‌و قورئانه ته‌واو ببێت بۆ لای تۆ (چونکه ئێمه نایه‌ڵین فه‌رامۆشی بکه‌یت) نزا بکه و بشڵێ: په‌روه‌ردگارا، به‌رده‌وام زانست و زانیاری زۆرتر‌و زیاترم پێ ببه‌خشه
Ayah 114وَلَقَدۡ عَهِدۡنَآ إِلَىٰٓ ءَادَمَ مِن قَبۡلُ فَنَسِيَ وَلَمۡ نَجِدۡ لَهُۥ عَزۡمࣰ ا
سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه پێشتر په‌یمانمان له ئاده‌م وه‌رگرت (که نزیکی دره‌ختی قه‌ده‌غه کراو نه‌که‌وێت) که‌چی بیری چوو، به مه‌رجێک نه‌مانبینی پێشتر بڕیاری کردنی ئه‌و سه‌رپێچییه بدات
Ayah 115وَإِذۡ قُلۡنَا لِلۡمَلَٰٓئِكَةِ ٱسۡجُدُواْ لِأٓدَمَ فَسَجَدُوٓاْ إِلَّآ إِبۡلِيسَ أَبَىٰ
سه‌رده‌مێک به‌فریشته‌کانمان وت: سوژده به‌رن بۆ ئاده‌م، هه‌موو سوژده‌یان برد، جگه له ئیبلیس که سه‌رسه‌خت و یاخی بوو
Ayah 116فَقُلۡنَا يَٰٓـَٔادَمُ إِنَّ هَٰذَا عَدُوࣱّ لَّكَ وَلِزَوۡجِكَ فَلَا يُخۡرِجَنَّكُمَا مِنَ ٱلۡجَنَّةِ فَتَشۡقَىٰٓ
جا وتمان: ئه‌ی ئاده‌م، به‌ڕاستی ئه‌م (ئیبلیسه) دوژمنی خۆت و هاوسه‌ره‌که‌ته، وریابن له به‌هه‌شت به‌ده‌رکردنتان نه‌دات، به هۆیه‌وه تووشی ناخۆشی و نه‌گبه‌تی و ده‌ربه‌ده‌ری ببن
Ayah 117إِنَّ لَكَ أَلَّا تَجُوعَ فِيهَا وَلَا تَعۡرَىٰ
دڵنیاشبه تۆ له به‌هه‌شتدا نه‌برسیت ده‌بێت نه‌رووت و ڕه‌جاڵ ده‌بیت و
Ayah 118وَأَنَّكَ لَا تَظۡمَؤُاْ فِيهَا وَلَا تَضۡحَىٰ
نه‌تینووشت ده‌بێت و نه‌گه‌رماش زۆرت بۆ ده‌هێنێت
Ayah 119فَوَسۡوَسَ إِلَيۡهِ ٱلشَّيۡطَٰنُ قَالَ يَٰٓـَٔادَمُ هَلۡ أَدُلُّكَ عَلَىٰ شَجَرَةِ ٱلۡخُلۡدِ وَمُلۡكࣲ لَّا يَبۡلَىٰ
جا شه‌یتان گومانی خسته دڵیه‌وه و پێی وت: ئه‌ی ئاده‌م پێت بڵێم و نیشانت بده‌م دره‌ختی نه‌مری و موڵک و داراییه‌ک که به‌سه‌رناچێت کامه‌یه؟
Ayah 120فَأَكَلَا مِنۡهَا فَبَدَتۡ لَهُمَا سَوۡءَٰتُهُمَا وَطَفِقَا يَخۡصِفَانِ عَلَيۡهِمَا مِن وَرَقِ ٱلۡجَنَّةِۚ وَعَصَىٰٓ ءَادَمُ رَبَّهُۥ فَغَوَىٰ
(شه‌یتان هه‌ر کۆڵی نه‌دا تا فریوی دان) هه‌ردووکیان له به‌روبوومی دره‌خته‌که‌یان خوارد (ئیتر جل و به‌رگ و پۆشاکیان داماڵرا)، عه‌یب و عاریان ده‌رکه‌وت، به‌په‌له هه‌وڵیاندا به‌گه‌ڵای دره‌خته‌کانی به‌هه‌شت (خۆیان داپۆشن) ئابه‌و شێوه‌یه ئاده‌م یاخی بوو له په‌روه‌ردگاری و فریوی خوارد‌و ڕێگای لێ تێکچوو، پاشان په‌روه‌ردگاری هه‌ڵی بژارد و (کردی به پێغه‌مبه‌ر) ته‌وبه‌ی لێ وه‌رگرت و هیدایه‌ت و ڕێنموویی کرد
Ayah 121ثُمَّ ٱجۡتَبَٰهُ رَبُّهُۥ فَتَابَ عَلَيۡهِ وَهَدَىٰ
پاشان په‌روه‌ردگاری هه‌ڵیبژارد بۆ پێغه‌مبه‌رێتی و له‌خۆی نزیک خسته‌وه‌و ته‌وبه‌شی لێ وه‌رگرت و شاره‌زا و ڕێنمایی کرد، بۆ پارانه‌وه‌و داوا کردنی لێخۆشبوو‌ن
Ayah 122قَالَ ٱهۡبِطَا مِنۡهَا جَمِيعَۢاۖ بَعۡضُكُمۡ لِبَعۡضٍ عَدُوࣱّۖ فَإِمَّا يَأۡتِيَنَّكُم مِّنِّي هُدࣰ ى فَمَنِ ٱتَّبَعَ هُدَايَ فَلَا يَضِلُّ وَلَا يَشۡقَىٰ
(ئه‌وسا خوای گه‌وره فه‌رمانیدا) وتی: ئیتر هه‌ردووکتان له به‌هه‌شت دابه‌زن به‌گشتی، هه‌ندێکتان ده‌بنه دوژمنی هه‌ندێکتان، جا ئه‌گه‌ر هیدایه‌ت و ڕێنموویی من بۆ ئێوه هات، ئه‌وه‌ی شوێنی به‌رنامه‌که‌م بکه‌وێت، نه‌گومڕا ده‌بێت، نه ناخۆشی و ناڕه‌حه‌تی و ناسۆر دێته ڕێی
Ayah 123وَمَنۡ أَعۡرَضَ عَن ذِكۡرِي فَإِنَّ لَهُۥ مَعِيشَةࣰ ضَنكࣰ ا وَنَحۡشُرُهُۥ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ أَعۡمَىٰ
ئه‌وه‌یش ڕوو وه‌ربگێرێت له به‌رنامه و یادی من پشتی تێ بکا‌ت، بێگومان بۆ ئه‌و جۆره که‌سانه ژیانێکی ترش و تاڵ و ناخۆش پێش دێت، له ڕۆژی قیامه‌تیشدا به‌کوێری حه‌شری ده‌که‌ین
Ayah 124قَالَ رَبِّ لِمَ حَشَرۡتَنِيٓ أَعۡمَىٰ وَقَدۡ كُنتُ بَصِيرࣰ ا
ئه‌و جۆره که‌سه ده‌ڵێت: ئه‌ی په‌روه‌ردگار بۆ به‌کوێری حه‌شرت کردم خۆ من کاتی خۆی چاوساغ و بینا بووم
Ayah 125قَالَ كَذَٰلِكَ أَتَتۡكَ ءَايَٰتُنَا فَنَسِيتَهَاۖ وَكَذَٰلِكَ ٱلۡيَوۡمَ تُنسَىٰ
(له وه‌ڵامدا خوا) ده‌فه‌رموێت: تۆ ئا به‌و شێوه‌یه بوویت (کوێت بوویت له ئاستی) ئایه‌ت و به‌ڵگه‌کانی ئێمه‌دا کاتێک پێت ڕاده‌گه‌یه‌نرا، ئێمه‌ش ئه‌مڕۆ ئاوا مامه‌ڵه‌ی که‌سێکی له‌بیر کراوت له‌گاڵدا ده‌که‌ین (له سزا‌و ئازاردا ده‌هێڵرێیته‌وه)
Ayah 126وَكَذَٰلِكَ نَجۡزِي مَنۡ أَسۡرَفَ وَلَمۡ يُؤۡمِنۢ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِۦۚ وَلَعَذَابُ ٱلۡأٓخِرَةِ أَشَدُّ وَأَبۡقَىٰٓ
ئا به‌و شێوه‌یه، تۆڵه ده‌که‌ینه‌وه له‌و که‌سه‌ی که له سنوور ده‌ترازێت و باوه‌ڕ به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌ردگاری ناهێنێت، بێگومان سزای قیامه‌ت زۆر سه‌خت تر‌و به‌رده‌وامتره (له سزای دنیا)
Ayah 127أَفَلَمۡ يَهۡدِ لَهُمۡ كَمۡ أَهۡلَكۡنَا قَبۡلَهُم مِّنَ ٱلۡقُرُونِ يَمۡشُونَ فِي مَسَٰكِنِهِمۡۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتࣲ لِّأُوْلِي ٱلنُّهَىٰ
ئایا بۆیان ڕوون نه‌بۆته‌وه که چه‌نده‌ها نه‌وه‌مان پێش ئه‌مان له‌ناو بردووه، به‌ناو شوێنه‌وارو ماڵ و حاڵیاندا هاتوچۆ ده‌که‌ن، به‌ڕاستی ئا له‌و به‌سه‌رهاتانه‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ خاوه‌ن بیر‌و هۆشمه‌نده‌کان
Ayah 128وَلَوۡلَا كَلِمَةࣱ سَبَقَتۡ مِن رَّبِّكَ لَكَانَ لِزَامࣰ ا وَأَجَلࣱ مُّسَمࣰّ ى
خۆ ئه‌گه‌ر بڕیارێک له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه پێش نه‌که‌وتایه‌و مۆڵه‌تی دیاریکراویش نه‌بوایه، ئه‌وه له‌ناو بردنی خوانه‌ناسان شتێکی ئه‌نجامدار ده‌بوو
Ayah 129فَٱصۡبِرۡ عَلَىٰ مَا يَقُولُونَ وَسَبِّحۡ بِحَمۡدِ رَبِّكَ قَبۡلَ طُلُوعِ ٱلشَّمۡسِ وَقَبۡلَ غُرُوبِهَاۖ وَمِنۡ ءَانَآيِٕ ٱلَّيۡلِ فَسَبِّحۡ وَأَطۡرَافَ ٱلنَّهَارِ لَعَلَّكَ تَرۡضَىٰ
که‌واته ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار خۆڕاگر به به‌رامبه‌ر ئه‌و گوفتاره نابه‌جێیانه‌یان که ده‌یڵێن و ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسی په‌روه‌ردگارت بکه، پێش هه‌ڵهاتنی خۆر‌و پێش ئاوابوونی، له هه‌ندێک کاته‌کانی شه‌ودا هه‌ر ته‌سبیحات و ستایشی بکه، له به‌شه جیا جیاکانی ڕۆژیشدا هه‌ر ته‌سبیحات و ستایشی بکه، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگار به‌هره‌ماند ببیت
Ayah 130وَلَا تَمُدَّنَّ عَيۡنَيۡكَ إِلَىٰ مَا مَتَّعۡنَا بِهِۦٓ أَزۡوَٰجࣰ ا مِّنۡهُمۡ زَهۡرَةَ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا لِنَفۡتِنَهُمۡ فِيهِۚ وَرِزۡقُ رَبِّكَ خَيۡرࣱ وَأَبۡقَىٰ
(ئه‌ی ئیماندار) تۆ چاوه‌کانت مه‌بڕه ئه‌و نازو نیعمه‌ته‌ی که هه‌ندێک خه‌ڵکمان لێ به‌هره‌وه‌ر کردووه، که زینه‌ت و ڕازاوه‌ی ژیانی دنیایه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و نازو نیعمه‌ته تاقیانبکه‌ینه‌وه، بێگومان ڕزق و ڕۆزی په‌روه‌ردگارت (له به‌هه‌شتدا) چاکترو به‌رده‌وامتره
Ayah 131وَأۡمُرۡ أَهۡلَكَ بِٱلصَّلَوٰةِ وَٱصۡطَبِرۡ عَلَيۡهَاۖ لَا نَسۡـَٔلُكَ رِزۡقࣰ اۖ نَّحۡنُ نَرۡزُقُكَۗ وَٱلۡعَٰقِبَةُ لِلتَّقۡوَىٰ
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) فه‌رمان بده به هه‌موو تاکه‌کانی خێزانت، تا نوێژه‌که‌یان (به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن، چونکه خۆراکی ڕۆحه) و به‌رده‌وام و کۆڵنه‌ده‌ر و خۆڕاگربه له‌سه‌ری، ئێمه بێگومان داوای ڕزق و ڕۆزی له تۆ ناکه‌ین، به‌ڵکو ئێمه ڕزق و ڕۆزی به تۆ ده‌به‌خشین، سه‌ره‌نجامی چاک هه‌ر بۆ خواناسی و دینداریه
Ayah 132وَقَالُواْ لَوۡلَا يَأۡتِينَا بِـَٔايَةࣲ مِّن رَّبِّهِۦٓۚ أَوَلَمۡ تَأۡتِهِم بَيِّنَةُ مَا فِي ٱلصُّحُفِ ٱلۡأُولَىٰ
(کافره‌کانی مه‌ککه) وتیان: باشه، ئه‌وه بۆ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه مه‌عجیزه‌یه‌کی بۆ ئێمه نه‌هێناو (نیشانی نه‌داین)، مه‌گه‌ر باسی (ئه‌و مه‌عجیزانه) له کتێبه پێشووه‌کاندا ڕوون نه‌کراوه‌ته‌وه؟ (کاتی خۆی نیشانی قه‌ومه پێشووه‌کانمان داوه به‌ڵام خۆ باوه‌ڕیان نه‌هێناوه، بۆ ئامانیشی پێش بهێنین هه‌ر باوه‌ڕ نا‌هێنن)
Ayah 133وَلَوۡ أَنَّآ أَهۡلَكۡنَٰهُم بِعَذَابࣲ مِّن قَبۡلِهِۦ لَقَالُواْ رَبَّنَا لَوۡلَآ أَرۡسَلۡتَ إِلَيۡنَا رَسُولࣰ ا فَنَتَّبِعَ ءَايَٰتِكَ مِن قَبۡلِ أَن نَّذِلَّ وَنَخۡزَىٰ
خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئێمه‌ش پێش ناردنی قورئان و پێغه‌مبه‌ر له‌ناومان ببردنایه، ئه‌وه ده‌یانوت: په‌روه‌ردگارا، بۆچی پێغه‌مبه‌رێکت بۆ ڕه‌وانه نه‌کردین، تا شوێنی به‌رنامه و ئایه‌ته‌کانی تۆ بکه‌وین پێش ئه‌وه‌ی زه‌لیل و ڕیسوا ببین
Ayah 134قُلۡ كُلࣱّ مُّتَرَبِّصࣱ فَتَرَبَّصُواْۖ فَسَتَعۡلَمُونَ مَنۡ أَصۡحَٰبُ ٱلصِّرَٰطِ ٱلسَّوِيِّ وَمَنِ ٱهۡتَدَىٰ
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) به دوژمنانی دین) بڵێ: هه‌موولایه‌ک چاوه‌ڕوانن، ده ئێوه‌ش چاوه‌ڕێ بن له ئاینده‌دا ده‌زانن که کێ خاوه‌نی به‌رنامه و ڕێبازی ڕاست و دروسته و کێش ڕێبازی هیدایه‌تی گرتۆته به‌ر
Ayah 135